ئاو به‌شێكى سه‌ره‌كى یه له‌ژیانى مرۆڤدا ، مرۆڤ هه‌ر به‌ئاوه‌وه ده‌ژى . دووه‌م فاكته‌ره بۆ ئه‌وه‌ى مرۆڤ ژیان پێوه به‌سه‌ر به‌ریت باش ئۆكسیجین (O2) ، هه‌ر وه‌ك چۆن ئۆتۆمۆبیل پێویستى به‌نزین و گازه مرۆڤیش ئاوا پێویستى به‌ئاوا .
ئه‌گه‌ر تۆ بزانیت چه‌ند ئاو گرنگه ئه‌وا له‌گه‌ڵ خۆت هه‌لیده‌گریت وه‌كو پاره بۆ ئه‌وه‌ى له‌بیرى نه‌كه‌یت و له‌سه‌ر ژیان بمینێیت ، له‌وانه‌یه بتوانیت به‌برسێتى بمینێیته‌وه بۆ ماوه‌ى (2) رۆژ به‌ڵام تێنیویه‌تى ته‌نها ده‌توانى چه‌ند رۆژێك له‌سه‌ر ژیان بیت.
له‌شى مرۆڤ (55-75%) پێكهاتووه له‌ئاو ، مێشك (95%) ئاوه ، خوێن ( 82%) له‌ئاو پێكهاتووه. 2/3 له‌شى مرۆڤ پێكهاتووه له‌ئاو ، ئه‌و ئاوه‌ى تۆى ده‌خۆیته‌وه ده‌بێته‌وه خوێن له‌دواییدا. لێره‌دا ده‌مه‌وێت هه‌ندێك سووده‌كانى ئاوتان بۆ روون كه‌ینه‌وه :
• به‌شێكى سه‌ره‌كى لیك (Saliva) دروست ده‌كات.
• یارمه‌تى ده‌دات بۆ هه‌رس كردن و مژینى خواردن .
• گه‌رمى له‌ش رێك ده‌كات (Body Temperature).
• (O2) و خواردن ده‌نێرن بۆ خانه‌كان .
• باشه‌رۆكانى له‌ش فڕێ ده‌دات .
هه‌روه‌ها ئاو هیچ كالۆریسسكى (No Calories) تیادا نى یه ، بۆیه بۆ كه‌م كردنه‌وه‌ى كێش باشه .
به‌پێچه‌وانه‌وه ئاو كه‌م خواردنه‌وه و یاخود تێنویه‌تى (Dihedrals ) ده‌بێته هۆى توشبونى چه‌ندین نه‌خۆشى ، ئه‌گه‌ر تێنیویه‌تیه‌ك زۆرتر بوو ئه‌وا ده‌بێته هۆى سه‌رسوران ، به‌رزبوونه‌وه‌ى پاڵه په‌ستۆى خوێن وه هه‌روه‌ها (Allergy ) (حساسیه) وه چه‌ندین نه‌خۆشى تر .
رۆژانه چه‌ند ئاومان پێویسته ؟
رۆژانه (8) به‌رداخ (Glass) ئاو بخۆره‌وه باشترین ته‌ندروستى له‌ش ده‌پارێزێ به‌ڵام ئه‌وانه‌ى وه‌رزش ده‌كه‌ن پێویستیان به‌زۆرتر ئاوخواردنه‌وه هه‌یه .
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ئاگادار به (1) كاتژمێردا له(4) به‌رداخ ئاو زیاتر مه‌خۆره‌وه چونكه له‌مه‌زیاتر زه‌ره‌رمه‌نده ، هه‌وڵ بده ئه‌م (8) به‌رداخ ئاوه دابه‌ش بكه به‌سه‌ر (24) كاتژمێردا بۆ ئه‌وه‌ى بگه‌یته به‌باشترین له‌شى ساغ.