له لێكۆلینه‌وه‌یه‌كى نوێى زانكۆى (ئۆكسفۆرد)ى به‌ریتانیدا راگه‌یه‌ندرا كه به ناونانى ناوێكى جوان بۆ خواردنێك كه بۆنى ناخۆش بێت ده‌توانرى بۆنه‌كه‌ى خۆش بكات له‌ناو مێشكى مرۆڤدا.
ئه‌وه‌ش له دواى ئه‌وه‌ى كه لێكۆلینه‌وه‌ران په‌نیرێكى بۆن خوشیان به ناوى)التشدر) ئاماده‌كرد به‌ڵام وا پیشاندرابوو كه ئه‌مه بۆنى (له‌شى مرۆڤه) و داوایان له كۆمه‌لێك مرۆڤ كرد كه بۆنى بكه‌ن و هه‌موویان رایانگه‌یاند كه بۆنێكى ناخۆشى لێ دێت، دواتر هه‌مان پارچه په‌نیریان بۆن كرد به‌ڵام ئه‌وجاره به‌ناوه راستییه‌كه‌ى خۆى و هه‌مان گروپ رایانگه‌یاند كه‌وا بۆنێكى زۆر خۆشى لێدێت . بۆیه لێكۆلینه‌وه‌ره‌كان رایانگه‌یاند كه‌وا ته‌نها گۆرینى ناوه‌كه بووه هۆى گۆرینى بۆنى خواردنه‌كه له‌ناو مێشكى مرۆڤه‌كان، وه له درێژه‌ى لێكۆلینه‌وه‌كه‌یان و بۆ ئه‌وه‌ى زیاتر دڵنیا بن له ئه‌نجامى تاقیكردنه‌وه‌كه‌یان هه‌مان تاقیكردنه‌وه‌یان ئه‌نجامدا به‌ڵام ئه‌وجاره ماوه‌ى بۆنكردنه‌كه‌یان زیاد كرد و هیج گۆرانكاریێك رووى نه‌دا.
وه له لێكۆلینه‌وه‌كه‌دا كه له گۆڤارى (الاعصاب)ى به‌ریتانى بڵاوكرایه‌وه پرۆفیسۆر (ئیدمۆند رۆلز) به‌رێوه‌به‌رى
لێكۆلینه‌وه‌كه گووتى: له‌كاتى بۆن كردنیان بۆ خواردنه‌كه
ئیمه هه‌ڵساین به‌تاقیكردنه‌وه‌ى مێشكى مرۆڤه‌كان و هه‌ستمان كرد له كاتى بۆن كردنیان بۆ پارچه په‌نیره‌كه به‌ناوى راسته‌قینه‌ى خۆى خانه‌كانى میشك بۆ بۆنه خۆشه‌كان ئاكتیڤ بوون، به‌ڵام له‌كاتى بۆنكردنى په‌نیره‌كه و به‌ناوێكى تر خانىكانى مێشك ئاكتیڤیه‌كى زۆر كه‌میان به‌خۆوه‌بینى.
پرۆفیسۆر (رۆلز) له درێژه‌ى ووته‌كانیدا گووتى: هه‌مان تاقیكردنه‌وه له كارگه‌یه‌كى گه‌وره‌ى (بۆن) دروستكردن ئه‌نجامدرا له‌پاش ئه‌وه‌ى كه كۆمپانیاكه جۆرێك له‌بۆنى له‌ناو به‌رگێكى نارێكدا خسته بازاره‌وه و داوایه‌كى ئه‌وتۆى له‌سه‌ر نه‌بوو، به‌ڵام له دواى ماوه‌یه‌كدا هه‌مان كارگه هه‌مان بۆنى دروست كرد و خستىیه بازاره‌وه به‌ڵام ئه‌و جاره له‌ناو به‌رگێكى رێك به ناوێكى سه‌رنج راكێش ناونرا ئه‌وجاره داوایه‌كى زۆرى كه‌وته سه‌ر و له‌بازاڕدا ناوبانگى ده‌ركرد. وه له كوتایدا (رۆلز) رایگه‌یاند كه ئیستا له تاقیكردنه‌وه‌ى نوێ دان بۆ زانینى كاریگه‌رى (ووشه) له‌سه‌ر تام و كاریگه‌رى ئه‌ویش له‌سه‌ر نان خواردن و قه‌ڵه‌وى و لاوازى.