له‌م دواییانه‌دا دو له گه‌وره‌ترین سایتى ئینته‌رنێتى تایبه‌ت به ئه‌نجامدانى چاوپێكه‌تنى سۆزدارى به فێڵ و غه‌شكردن له هاوبه‌شه‌كانیان تاوانبار كران، یه‌كێك له‌و سایتانه سایتى "ماتش دۆت كۆم"ه و سه‌رپه‌رشتیارانى تاوانبار كراون به ناردنى نامه‌ى سۆزدارى به‌ناوى خه‌ڵكى تر بۆ به‌شداربوان و ئه‌وه جگه له‌وه‌ى چه‌ند كارمه‌ندێكى ئافره‌تى ئه‌و سایته ته‌رخانكرابون بۆ چاوپێكه‌تن له‌گه‌ڵ ئه‌و به‌شداربوانه كه كه‌س نه‌بو چاوپێكه‌تنیان له‌گه‌ڵ بكات بۆ ئه‌وه‌ى به‌شداربوان به‌رده‌وام بن له به‌خشینى ئه‌و بره پاره‌یه‌ى كه ده‌یده‌ن له به‌شداریكردنیان له‌م سایتانه. ئه‌م كاره‌ش بوه هۆى ئه‌وه‌ى پیاوێكى ئه‌مریكى ته‌مه‌ن 30 ساڵه به ناوى (ماساو ئیڤانوس) داوایه‌ك له دادگاى (لۆس ئه‌نجلۆس) به‌رز بكاته‌وه له دژى ئه‌و سایته، ئه‌وه‌ش له‌دواى ئه‌وه‌ى توانى بۆ ماوه‌یه‌كى زۆر له‌گه‌ڵ یه‌كێك له هاوبه‌شه‌كانى ئه‌و سایته چاوپێكه‌وتنى سۆزدارى بكات و دواتر بۆى ده‌ركه‌وت كه ئه‌و ئافره‌ته كارمه‌ندى ئه‌م سایته‌یه و كارى ئه‌وه‌یه خه‌ڵك بۆ ئه‌م سایته كۆ بكاته‌وه بۆ به‌خشینى بڕى پاره‌ى هاوبه‌شى.
سایتى دوه‌م سایتى (یاهو)ى به‌ناوبانگه كه ئه‌ویشیان تاوانبار كراوه به ناردنى نامه‌ى سۆزدارى به‌ناوى خه‌لكانێكى خه‌یاڵى و نادیار، ئه‌وه‌ش له دواى به‌رز كردنه‌وه‌ى داوایه‌ك له دژى سایتى ناوبراو له ولایه‌تى (فلۆریدا)ى ئه‌مریكى. شایه‌نى باسه ئه‌م جۆره سایتانه له‌م ماوه‌یه‌دا بازارێكى باشیان هه‌بوه و ته‌نها له ساڵى (2005)دا (245.2) ملیۆن دۆلار بۆ ئه‌م مه‌به‌سته له لایه‌ن خه‌ڵكه‌وه خه‌رج كراوه له ولاتى جیا جیاى جیهان، ئه‌وه‌ش دواى ئه‌و ركابه‌رییه زۆره‌ى كه ده‌كرێ له نێوان سایته تایبه‌تىیه‌كان به ئه‌نجامدانى ئه‌م جۆره چاوپێكه‌تنانه، و بۆ زانیارى زیاتریش ده‌رباره‌ى نرخى هاوبه‌شه‌كان، نرخى هه‌ر هاوبه‌شێك له‌و سایتانه ته‌نها (30) دۆلاره له مانگێكدا.