كچ له زۆر روه‌وه ده‌توانرێت كه‌سێتی ئاشكرا بكرێت بێ ئه‌وه‌ی ته‌نانه‌ت بشیناسیت، ئێستا چه‌ند سیفه‌تێك ده‌خه‌ینه رو بۆ ئه‌وه‌ی بڕیار له‌سه‌ر ئه‌و كچه بده‌یت كه ده‌ته‌وێ له ناخی بكۆڵیه‌وه.
* دوره په‌رێز:
ئه‌و كچه‌ی كه قژی بۆدواوه ده‌به‌ستێت و رایده‌كێشێ بۆ پشت گوێیه‌كانی، ئه‌وه له زمانی قژدا ئه‌وه ده‌گه‌یه‌نێ كه‌وا كچێكه حه‌ز له ته‌نهایی ده‌كات و زۆر تێكه‌ڵی خه‌ڵك نابێت و زۆر ئاگاداری خۆیه‌تی و زو باوه‌ڕی خۆی به كه‌س نادات و زۆر جددیه.
* ساده و ساكار:
ئه‌و كچه‌ی زۆر یاری به قژی ده‌كات و به‌رزی ده‌كاته‌وه به‌شێوه‌یه‌ك كه ملی دیارده‌بێت، ئه‌وه ئه‌و كچه رقی له شتێك ده‌بێته‌وه كه ئازادی لێ قه‌ده‌غه ده‌كات، و زۆر ساده‌یه له هه‌ڵس و كه‌وت و جل و به‌رگی و هه‌میشه حه‌ز ده‌كات په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ خه‌ڵك ببه‌ستێت
* سه‌رنج راكێش:
ئه‌و كچه‌ی كه قژی له په‌نجه‌یه‌ك لول ده‌دات، ئه‌وه زۆربه‌ی جار حه‌ز ده‌كات هه‌ستی خه‌ڵك بۆخۆی رابكێشێت و هه‌میشه حه‌ز ده‌كات كۆنتڕۆڵی ئه‌و كه‌سانه بكات كه خۆشی ده‌وێت و حه‌ز ده‌كات مه‌دح بكرێت
* به‌ناز: ئه‌و كچه‌ی كه به هه‌مو په‌نجه‌كانی یاری به قژی ده‌كات و زۆر هه‌ڵیده‌داته‌وه، ئه‌و كچه زۆر به‌نازه و حه‌زی له روبه‌ڕوبونه‌وه‌یه.