ساڵى نویێ خوێندنتان پیرۆز بێت، هیواى ساڵێكى سه‌ركه‌وتوانه بۆ گشت قوتابیان ده‌خوازین، هه‌ر وه‌ك چۆن ساڵى رابردوو ئۆزۆن گۆشه‌یه‌كى ته‌رخان كردبوو بۆ ئاشناكردنى كچانى زانكۆ به‌چه‌ند ئامۆژگاریه‌ك و راپۆرتێك له‌باره‌ى گرنگى دان به‌جوانى و هه‌ڵبژاردنى جل و به‌رگ و ئه‌ته‌كێتى پێویست له ژیانى رۆژانه و بۆنه‌كان، وا ئه‌م ساڵیش به‌رده‌وامه له‌سه‌ر هه‌مان رێچكه.
وه‌رزى زستان هات گۆڕان ده‌ستى پێكرد بۆ ئه‌وانه‌ى ده‌ستیان به گۆران نه‌كردووه یان گۆرانهكانیان سه‌ركه‌وتوانه نه‌بووه، با ئێستا له‌گه‌ل ئۆزۆن ده‌ست پێ بكه‌ن، سه‌ره‌تا به كهنتۆرى جله‌كانت ده‌ست پێ بكه، رێك بڕۆ له‌به‌رده‌م كه‌نتۆره‌كه‌ت بوه‌سته و هه‌موو جله‌كانت ده‌ربێنه بیان كه به‌سێ به‌ش: به‌شێك بۆ ئه‌و جلانه‌ى كه ده‌ى به‌خشى به كه‌سێكى تر، ئه‌وه‌ى تر بۆ ئه‌وانى كه فڕێیان ده‌ده‌ى، به‌شى كۆتایى بۆ ئه‌و جلانه‌ى كه به كاریان دێنى. ئینجا وه‌ره‌و سه‌یرى ئه‌وجلانه بكه كه به‌جێت هێشتون ئایا ته‌واون بۆ له به‌ركردن ئه‌گه‌ر وه‌ڵامت نه‌خێر بوو ئه‌وه پێوستیهكانت بنووسه و یه‌كسه‌ر روو له بازاڕٍ بكه و هه‌وڵده له‌كاتى كڕینى هه‌ر پارچه‌یه‌ك له‌گه‌ڵ دوو تا سێ جلى ناو كه‌نتۆره‌كه‌ت بگونجێ. ئینجا وه‌ره جله‌كانى ناو كه‌نتۆره‌كه‌ت رێك بخه به پێى جۆر و ره‌نگ بۆ ئه‌وه‌ى له‌كاتى پێوست به‌ئاسانى بیان دۆزیته‌وه. گه‌ر كڕینى جلى نوێت به پێویست نه‌دیت به‌ڵام شێوى جله‌كانت بێزارى پێ به‌خشى ئه‌وه كراسێكى ره‌نگ به‌هارى هه‌ندێ سهندهڵى ره‌نگ هاوینى بخه ناو جله‌كانت بۆ ئه‌وه‌ى جوانیه‌كى پێ ببه‌خشێ. وا باشه ده‌رگایه‌ك له كه‌نتۆره‌كه‌ت ته‌رخان بكه‌ى بۆ دانانى پێڵاو و جانتا له‌گه‌ل ئێكسسوارات بۆ ئه‌وه‌ى له‌كاتى پێوست به‌ئاسانى رێكیان بخه‌یت له‌گه‌ل یه‌كتر.
ئه‌گه‌ر له‌و كه‌سانه‌ى كه‌خاوه‌نى جانتاى زۆرن ئه‌وه واباشه كه‌وا په‌یوه‌ندى جل به‌كار بێنى بۆ ههلواسینیان و پاراستنیان له تێكچون. بۆئه‌وه‌ى ته‌نیا جوانى نه‌بێ و بۆنێكى خۆشیشى به كه‌نتۆره‌كه‌ت ببه‌خشیت، ده‌توانى برێك له ئاوى لیمۆ له‌گه‌ل بڕێكى یه‌كسان له ئاوى كوڵاو به‌كاربهێنى پاشان به هۆى پارچه ئیسفهنجێكهوه ناو كهنتۆرهكهتى پێ بسرى ئه‌وه‌ش بۆنێكى خوش به كه‌نتۆره‌كه‌ت ده‌به‌خشێ. له‌كۆتاییدا رێك و پێكى سیفه‌تى كچانه‌یه جا هه‌وڵده هه‌موو كاتێك خاوه‌نى بیت.