زۆرن ئه‌و كوردانه‌ى كه له ده‌ره‌وه‌ى وڵات ده‌ژین و له بواره جیاجیاكانى ژیان كارده‌كه‌ن هه‌روه‌ها زۆریشیان له بوارى خۆیاندا سه‌ركه‌وتون و ده‌توانین بڵێین كه سه‌رمان پێیانه‌وه به‌رزه، ئه‌گه‌ر چى خزمه‌تى میلله‌تێكى دیكه‌ى جگه له میلله‌تى دایك ده‌كه‌ن به‌ڵام به‌داخه‌وه كه بارودۆخى وڵات له كاتێكدا گه‌یشته ئه‌و راده‌یه‌ى كه ژماره‌یه‌كى زۆر له گه‌نجان له چینه هه‌ره زیره‌ك و به‌تواناكان خاكى وڵات جێبێڵن و روه‌و هه‌نده‌ران كۆچ بكه‌ن، خۆ ره‌نگیشه هه‌ر له‌وێ له‌دایك بوبێ له باوانێكى كورده‌وه.
ئێمه لێره‌دا و له‌مه‌ودوا ئه‌و لاپه‌ڕه‌ى گۆڤاره‌كه‌مان ته‌رخان ده‌كه‌ین بۆ ناودارێك یا پسپۆر و زانایه‌ك یا داهێنه‌رێكى كورد كه خزمه‌تى لایه‌نى دیاریكراوى زانست ده‌كات بۆ هه‌مو چینى مرۆڤایه‌تى نه‌ك هه‌ر بۆ ئه‌و وڵاته‌ى كه تیایدا نیشته‌جێیه.