تا ئێستا له هه‌موو كات و شوێنێك و له هه‌موو یاسایه‌ك هه‌ر ئه‌وه‌مان گوێ لێبووه‌و له‌سه‌ر ئه‌وه راهاتووین كه نه‌وت و به‌نزین گڕو تین ده‌ده‌نه ئاگر و ئاویش دهیكوژێنێتهوهو ئه‌و په‌نده كۆنهشمان به‌رگوێ كه‌وتووه كه ده‌ڵى هه‌ر شوێنیك ئاوى لێبێت ئاوه‌دانى لێیه (ئاو و ئاوه‌دانى)، لێره‌وه پرسیار ده‌كه‌ین... ئایا ئه‌و یاسا‌و پره‌نسیپانه‌ى ژیان هه‌ر وه‌كو خۆیان ده‌مێننه‌وه یان رۆژێك دێت و ئه‌مانیش وه‌كو زۆر شتى تر ده‌گۆڕێن.
له‌گه‌ڵ گۆچان گرتنه ده‌ستى هه‌ساره‌ى زه‌وى و كۆن بوونى، ده‌توانین بڵێین كه ئه‌گه‌رى هه‌موو شتێك هه‌یه، بۆ نا؟ بۆ نا ئه‌گه‌ر بێت و زۆربه‌ى راپۆرته نێوده‌وڵه‌تیه‌كان ته‌ئكید له‌سه‌ر گۆڕ‌انى رێژه‌ى ئاو بكه‌نه‌وه له هه‌موو گۆى زه‌وى، دروست بوونى شه‌ڕ له‌سه‌ر سه‌رچاوه ئاویه‌كان له‌و وورده شه‌ڕو ناكۆكیانه به‌رچاو ده‌كه‌وێت كه ماوه ماوه له‌نێوان ووڵاتاندا روو ده‌ده‌ن به‌هۆى ئه‌و رووبار و دهریاچانهى كه زیاتر له ووڵاتێك له به‌كارهێنانیدا هاوبه‌شن! رۆژێك دێت و ئاو تاو به ئاگر ده‌دات نه‌ك نه‌وت ، رۆژێك دێت و مهفهوومى ئاو و ئاوه‌دانى له هه‌موو پارچه‌یه‌كى ئه‌م زه‌ویه كار ناكات، هه‌موو ووڵاتان به‌ده‌ست كه‌م ئاویه‌وه ده‌ناڵێنن به‌هۆى به‌رزبوونه‌وه‌ى رێژه‌ى دانیشتوان، هه‌ر شوێنێك سه‌رچاوه ئاوى تێدا بێت هه‌موو ووڵاته ئیقلیمى و نا ئیقلیمیه‌كانیش چاوى تێ ده‌بڕن.
ئێستا چۆن زۆربه‌ى وڵاته خاوه‌ن نه‌وته‌كان بارێكى سیاسى ناجێگیر به‌خۆوه ده‌بینن، بارى ووڵاته خاوه‌ن سه‌رچاوه ئاویهكانیش له داهاتوودا وه‌كو بارى ئێستاى ووڵاته خاوه‌ن نه‌وته‌كان ده‌بێت .
زۆر راستى هه‌یه كه‌وا تا ئێستاش سیاسه‌ت نه‌یهێشتووه به‌دیار بكه‌ون یا كه‌س بیریان لێ بكاته‌وه... كێ له ئێمه تا ئێستا "نه‌وتى ئه‌مریكا"ى به‌گوێدا هاتووه؟ بێگومان كه‌س، بۆ؟ له‌به‌ر ئه‌وه‌ى تا ئێستا ئه‌مریكا ده‌سكارى كێڵگه نه‌وتیه‌كانى خۆى نه‌كردووه و حسابى بۆ داهاتووێكى دوور كردووه، چاوه‌ڕوان ده‌كات كه نه‌وتى هه‌موو ناوچه‌یه‌كى ئه‌م زه‌ویه ووشك بێت و كاتێك سه‌رۆكى 2050ى ئه‌مریكا سه‌ردانى سه‌رۆكى عیراق ده‌كات(كه خاوه‌نى گه‌وره‌ترین كێڵگه نه‌وته‌كانى جیهانى ئه‌مڕۆیه) گالۆَنێك نه‌وتى ره‌شى وه‌كو دیارى بۆ دێنێت. ئه‌مه سیاسه‌ته، ده‌بێت له‌مه‌ولا هه‌ر تاكێك له ئێمه به سیاسه‌ت بیر بكاته‌وه، له‌گه‌ڵ خودى خۆیدا سیاسه‌تێك به‌كار بهێنێت كه سیاسه‌تى ئاوى پێده‌گوترێت. لێره‌وه مه‌به‌ستم له‌وه‌دا ئه‌وه‌یه كه سووڕ و تهئكیدو دڵنیاین له‌وه‌ى كه چه‌ند ساڵیكى تر كێشه‌یه‌ك دروست ده‌بێت به‌ناوى "كێشه‌ى ئاو" كه‌چى هه‌روا به‌رده‌وامین له‌سه‌ر بیرلێدان به شێوه‌یه‌كى هه‌ڕه‌مه‌كى و شاره‌كانمان كردۆته بێژینگ. ده‌بێت به هه‌ر شێوه‌یه‌ك بێت لایه‌نى په‌یوه‌ندیدار به پیرى ئه‌و كێشه‌یه‌وه بچێت و هه‌وڵى به‌كارهێنانى گیۆساینس بدات له‌و بواره‌دا....
ئه‌وه‌تا توركیا ئه‌وه‌تا ئێران، هه‌ریه‌كه‌یان بیر له دروستكردنى به‌نداوى زۆر مه‌زن ده‌كه‌نه‌وه له‌سه‌ر ئه‌و سه‌رچاوه ئاوانه‌ى كه سه‌دان هه‌زار كه‌س له‌سه‌رى ده‌ژین و بێ ئه‌وه‌ى وه‌كو مرۆڤ بیر له ژیانى هه‌موو ئه‌و خه‌ڵكه بكه‌نه‌وه كه بێ ئاو ده‌بن له كاتى دروست كردنى ئه‌م به‌نداوانه، ئه‌مه ماناى چییه؟ واته شه‌ڕێك به‌ڕێوه‌یه ناوى شه‌ڕى ئاوه‌و ئێمه وا وورده وورده خۆمانى بۆ ئاماده ده‌كه‌ین و بڕایه‌وه.
بۆ ئێمه له به‌یانیدا عه‌وداڵى ئه‌م و ئه‌م ببین؟ تاكه‌ى ئاوا بێڕه‌حمانه غه‌در له‌و سامانه و له‌خۆمان بكه‌ین. بۆچى ده‌رس له ووڵاتێكى سیاسى وه‌كو ووڵات یه‌كگرتووه‌كان وه‌رنه‌گرین؟ ده‌با ئێمه‌ش پارێزگارى له ئاوى ژێر زه‌وى بكه‌ین و له داهاتوودا له‌جیاتى نه‌وت ئاو ره‌وانه‌ى ده‌ره‌وه بكه‌ین.