ئانیشتاین له دهستنووسێكیدا: دواى ساڵى 2060 مادده‌كانى سه‌ر زه‌وى به‌كار ناهێنرێنه‌وه!
بابه‌تێكه كه زۆر جێگاى باسكردنه له نێوه‌نده زانستیه‌كاندا... به‌تایبه‌تیش له نێوه‌نده جیۆلۆجیه‌كان، ئه‌گه‌رچى به‌ڵگه‌یه‌كى یه‌كلاكه‌ره‌وه‌ى وامان به‌ده‌سته‌وه نیه به‌ڵام به هه‌ندێك رووداو و به رابردووى شته‌كان قسه‌كه‌مان تۆزێك پشت‌راست ده‌كه‌ینه‌وه. لێره‌دا با سه‌ره‌تا په‌نجه بخه‌ینه سه‌ر لایه‌نى زانستى و به‌ڵگه دهسكهوتووهكان و پاشان راى ئایین وه‌رده‌گرین له‌وباسه‌دا.
ئێستا ئێمه، ئه‌و نه‌وه‌یه‌ى ئاده‌میزاد كه له‌سه‌ر زه‌ویدا نیشته‌جێین، خه‌ریكه و ده‌توانین بڵێن كه له جیهانێكین به‌ره‌و ته‌واوبوون ده‌چێت و له كۆتایى نزیك ده‌بێته‌وه، لێره‌دا مه‌به‌ست ئه‌وه نیه كه باس له‌و بابه‌ته بكه‌ین به مه‌به‌ستى سه‌رنج راكێشان و ترساندن، نه‌خێر به‌ڵكو مه‌به‌ستى سه‌ره‌كیمان ئه‌وه‌یه كه خوێنه‌رى ئازیز ئاشناى ده‌وروبه‌رى خۆى بێت و بزانێت ئێستا له‌كوێیه و به‌كوێ ده‌گات.
ته‌مه‌نى زه‌وى به ملیۆنه‌ها ساڵ ده‌خه‌مڵێنرێت، ئه‌گه‌ر لایه‌نى ئایینیش له‌به‌ر چاو نه‌گرین ئه‌وه ده‌زانین كه هه‌موو هه‌ساره‌یه‌ك كۆتایى هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ى قه‌ناعه‌ت به كۆتایى هێنان و له‌ناوچوونى هه‌ساره‌كه‌مان بهێنین وه‌كو هه‌ر هه‌ساره‌یه‌كى تر كه له‌و ئاسمانى
تاریكه‌دا ده‌خولێته‌وه.
بیر له‌چى ده‌كه‌یته‌وه كاتێك
ئه‌و ئه‌ستێرانه ده‌بینى كه له
شه‌وێكى سامـاڵدا ئاسمانیان رازانـــدۆتــــــهوه؟
جارێك پرســیارى ئه‌وه‌ت
كردووه كه ئایا بۆ ده‌دره‌وشێنه‌وه ئه‌گه‌ر به ده‌یان ساڵى رووناكى لێمانه‌وه دوور بن و تیشكى خۆریان پێ نه‌گات؟ چ شتێكه وایان لێده‌كات كه له‌و دووریه‌وه رووناكیان بگاته ئێمه‌ى دانیشتوانى هه‌ساره‌ى زه‌وى؟ هۆى رووناكى ئه‌م ئه‌ستێرانه ته‌قینه‌وه‌كانیان و له‌ناوچوونیانه، دوا لێكۆڵینه‌و زانستیه فه‌له‌كیه‌كان باس له‌وه ده‌كه‌ن كه رۆژانه چه‌ندین هه‌ساره ده‌ته‌قێته‌وه‌و ئه‌و رووناكیهى كه ده‌گاته ئێمه رووناكى تهقینهوهكانیانه و به‌ر له چه‌نده‌ها ساڵ ته‌قیوه‌ته‌وه تازه رووناكى ته‌قینه‌وه‌كانیان پێمان ده‌گات، واته رۆژێك دێت و هه‌ساره‌ى زه‌وى وه‌كو هه‌ر هه‌ساره‌یه‌كى تر دووچارى رووداوێكى وا بێته‌وه كه ببێته هۆى له‌ناوچوونى.
