بریتى یه له كه‌م بوونه‌وه‌ى خڕۆكه سووره‌كانى خوێن، ئه‌م نه‌خۆشیه زیاتر له ووڵاته هه‌ژاره‌كاندا باوه، ئه‌م نه‌خۆشیه‌ش هه‌روه‌كو نه‌خۆشیه‌كانى تر كه‌م یان زۆر كوردیشى گرتۆته‌وه.
خوێن پێك هاتووه له:
- (Erythrocyte) خرۆكه‌ى سوور
- Leukocyte) خڕۆكه‌ى سپى
- (Platelet) خه‌پله‌كانى خوێن
- پلازماى خوێن
خڕۆكهسوورهكانى خوێن له مۆخى ئێسكدا دروست ده‌بن و هیمۆگڵۆبینیان تێدایه و ئه‌مانیش گه‌ردیله‌ى ئاسنیان تێدایه كه ئۆكسجین ده‌گوێزێته‌وه له سیه‌كانه‌وه بۆ به‌شه‌كانى تر‌ى له‌ش.
هۆكاره‌كانى كه‌مخوێنى:
- نه‌خواردنى ئه‌و خۆراكانه‌ى كه ئاسنیان زۆر تێدایه.
- كه‌م خواردنى سه‌وزه و میوه.
- له كاتى سك پڕی‌دا
- ته‌مه‌ن
- له‌هه‌ندێك كاره‌ساتى وه‌كو خوێن به‌ربوون
جۆره‌كانى كه‌م خوێنى:
كه‌مخوێنى جۆرى زۆره به‌ڵام لێره‌دا ئێمه ئاماژه به دووانیان ده‌كه‌ین:
1- كه‌مخوێنى به‌هۆى كه‌مى ڤیتامین ب-12
2- كه‌مخوێنى به‌هۆى مادده‌ى ئاسنه‌وه
نیشانه‌كانى:
- له‌باره سوكه‌كاندا: ماندوویه‌تى، سپى هه‌ڵگه‌ڕانى ده‌ست و ده‌م وچاو، سه‌رسوڕان
- له باره سه‌خته‌كاندا: ناڕێكى لێدانى دڵ، ژانه‌سك، ژانه‌سه‌ر، ژانكردنى په‌له‌كان، نه‌خۆش هه‌ندێك جار هه‌ست به گه‌رمى یان ساردى زمانى ده‌كات، ووشك بوونى ده‌م و گه‌روو،
هه‌ندێك جار نه‌خۆش نیشانه‌كانى ده‌ماریى لێ ده‌رده‌كه‌وێ و هاوسه‌نگى تێكده‌چێت و ئه‌ڵێى ده‌رزى به له‌شیدا ده‌كرێت....هتد.
چاره‌سه‌ر:
به‌نده له‌سه‌ر جۆرى كه‌مخوێنیه‌كه، له‌كاتى كه‌مبوونى ڤیتامین ب-12 ئه‌بێ نه‌خۆش ده‌رمانى ڤیتامین ب-12 وه‌ربگرێت، له‌كاته سه‌خته‌كاندا پێویسته نه‌خۆش ببرێته نه‌خۆشخانه و گواستنه‌وه‌ى خوێنى بۆ بكرێت له‌گه‌ڵ راست كردنه‌وه‌ى كه‌مى ئاسن و هیمۆگڵۆبین له خوێندا.