ئه‌م ناونیشانه‌ى سه‌ره‌وه دروشمێكه كه كۆمپانیاى Youtube بۆخۆى هه‌ڵیبژاردووه و مه‌به‌ست له‌و دروشمه بڵاوكردنه‌وه‌ى هه‌ر كلیپێكى خۆته كه ده‌ته‌وێت له‌ناو ئه‌و سایته دا. یوتیوب كۆمپانیایه‌كى راگه‌یاندنى تایبه‌ته به جه‌ماوه‌رى ئینته‌رنێت ، رێگه‌یان پێ ده‌دات پارچه فیلمى ڤیدیۆیى ببینن و به‌هۆى تۆڕى زانیارى نێوده‌وڵه‌تیه‌كانیش به خۆڕایی به‌شدارى تێدا بكه‌ن، له رێگاى ئه‌و ماڵپه‌ڕه به‌ناوبانگه كه به ڤیدیۆ به‌شدار ده‌بێت ئه‌وانه‌ى لاپه‌ڕه‌كان هه‌ڵده‌ده‌نه‌وه له سه‌رتاسه‌رى جیهان ده‌توانن هه‌ریه‌ك به‌پێى گرنگى خۆیان بچنه ناو ماڵپه‌ڕه ڤیدیۆییه‌كان، رۆژانه ژماره‌یه‌كى زۆر ئه‌م جۆره پارچه ڤیدیۆیانه‌ى كه وێنه‌ى وه‌ها پیشان ده‌دات كه پێشتر نه‌بینراوه یاخود نمایشى زیندوون یان شریتى ڤیدیۆیى تایبه‌ت به ماڵه‌وه‌ن، له‌سه‌ر ئه‌م ماڵپه‌ڕه ده‌بینرێت . له ساڵى 2005 كۆمپانیاى Youtube بوو به دامه‌زراوێكى كارگوزارى بۆ ئه‌وه‌ى فیلمى ته‌رفیهى پێشكه‌ش بكا كه رۆژانه زیاتر له 700 ملیۆن شریتى له‌سه‌ر ده‌بینرێت، ئه‌مه‌ش پاڵى به كۆمپانیا مه‌زنه‌كه‌ى گوگڵ نا كه به 1.65 ملیار دۆلار بیكڕێته‌وه
جه‌ماوه‌رى Youtube به‌هۆى پێگه‌یشتنى كارگوزارى نیشاندانى به‌رهه‌مه‌كان و ئه‌و سروشته چالاك و جهماوهریهى كه ماڵپهڕٍهكه هه‌یه‌تى و بووه‌ته سه‌كۆیه‌كى نموونه‌یى بۆ ریكلامه برهوپێدانهكان و كڕین و فرۆشتن و بڵاو كردنه‌وه‌ى پارچه‌ى ڤیدیۆیى مۆسیقى له‌ناو ئینته‌رنێت، به شێوه‌یه‌كى گه‌وره له گه‌شه‌كردن دایه، هه‌روه‌ها هاریكارى Youtube له‌گه‌ڵ كۆمپانیا به‌ناوبانگه‌كانى تر به‌رده‌وامه، له فراوانكردنى كاره‌كانیشى نه‌وه‌ستاوه، به‌م دواییه‌ش له پێناو پێشكه‌شكردنى پڕۆگرامى كورت كه هه‌واڵ و پارچه‌ى ڤیدیۆیى میوزیك و وه‌رزش و بابه‌ته‌كانى كات به‌سه‌ربردن ... له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵه ریكلامیه جۆراوجۆره‌كان رێككه‌وتنى دابه‌شكردنى مۆر كرد. له‌و ماوه‌یه‌ى دوایى Youtubeبوو به سه‌كۆیه‌ك بۆ ئێستگه و كه‌ناڵه‌كان، دوو كۆمه‌ڵه‌ى سه‌ره‌كى مۆسیقى له مانگى ئۆكتۆبه‌رى رابردوو له‌گه‌ڵ Youtube رێككه‌وتن نامه‌یان به‌ست، كه ئه‌وانیش CSB فیڤینریز یونیڤێرساڵ میوسیك گروپ و سۆنى BMG میوزیك ئینتهرتهینتمێنت بوون، له‌ناوه‌ڕۆكى رێكهوتننامهكهشدا هاتووه ماڵپه‌ڕه‌كه كورته ڤیدیۆى تایبه‌ت به كه‌ناڵى CBS نمایش بكات، وه‌رزش و هه‌واڵ و ئه‌و پڕٍۆگرامانهش بگرێته خۆ كه زۆرترین بینه‌ریان هه‌یه، هه‌روه‌ها كورته ڤیدیۆى نوێى پڕۆگرامه به‌ناوبانگه ته‌له‌ڤزیۆنیه‌كان و ریكلامه بازاڕ گه‌رمه‌كانى كاڵا خراوه رووه‌كانى ئێستا و داهاتووش بخاته روو، كۆمپانیاى سۆنى BMG یش پارچه‌ى ڤیدیۆیى تایبه‌ت له‌سه‌ر ماڵپه‌ڕى Youtube پێشكه‌ش بكات. BBC یش لاى خۆیه‌وه دواى رێككه‌وتن له‌گه‌ڵ Youtube بۆ ئه‌وه‌ى 3 كه‌ناڵى بۆ بكاته‌وه هه‌ڵسا به په‌خش كردنى پڕۆگرامه كانى له‌سه‌ر ماڵپه‌ڕه‌كه كه یه‌كێكیان تایبه‌ته به هه‌واڵ و دووه‌كه‌ى تریش تایبه‌تن به بابه‌ته تهرفیهیهكان، به‌مه‌ش ده‌كرێت په‌خشى BBC له‌سه‌ر تۆڕى ئینتهرنێَت ببینرێت.
گه‌وره‌ترین داهێنان بۆ Youtube
له‌گه‌ڵ هه‌موو ئه‌و گرفتانه‌ى كه ماڵپه‌ڕه‌كه وروژاندوویهتى، كه‌چى ئه‌مانه نه‌بوونه رێگر له‌به‌رده‌م گۆڤارى Time magazine ى ئه‌مریكى كه ئه‌م ماڵپه‌ڕه به گرنگترین داهێنانى ساڵى 2006 دابنێ، كه هه‌ڵێكى باشى بۆ به‌شداربووان ره‌خساندووه تا به‌خۆڕایى بابه‌تى فیلمى له‌سه‌ر ماڵپه‌ڕى ئه‌لیكترۆنى بخه‌نه روو.