درۆى نیسان له‌چیه‌وه هاتووه؟
له ساڵى 1564 پاشاى فڕه‌نسى (چارڵسى نۆیه‌م) (charles IX) سه‌ره‌تاى ده‌ستپێكردنى ساڵى به 1ى كانوونى دووه‌م دانا، به‌ڵام له لاى زۆربه‌ى ئه‌وروپاییه‌كاندا به 25 ى مارت دانرابوو. به‌ڵام له‌به‌ر ئه‌وه‌ى ئه‌وكاته جیهان زۆر په‌یوه‌ندى له‌گه‌ڵ یه‌كتر نه‌بوو وه‌كو ئێستا ، ئه‌و بڕیاره‌ى چارڵس زۆر بڵاو نهكرایهوهو هه‌ر كه‌سێكیش كه گوێى لێبووایه وه‌كو پرۆتیستۆیهك له‌سه‌ر خوو و ره‌وشتى (عادات و تقالید) ى خۆى ده‌مایه‌وه و به‌رده‌وام ده‌بوون. ل 1ى نیسان ئاهه‌نگى سهریساڵى خۆیان ده‌كرد كه له لاى ئه‌وروپیه‌كان پێیان ده‌ووت (ئاهه‌نگى سووكهكانى نیسان) یا (رۆژى سووكهكانى نیسان) له‌و رۆژه‌دا دیارى نادروستیان پێشكه‌ش ده‌كردن و داوه‌تى ئاهه‌نگیان ده‌كردن ، به‌ڵام له راستیدا ئاهه‌نگ نه‌بوو به‌ڵكو ته‌نها بۆ ئه‌وه بوو كه درۆیان بۆ ده‌كردن و قسه‌ى خه‌یاڵاویان بۆ ده‌كردن. پاش چه‌ند ساڵێك كه سه‌ره‌تاى ساڵ بووه 1ى كانوونى دووه‌م، فه‌ره‌نسیه‌كان "1"ى نیسانیان كرده رۆَژێك تاوه‌كو له یاده‌و كه‌لتورى كۆنى خۆیاندا بمێنێت. له‌وێشه‌وه 1ى نیسان بۆ شوێنه‌كانى تر‌ى جیهان بڵاو بوویه‌وه.
2-بۆچى له‌كاتى مه‌ى خواردنه‌وه بهرداخهكان لێك ده‌درێن؟
له‌و باره‌یه‌وه دوو بیروڕا هه‌یه!
* بۆ تێركردنى هه‌ستى پێنجه‌مى مرۆڤ، ( كه به‌ده‌ستى هه‌ست به ساردیهكهى ده‌كات و، به لووتى بۆنى ده‌كات،به زمان تامى ده‌كات ، به بینین ره‌نگى ده‌بینێ، به ده‌نگى لێكدانى هه‌ردوو بهرداخهكه هه‌ست به شه‌رابه‌كه ده‌كات) چونكه شه‌راب به ماناى تێركردنى هه‌موو هه‌سته‌كانت دێت.
* راى دووه‌م ئه‌وه‌یه كه له چه‌ند سه‌ده‌ى پێشوودا مرۆڤ لاى ئاسایى بوو كه ژه‌هر بخاته ناو شه‌رابى دوژمنه‌كه‌ى و بیكوژێت. بۆیه خاوه‌ن ماڵ بۆ سه‌لماندنى ئه‌وه‌ى كه شه‌رابه‌كه خاوێنه شهرابهكهى خۆى به‌رز ده‌كاته‌وه بۆ لاى میوانه‌كه‌ى و پێى ده‌ڵیت هه‌ندێك له مه‌ى خۆت تێكه‌ڵ بهى مه‌ى من بكه. به‌و جۆره میوانه‌كه دڵنیا ده‌بووه‌وه.
ئینجا هه‌ر كاتێك خاوه‌ن ماڵه‌كه شهرابهكهى به‌رز بكاته‌وه ئه‌وه ماناى وایه كه ترسى نیه‌و پێویست به تێكه‌ڵ كردنه‌كه ناكات ته‌نها بهرداخهكان له‌یه‌كتر ده‌ده‌ن به مه‌به‌ستى باوه‌ڕ به یه‌كبوون.
3-كام گۆرانى له دونیا له هه‌موو گۆرانیه‌ك زیاتر گوتراوه؟
گۆرانى (happy birthday to you)یه. ئه‌وگۆرانیه له لایه‌ن دوو خوشكى ئه‌مریكى یه‌وه گوتراوه به‌ڵام له بنه‌ڕه‌تدا (good morning to you) بووه به‌ڵام كۆمپانیاى (warner/chapper) گۆڕیویه‌تى و بڵاوى كردۆته‌و.
4- بۆچى له‌سه‌ر گۆڕه‌كان گوڵ داده‌نرێت؟
بۆ یه‌كه‌م جار كه فیرعه‌ونى میسر له 1346 پ.ز. مردووه گوڵیان له‌سه‌ر گۆڕه‌كه‌ى داناوه، هه‌روه‌ها له ئه‌وروپاش له 2000پ.ز. گوڵیان داناوه‌ته سه‌ر گۆڕه‌كان. تا ماوه‌یه‌ك واده‌زانرا كه بۆ راكێشانى رۆحى چاك و ده‌ركردنى رۆحه خهراپهكانه. به‌ڵام له‌پاشان ده‌ركه‌وت كه جانانى گوڵ بۆ وون كردنى ئه‌و بۆنه ناخۆشه‌یه كه له جه‌سته‌ى مردووه‌كانه‌وه دێت، هه‌روه‌ها له زۆربه‌ى گۆڕستانه‌كاندا دارى (Servi) چێندراوه كه گه‌ڵاكانى گه‌وره‌یه له‌لایه‌ك رێگه له تۆزوخۆڵ ده‌گرێ و له لایه‌كى تریشه‌وه بۆنێكى خۆش ده‌دات.
هه‌روه‌ها هیچ یاسایه‌كیش نیه بۆ له‌به‌ركردنى جلى ره‌ش له گۆڕستانه‌كان و ته‌نها له‌وه‌وه هاتووه كه ئافره‌تێكى فڕه‌نسى له‌كاتى سه‌ردانى گۆڕى مێرده‌كه‌ى جلى ره‌شى له‌به‌ر كردووه‌و ئیتر ئه‌وه بڵا بۆته‌وه.