پرسیارێكه كه‌م كه‌س له‌خۆى كردووه‌و زۆریشمان كێشه‌مان به‌ده‌ستیه‌وه هه‌یه !
یه‌كێك له‌و بواره ته‌كنه‌لۆجیانه‌ى كه زۆر به خێرایى و له ماوه‌یه‌كى كه‌مدا له له كوردستان بڵاو بوه‌وه، مۆبایل بوو و به‌ر له‌ویش ته‌له‌فۆنى بێته‌ل بوو...بێگومان له‌كاتێكدا كه هێشتا نه بێته‌ل و نه مۆبایلیش له‌نێو خه‌ڵكدا بڵاو نه‌بوو یا زۆر كه‌م بوو، ته‌له‌فۆنى نۆرماڵ ناچارى ده‌كردین ئه‌گه‌ر هه‌رچه‌نده ماوه‌ى قسه‌كردنه‌كه‌مان درێژ بووایه له جێگاى خۆماندا دابنیشین و ته‌لى ته‌له‌فۆنه‌كه له جێگاكه‌دا بمانبه‌ستێته‌وه.
له ناكاوێك مۆبایل و بێته‌ل به شێوه‌یه‌كى زۆر خێرا‌و به‌ربڵاو ته‌شه‌نه‌ى كرد و ئێستا ئه‌گه‌ر هه‌مووش نه‌بێت زۆربه‌مان خاوه‌نى هاندى تایبه‌ت به‌خۆمانین.
لێره‌دا ده‌توانین دیارده‌ى هاتوچۆكردن له كاتى قسه‌كردن به مۆبایل بۆ دوو هۆكارى سه‌ره‌كى بگه‌ڕێنمه‌وه.
یه‌كه‌میان رزگاربوونه له‌و دیلیهى كه پێشتر ته‌لى ته‌له‌فۆنه نۆڕماڵهكان به‌ستبوونیه‌وه،
له‌كاتێكدا مۆبایل ئێستا گه‌یشتۆته ئه‌وه‌ى كه پێویست به‌وه‌ش ناكات ده‌ستت به‌كار بێنیت بۆ گرتنى و نزیك كردنه‌وه له گوێ به‌هۆى بیستۆكهوه، كه كه‌م هاند هه‌یه ئێستا بیستۆكى تایبه‌تى خۆى له‌گه‌ڵ نه‌بێت .
دووه‌میان لایه‌نى سایكۆلۆژى یا ده‌روونیه.
ئێمه ئاسایى له‌كاتى قسه‌كردندا له‌گه‌ڵ یه‌ك كه‌س یا زیاتر له‌كاتى قسه‌كردن زۆرجار هاتووچۆ ده‌كه‌ین و جارى واش هه‌یه له‌كاتى دانیشتن دا كه دانیشتنێك بێت هه‌ڵده‌ستینه‌وه سه‌رپێ و به راوه‌ستان یان به هاتوچۆكردن قسه‌كانمان ده‌كه‌ین. ئیتر هه‌رچه‌نده بابه‌ته‌كه گرنگتر بێت و هه‌ڵچوونى زیاترى تێدا بێت ئه‌وا ههتووچۆیهكه خێراتر ده‌بێت، خۆ زۆر جاریش پله‌و پایه‌ى ئه‌و كه‌سه‌ى له‌گه‌ڵى ده‌دوێى له مۆبایل كاریگه‌رى له‌سه‌رت هه‌یه كه به چ شێوه‌یه‌ك قسه بكه‌یت.
كاتى وا هه‌یه له چاوه‌ڕوانى كه‌سێك یان هه‌واڵێك له‌وسه‌ر بۆ ئه‌وسه‌رى ژووره‌كه دێین و ده‌چین.. لێره‌دا مه‌به‌ستم ئه‌وه‌یه كه لایه‌نى ده‌روونى كاریگه‌رى زۆرى هه‌یه له‌سه‌ر هاتووچۆ كردن، له به‌كارهێنانى مۆبایل، له‌به‌ر ئه‌وه‌ى ئه‌و كه‌سه‌ى قسه‌ى له‌گه‌ڵ دا ده‌كه‌یت نایبینیت ئه‌مه كاریگه‌رى نێگه‌تیڤى ده‌بێت و وا ده‌كات له‌كاتى مامه‌ڵه كردن له‌گه‌ڵ ده‌نگى ئه‌و به‌دواى وێنه‌كه‌یدا بگه‌ڕێیت بێ ئه‌وه‌ى كه هه‌ست به‌و كرداره سایكۆلۆجیه بكه‌یت. ئێستا كۆمپانیاكانى كوردستان له‌سه‌ره‌تاى ئه‌وه‌دان كه خزمه‌تگوزارى دهنگو ره‌نگ بخه‌نه سه‌ر خزمهتگوزاربهكانى تریان و ره‌نگه هاوشانى ده‌نگ، له ئاینده‌یه‌كى نزیكدا هه‌موومان بتوانین به وێنه‌ش گفتوگۆ بكه‌ین و ئه‌مه‌ش به‌ڕاى من ده‌بێته هۆى كه‌مبوونه‌وه‌ى ئه‌و دیارده‌یه‌ى كه له‌سه‌ره‌وه باسم كرد.