دوا راپۆرت ده‌رباره‌ى گۆڕ‌انى كه‌ش و ئاو‌و هه‌واى سه‌ر زه‌وى كه به‌م دواییه له لایه‌ن نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كانه‌وه ده‌رچوو، قسه و باسێكى زۆرى لێكهوتهوه له‌نێوه‌نده سیاسى و زانستیه‌كان و هه‌روه‌ها كاریگه‌رى به‌رچاوى هه‌بوو له بازاڕه ئابوریه مه‌زنه‌كانى جیهان.
به‌م دواییه نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان له دوا كۆنگره‌یدا له پاریس ده‌رباره‌ى به‌رزبوونه‌وه‌ى پله‌ى گه‌رمى زه‌وى داوا له هه‌موو وڵاته به‌رهه‌مهێنه مه‌زنه‌كان ده‌كات كه ره‌چاوى ئه‌م دیارده‌یه بكه‌ن . زۆر له ووڵاتانى جیهان وه‌ڵامى ئه‌م راپۆرته‌یان دایه‌وه كه له لایه‌ن دیارترین زاناكانى بوارى كه‌شناسى یه‌وه ده‌رچوبوو، تیایدا گرنگى و پێویستى جوڵانى خێراى مرۆڤیان خستۆته روو بۆ رێگرتن له‌و زیانه گه‌ورانه‌ى كه دوچارى زه‌وى ده‌بێته‌وه به‌هۆى به‌رزبونه‌وه‌ى پله‌ى گه‌رمى كه ره‌نگه بگاته ئه‌و راده‌ى نه‌توانرێت ده‌ست به‌سه‌ر زیانه‌كاندا بگیرێت.
هه‌روه‌ها له كۆنگره‌یه‌كى تر‌ى نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان ئه‌وه‌یان دوپات كرده‌وه كه %90 ى هۆكارى گۆڕ‌انى كه‌ش و هه‌واى سه‌ر زه‌وى بۆ مرۆڤ ده‌گه‌ڕێته‌وه.
ئه‌و بڕیاره‌ش كه ئیشاره‌تى پێ كراوه له راپۆرته‌كه‌دا زۆر زیاتر جێگاى سه‌رنجه له‌وه‌ى كه له ساڵى 2001 دا بڵاو كرابویه‌وه ده‌رباره‌ى هه‌مان بابه‌ت.
ئه‌وه‌ى جێگاى مه‌ترسیه ئه‌وه‌یه كه له‌گه‌ڵ كۆتایى ئه‌و سه‌ده‌یه‌دا پله‌ى گه‌رمى 1.8 تا 4 پله‌ى سه‌دى به‌رز ده‌بێته‌وه و ئاستى رووى ده‌ریا به رێژه‌ى 28-43 سم به‌رز ده‌بێته‌وه.
لێژنه‌ى به‌رپرس له‌و بابه‌ته له نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان روونى كرده‌وه كه ره‌نگه ئه‌و دیارده‌یه ببێته هۆى زیادبوونى چڕى ره‌شه‌با و گه‌رده‌لول له ناوچه‌كانى سه‌ر هێڵى یه‌كسانى گۆى زه‌وى.
ئه‌مجاره‌یان به پێچه‌وانه‌ى كۆنگره‌ى پێشوى 2001، كاتێك كه دواى كۆنگره‌كه‌ى ئه‌وكات گوتیان "له‌وانه‌یه" مرۆڤ هۆكارى سه‌ره‌كى به‌رزبوونه‌وه‌ى پله‌ى گه‌رمى سه‌ر زه‌وى بێت كه ئه‌مه‌ش ماناى 66% -90% ده‌گرێته‌وه، به‌ڵام ئه‌مجاره‌یان دووپات له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كه‌نه‌وه كه به رێژه‌ى 90% مرۆڤ به‌رپرسه له به‌رزبونه‌وه‌ى پله‌ى گه‌رمى و هه‌روه‌ها به هه‌مان رێژه‌ش كاریگه‌رى هه‌یه له‌كاتێكدا به‌رێژه‌ى 10% گۆڕانه سروشتیه‌كان كه به‌سه‌ر زه‌وى دا دێن ده‌بنه هۆى به‌رزبونه‌وه‌ى پله‌ى گه‌رمى.
زانایان ئه‌گه‌رى به‌رزبونه‌وه‌ى پله‌ى گه‌رمى به 1.8-4 پله داده‌نێن له كۆتایى ئه‌م سه‌ده‌یه.