سه‌لمێندراوه پێكه‌نین بۆ دڵ باشه ؟
نه‌بوونى هه‌ستى خه‌نده‌ى لێو ( ابتسامه ) ته‌نها بۆ بارى كۆمه‌ڵایه‌تى خراپ نى یه ، به‌ڵكو بۆ ته‌ندروستى دڵیش زه‌ره‌رمه‌نده . لێكوڵینه‌وه‌یه‌كى نوێ وا پیشان ده‌دات پێكه‌نین سوڕانه‌وه‌ى خوێن به‌رز ده‌كاته‌وه له‌ناوله‌ش ، ئه‌مه‌ش بۆ دڵ به‌سوده د.(مایكڵ میله‌ر) له‌گه‌ڵ چه‌ند قوتابیه‌ك له‌زانكۆى ماریلاند تێستى سوڕانه‌وه‌ى خوێنى ( 20 ) پیاو و ئافره‌تیان كرد له دوای سه‌یر كردنى ( 30 ) خوله‌ك له‌فلمێكى كۆمێدى ، وه گروپێكى دیكه له‌هه‌مان كاتدا سه‌یرى فلمێكى به‌ترس ( رعب ) یان كرد بۆ (30) خوله‌ك پاش ته‌واو بوونى ، تێستێكى نوێیان بۆ كرا بۆ هه‌ردوو گروپ دواى (1) خوله‌ك ته‌واو بوونى فیلمه‌كان ، له‌دواى تێسته‌كان ( د.میله‌ر ) ووتى ئێمه به‌هیچ جۆرێك نزم بونى سورانه‌وه‌ى خوێن له‌ناو له‌شى ئه‌و گروپه‌ى سه‌یرى فیلمه كۆمیدیه‌كانى ده‌كرد به‌دیمان نه‌كرد .
له‌تێستى دووه‌مى ( د.میله‌ر) ئه‌م ئه‌نجامانه‌ى خواره‌وه به‌دى كرد كه به‌چه‌ند پرسیار و وه‌ڵامێك كورتى ده‌كه‌ینه‌وه :
1. بۆ پێكه‌نین به سووده ؟ پێكه‌نین هاوسه‌نگى ،(Balance,Equilibrium) ده‌دات به‌له‌ش پاڵه په‌ستۆى ناخۆشى كه‌م ده‌كاته‌وه ، به‌پێچه‌وانه‌وه حه‌زو ئاره‌زوو ( رغبه) زۆر ده‌كات .
2. پێكه‌نین له‌چه‌ند ساڵیدا ده‌ست پێده‌كات یاخود ده‌رده‌كه‌وێت ؟
پێكه‌نین له‌شه‌شه‌م هه‌فته‌ى ته‌مه‌نى منداڵ ده‌ست پێده‌كات ، بۆیه پێكه‌نین زه‌وقێك ده‌داته منداڵ . ئه‌گه‌ر منداڵ به‌پێكه‌نین و قسه‌ى خۆش گه‌شه بكات ئه‌وا گوێرایه‌لى دایك و باوكى ده‌بێت .
3. ئایا پێكه‌نین بارى ته‌ندروستیمان ده‌پارێزێ ؟
به‌دڵنیایه‌وه ده‌ڵێین به‌ڵێ ، پێكه‌نین ده‌بێته هۆى كه‌م بوونه‌وه‌ى رێژه‌ى ( كۆرتێسزۆل ) (cortisol) كورتیسۆل به‌وه‌ناسراوه كه كۆئه‌ندامى به‌رگرى (immune) (مناعه) كه‌م ده‌كاته‌وه له‌گه‌ڵ پێكه‌نیندا ئه‌م كۆرتیسۆل له‌كار ده‌كه‌وێت .وه هه‌روه‌ها رێّژه‌ى (metabolism) به‌رز ده‌كاته‌وه.
4. ئایا كامیان پیاو یان ئافره‌ت زیاتر پێده‌كه‌نێت ؟
لێكۆلینه‌وه‌كان ئه‌وه‌یان نیشانداوه، كه رێژه‌ى پێكه‌نین له پیاو ئافره‌تا وه‌ك یه‌كه. هه‌روه‌ها پیاوان زیاتر گاڵته‌و سوعبه‌ت ده‌كه‌ن. له هه‌مان كاتدا ئافره‌تان به خه‌نده‌ترن.
5. كامیان زیاتر پێده‌كه‌نن له كاردا ،به‌ڕێوه‌به‌ر یان فه‌رمانبه‌رێكى ئاسایى؟
چه‌ند قوتابیه‌كى زانكۆ له لێكۆلینه‌وه‌یه‌كدا ئه‌مه‌یان بۆ ده‌ركه‌وت به‌رێوه‌به‌ره‌كان زیاتر پێده‌كه‌نن له‌وانه‌ی كه له بن ده‌ستیان كارده‌كه‌ن. بۆ نموونه: له نه‌خۆشخانه‌دا دكتۆره سنیه‌ره‌كان (senior doctors) زیاتر پێده‌كه‌نن له دكتۆره جونیه‌ره‌كان ( doctors junior) . هه‌ر ئه‌وه‌شه واى له هیندستنان كرد كه سه‌نته‌رێكى پێكه‌نین دابنێت. چونكه ئه‌وان ره‌نگه باشتر بزانن كه پێكه‌نین چه‌ند سوودى هه‌یه.