زانستى بیركارى تێكه‌ڵ به‌هه‌مو بوارێك ده‌بێت ته‌نانه‌ت خۆشه‌ویستیش، كه‌له‌نوێترین دۆزینه‌وه له‌م زانسته‌دا هاوكێشه‌یه‌ك رێژه‌ى به‌رده‌وام بونى خۆشه‌ویستى له‌نێوان هاوسه‌ران وه‌كامیان كۆتایى دێت به‌جیابونه‌وه دیارى ده‌كات، زانایانى ده‌رون ناسى بیركارى له‌زانكۆى واشنتن جۆره ژمێریاریه‌كیان داهێنا بۆ ئه‌گه‌رى مانه‌وه‌ى خۆشه‌ویستى له‌نێوان هاوسه‌ران كاتێ هه‌ستان به‌سه‌یر كردنى هه‌ندێ كاسێتى ڤیدیۆى گفتوگۆى نێوان ژماره‌یه‌ك له هاوسه‌ران كه‌تیایدا باس له كێشه‌كانیان ده‌كه‌ن كه‌هه‌میشه بویته هۆى بێزارى و شه‌ڕ بۆیان ، جا ئه‌گه‌ر پیاوه‌كه له‌كاتى گفتوگۆى زیاتر له‌جارێك چاوى هه‌ڵبڕى توڕه‌بو ئه‌وا چه‌ند خاڵێكى لێ كه‌م ده‌كرێ، وه‌ئه‌گه‌ر هه‌ندێ زه‌رده‌خه‌نه‌ى كرد‌و پێكه‌نى ئه‌وا خاڵى بۆزیاد ده‌كرێ، جا ئه‌گه‌ر خاڵه ئاكتیفه‌كان له‌زیادبوندا بو له‌م ماوه‌یه ئه‌وا ژیانى هاوسه‌ریه‌كه‌ى سه‌ركه‌وتوه به‌ڵام ئه‌گه‌ر به‌ره‌و كه‌م بون بو ئه‌وه له‌روى روخانه، وه‌له‌كاتى خستنه پاڵى هه‌ندێ زانیارى تر له‌باره‌ى بارى ده‌رونى هاوسه‌ران وه‌لێدانى دڵیان ئه‌وا له‌ئه‌نجامدا هاوكێشه‌یه‌كیان بۆ ده‌رده‌كه‌وێ كه ئایه ئه‌م ژیانى هاوسه‌ریه به‌رده‌وام ده‌بێ یان نا، وه ئه‌نجامى ئه‌م لێكۆڵینه‌وه‌یه (10) ساڵ له‌سه‌ر زیاتر له(700) هاوسه‌ر ئه‌نجام درا بۆیان ده‌ركه‌وت كه ئه‌و رێژه‌یه راسته به 94% ، هه‌ربۆیه لێكۆڵینه‌وه‌ران له كۆبونه‌وه‌ى ساڵانه‌ى زانكۆى ئه‌مریكا بریاریان دا كه‌وا ئه‌م هاوكێشه‌یه به‌شێوه‌یه‌كى ره‌سمى به‌كار بهێنرێ بۆ یارمه‌تى دانى هاوسه‌ران له‌زانینى ئه‌گه‌رى به‌رده‌وام بونیان یان جیابونه‌وه‌یان.
زانستى بیركارى تێكه‌ڵ به‌هه‌مو بوارێك ده‌بێت ته‌نانه‌ت خۆشه‌ویستی
هه‌ردى فاروق / ز.سلێمانى – ك. ده‌رمانسازى