ئه‌مانه‌ى باسمانكردن له لایه‌ك، له لایه‌كى تر ئه‌وه‌ى كه زیاتر جێگاى سه‌رنجه و جێگاى باسه، زاناى گه‌وره ئه‌لبێرت ئه‌نیشتاین چه‌ند لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كى ووردى ئه‌نجام داوه ده‌رباره‌ى ته‌مه‌نى مادده‌كانى سه‌ر زه‌وى و ئه‌و كاته گه‌یشتۆته ئه‌نجامێك كه مادده تواناى به‌كارهێنانه‌وه‌ى نامێنێت زۆریان له‌ناو ده‌چن له دواى 2060 زاینى!!
زانا نۆسته‌ر ئه‌دامۆس له سه‌ده‌ى 16 دا ژیاوه پێشبینى جه‌نگى جیهانى یه‌كه‌م و دووه‌مى كردبوو و هه‌روه‌ك چۆن باسى له شۆڕشى فره‌نسى و هیتله‌ر و ناپلیۆن كردبوو و هه‌مووى هاته‌جێ و هه‌موو جیهان سه‌رى پێوه سوڕما و هه‌روه‌ها چه‌ندین وه چه‌ندین پێشبینى تریش. ئه‌م زانایه به‌ر له 500 ساڵ ئه‌م پێشبینیانهى كردووه و سه‌یر له‌وه‌دایه كه پێشبینى جه‌نگى جیهانى سێیه‌مى كردووه و له نووسینه‌كانیدا كه به‌شێوه‌ى چوارین بڵاوى كردووه‌ته‌وه و ده‌ڵێت كه ئه‌مه ده‌بێته هۆى هه‌ڵگیرسانى جه‌نگى جیهانى سێیه‌م و تیایدا چه‌كى زۆر قورس و قه‌ده‌غه‌كراو (كه مه‌به‌ستى چه‌كى ناوه‌كیه) تیایدا به‌كار دێت و زیانێكى ئێجگار گه‌وره به زه‌وى ده‌دات " ... ئه‌م جه‌نگه هێدى هێدى وا ده‌یه‌وێت خۆى به‌دیار بخات و له‌و ساڵانه‌ى دواییدا ووڵاته یه‌كگرتووه‌كان هێزه‌كانى خۆى له ئه‌وروپا كێشایه‌وه كه بۆ جه‌نگى سارد دژى رووسیا ره‌وانه كرابوون و هێزێكى زلى ره‌وانه‌ى رۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ند به‌تایبه‌تیش عێراق كرد و ئێستاش گه‌ڤ له ئێران ده‌كات و چه‌ند ووڵاتێك هه‌ڕه‌شه‌ى به‌كارهێنانى چه‌كى ناوه‌كى ده‌كه‌ن و لاى هه‌مووشمان ئاشكرایه كه چى رووده‌دات ئه‌گه‌ر بێت و هه‌ر پێكدادانێك له نێوان هه‌ردوو زلهێزى ئه‌مریكا و ئێران رووبدات.
ئه‌گه‌ر بێت و ئه‌م شه‌ڕه رووبدات له‌نێوان ئه‌م دوو وولاًته ئه‌وا بێگومان كه لایه‌نى ئیسرائیلیش رۆڵێكى گرنگى ده‌بێت له‌و یاریه‌دا و یه‌ك له پێشبینیه‌كان باس له‌وه ده‌كه‌ن كه سێیه‌كى میلله‌تى ئیسرائیلى له‌ناو ده‌چێت... لێره‌دا ئه‌و پێشبینیه راماندهكێشێته لایه‌نه ئایینیه‌كه بۆ باسكردن و به‌ڵگه هێنانه‌وه له‌سه‌ر كۆتایى جیهان دواى 60 ساڵ. زۆریش نامانه‌وێت خۆمان بخه‌ینه نێو چێژمه چێژمى سیاسه‌ت و ناوى ووڵاتان بهێنین به‌ڵام له‌به‌ر ئه‌وه‌ى په‌یوه‌ندى راسته‌وخۆى به بابه‌ته‌كه‌وه هه‌یه بۆیه ناچارین كه باسى لێوه بكه‌ین.
