به‌رزبوونه‌وه‌یه‌كى نوێیه له ئاسمانى هۆنگ كۆنگ، دووه‌م گه‌وره‌ترین سه‌نته‌رى بازرگانى نێوده‌وڵتى یه. ده‌كه‌وێته سه‌ر ته‌سكترین گه‌روو(مچیق)ى ناو شارى هۆنگ كۆنگ و به‌رامبه‌ر به شێوه‌یكى سه‌وزایى رازاوه‌ى باخێكى شاره. مه‌زنى و گرنگى ئه‌و تاوه‌ره له‌وه‌دایه كه ده‌كه‌وێته ریزبه‌ندى سێیه‌م له لیستى به‌رزترین و پته‌وترین (safest) ته‌لار له جیهاندا تاوه‌كو 11ى سێپتێمبه‌رى 2001.
ئه‌م تاوه‌ره 88 نهۆمه‌و له‌لایه‌ن هه‌ردوو كۆمپانیاى ئه‌ندازیارى Cesar Pelli و Rocco Design Limited . چه‌ند نهۆمێكى ژێره‌وه‌ى ژماره‌یه‌ك له نووسینگه‌ى بازرگانى له‌خۆ گرتووه، پاشان 4 نهۆم بریتیه له مۆل و سینه‌ما و رێستورانت و چه‌ندین بازاڕى گه‌وره له‌گه‌ڵ ئه‌مانه‌ش 1000 ژوورى نوستنى سه‌ر به ئوتێلى تاوه‌ره‌كه له‌خۆ گرتووه كه 6 ئه‌ستێره‌ن.
تاكو ئێستا گه‌ر هه‌ر ئه‌ندازیارێك ئه‌وه‌ى سه‌ره‌وه‌ى خوێندبێته‌وه نه‌گه‌یشتۆته لووتكه‌ى چێژ وه‌رگرتن چونكه ئه‌و تاوه‌ره كارێكى ئه‌ندازه‌یى واى تێدا به‌كار هاتووه كه كه‌م كه‌س ره‌نگه باوه‌ڕى پێ بكات.... ئه‌ویش ئه‌وه‌یه باوه‌ڕ بكه‌ى یا باوه‌ڕ نه‌كه‌ى ئه‌و تاوه‌ره 88 نهۆمیه له‌سه‌ر شوێنێك دروست كراوه كه پێشتر ئاو بووه، له‌سه‌ره‌وه باسم كرد كه‌وا ئه‌و تاوه‌ره له‌سه‌ر ئاو دروست كراوه، ئه‌و خاكه‌ى كه ئێستا ئه‌و تاوه‌ره‌ى له‌سه‌ره پێشتر ئاو بووه، 186,000 م2 پێویست بووه بۆ دروست كردنى ئه‌و تاوه‌ره، له‌به‌ر گرنگى و ستراتیجیه‌تى جێگایه‌كه و كه‌مى خاك ئه‌ندازیاران له هه‌ردوو كۆمپانیاى ناوبراو ئه‌و رووبه‌ره پێویسته‌یان له ده‌ریاى هاربۆر وه‌رگرت به‌و شێوه‌ى خواره‌وه...
سه‌ره‌تا هه‌ڵسان به دروستكردنى دیوارێكى كۆنكریتى زۆر به‌رین كه بریتیى بوو له چێوه‌ى رووبه‌ره كه (186000 م2 ) له‌ناو ده‌ریایه‌كه، پاشان به چه‌ند په‌مپێكى مه‌زن ئاوى ناو ئه‌و ناوچه‌یان ده‌ركرد كه به كۆنكریت ده‌وره‌درابوو وه‌كو حه‌وزێكى لێهات به رووبه‌رێك یه‌كسان به رووبه‌رى تاوه‌ره‌كه، حه‌وزه‌كه‌یان به چه‌ند چینێكى په‌ستێوراوى خۆڵ پڕ كرده‌وه (compacted layers of soil) و هه‌روه‌ها كۆمپانیاى Maunsell Consultants Asia Ltd. بۆ ئه‌ندازیارى شارستانى، به شێوه‌یه‌كى وا پته‌و كه بتوانێت 88 نهۆم هه‌ڵبگرێت.
هه‌روه‌ك له دوو ژماره‌ى له‌وه‌و به‌رى ئۆزۆن باسى تاوه‌رى بازرگانى جیهانیمان كرد‌و چۆنیه‌تى دانانى سلابه‌كانمان روون كردبووه‌وه كه به شیشبه‌ند (trusses) بوو، ئه‌و تاوه‌ره‌ش به نزیكه‌یى به هه‌مان شێوه دروست كراوه.
سیفه‌تێكى تر‌ى ئه‌و تاوه‌ره ئه‌وه‌یه كه له كاتێكدا دروست ده‌كرا كه هه‌ردوو تاوه‌رى بازرگانى جیهانى له نیۆیۆرك روخان به‌هۆى به‌ركه‌وتنى هه‌ردوو فڕۆكه تیرۆریستیه‌كه، بۆیه به شێوه‌یه‌كى وا دیزاین كراوه كه به‌رگه‌ى ئه‌و جۆره هێرشانه‌ش بگرێت له كاتێكدا له دوو تاوه‌ره ناوبراوه‌كه له ژمێریارى دیزایندا دانه‌نرابوو. هه‌روه‌ك له سایتى تایبه‌ت به‌و تاوه‌ره هاتووه ده‌ڵێت: ژیانى مرۆڤ گرنگترین فاكته‌ره لاى ئه‌ندازیار كه‌وا له دیزاین دا ئاگادارى بێت، بۆیه جگه له‌وانه‌ش باشترین دیزاین كراوه بۆ به‌رگرى ئاگركه‌وتنه‌وه‌و هێزى با و نه‌ك پته‌وترین تاوه‌ر له كۆریا به‌ڵكو ده‌توانین به پته‌وترین (safest) تاوه‌رى دابنێین له سه‌ر هه‌ساره‌ى زه‌وى.