نووسه‌رانى مێژوو و زانا ئایینیه‌كان ته‌مه‌نى میلله‌تى یه‌هودى (هه‌ر له هاتنى حه‌زره‌تى مو‌سا تاكو هاتنى حه‌زره‌تى عیسا سه‌لامى خویان لێبێت) به نزیكه‌ى 1500 ساڵ داده‌نێن. به‌گوێره‌ى فه‌رمووده‌یه‌كى پێغه‌مبه‌ر (د.خ.) ده‌رباره‌ى ته‌مه‌نى میلله‌تى ئیسلام، ده‌فه‌رموێت ((انی لأرجو ألا تعجز امتی عند ربها ان یۆخرهم نصف یوم قیل لسعد (وهو راوی الحدیپ) كم نصف الیوم قال خمسمأئه عام) واته "هیواخوازم كه میلله‌ته‌كه‌م پیر نه‌بێت و خواى گه‌وره نیو رۆژ زیاتر دوایان نه‌خات (كاتێك لێیان پرسى كه نیو رۆژ چه‌نده؟) فه‌رمووى 500 ساڵ)). خواى گه‌وره‌ش له قورئانى پیرۆزدا ئیشاره‌تى بۆ ماوه‌ى رۆژ كردووه‌و ده‌فه‌رمووێت (رۆژێك لاى من به‌رامبه‌ر به 1000 ساڵى ئێوه‌یه))، ماوه‌ى نێوان هاتنى حه‌زره‌تى مو‌سا و پێغه‌مبه‌رى پیرۆزمان 900 ساڵه و واده‌رده‌كه‌وێت كه ته‌مه‌نى میلله‌تى ئیسلامیش 1500 ساڵه ئه‌میش ماوه‌ى نێوان ناردنى پێغه‌مبه‌رى ئیسلام و رۆژى دواییه. ئه‌گه‌ر ئه‌وه له‌به‌رچاو بگرین كه پێغه‌مبه‌ر 13 ساڵ له شارى مه‌ككه‌ى پیرۆز بووه پێش كۆچكردنى بۆ مه‌دینه (كه به سه‌ره‌تایى ساڵى هیجرى داده‌نرێت) ئه‌وه‌مان بۆ ده‌رده‌كه‌وێت كه كۆتایى جیهان له ساڵى 2067 دا ده‌بێت و ئه‌مه‌ش ماناى كۆتایى هه‌ساره‌ى زه‌وى ده‌گه‌یه‌نێت، ئه‌م به‌ڵگه ئایینیانه‌ش پشتڕاستكردنهوهن بۆ دهستنووسهكهى ئانیشتاین.
ئه‌مانه‌و له‌لایه‌كی تریش به‌گوێره‌ى ئه‌و ئه‌نجامانه‌ى كه زاناى ئینگلیزى به‌ناوبانگ ئیسحاق نیوتن پێى گه‌یشتووه و له ساڵَى 1704 دۆزرایه‌وه (به‌شێوه‌ى نامه نووسرابوو) كه له قودس به‌م دواییه نمایش كرا له نامه‌كه‌یدا وا هاتووه كه كۆتایی جیهان له 2060 دا ده‌بێت، لێره‌وه ئه‌وه‌ى جیگاى باسكردن بێت ئه‌وه‌یه كه نیوتن جگه له زیره‌كى له بواره فیزیایى و فه‌له‌كناسى زۆریش گرنگى ده‌دا به شته شاراوه‌كانى سه‌ر زه‌وى و هه‌روه‌ها ئیمانى ته‌واوى به‌وه هه‌بووه كه ئینجیلى پیرۆز ته‌نها كتێبێكى ئاسایى نیه و هه‌موو كاتێك هه‌وڵى به‌ستنه‌وه‌ى زانستى نێوان ئه‌م كتێبه پیرۆزه و كاره زانستیهكانى خۆى ده‌دا. بۆیه وا پێده‌چێت كه له‌م نامه‌یه‌یدا پشتى به ئینجیله‌وه به‌ستبێت.