ژوورى خه‌وتنت شوێنى حهوانهوهته زۆربه‌ى كاته‌كانى خۆت گه‌رله ماڵه‌وه بیت تێدا به‌سه‌ر ده‌به‌یت، به‌ڵام ئایا هه‌ستت به‌بێزارى نه‌كردوه له شیوهكهى؟ ئایا حه‌زت به‌گۆڕان نه‌كردوه به‌ڵام ئه‌م كاره‌ت به‌گران دیوه؟ ده‌ست پێ بكه له‌گه‌ل ئۆزۆن به‌م رێنماییانه‌ى خواره‌وه شێوه‌ى نوێ به ژووره‌كه‌ت ببه‌خشه: ههندى شت هه‌ن له ژووره‌كه‌ت سه‌ره‌كین گۆڕانیان زه‌حمه‌ته وه‌ك ره‌نگى دیواره‌كان رایه‌خى ژووره‌كه‌ت كه‌ل و په‌لى ناوى به‌ڵام له‌به‌رامبه‌ردا زۆر شتیى تر هه‌ن تواناى گۆڕ‌انى زۆر ئاسانی هه‌یه، وه‌ك:
فه‌رشى سیسه‌مه‌كه‌ت: هه‌وڵ بده ئه‌و سیسته‌مه بگۆریت كه رایه‌خى ژوور و فه‌رشه‌كه هه‌مان ره‌نگ بن، بۆ نمونه گه‌ر ره‌نگى رایهخهكهت په‌مه‌یى بێت ئه‌وه با فه‌رشه‌كه‌ت سه‌وزى كاڵ، شینى ئاسمانى، سپى یان تێكه‌ڵه‌یه‌ك له‌م ره‌نگانه بێت و به‌م شێوه‌یه ره‌نگه‌كان رێك بخه، به‌ڵام دووركه‌وه له‌ره‌نگى (قاوه‌یى، ره‌ش و خاكى) چونكه خه‌مۆكیت پێ ده‌به‌خشن، ده‌كرێ ره‌نگى په‌رده‌كان و فه‌رشه‌كه‌ت هه‌مان ره‌نگ بن گه‌ر حه‌زت له شێوه‌ى رێكخستنى ئۆتێلهكانه یان ره‌نگى جیاواز بێ بۆ ئه‌وه‌ى گه‌شى ژووره‌كه زیاتر بێ، ئه‌گه‌ر حه‌زت نه‌كرد فه‌رشه‌كه‌ت بگۆڕى به‌ڵام گۆڕ‌انى تێدا بكه‌یت ئه‌وا ده‌توانى چه‌ند شریتێكى ره‌نگاو ره‌نگ به فهرشهكهتهوه بدورى، و ئه‌گه‌ر چهرچهفى ناوه‌وه‌ت كون بوو فرێى مه‌ده به‌كارى بهێنه بۆ به‌رگ كردنى سه‌له‌ى زبڵهكهت، چوارچێوه‌ى وێنه‌كان.....هتد، ئه‌مه‌ش جوانیه‌كى تایبه‌ت ده‌دات به ژوره‌كه‌ت.
رۆناكى: رۆناكى گرنگى زۆرى هه‌یه له ژووره‌كه‌ت، بۆیه له‌كاتى هه‌ڵبژاردنى ره‌نگى رۆناكى سه‌ره‌كى دووركه‌وه له ره‌نگى زه‌رد، و ره‌نگى سپى هه‌ڵبژێره كه‌وا روونییهكى فراوانتر ده‌به‌خشێته ژووره‌كه‌ت، بۆ سهرمێزهكانیش تێبل ڵهمپى ره‌نگ كراوه ههلبَژێره. تاكو دیواره‌كانیش بێبه‌ش نه‌بن له‌جوانى ده‌توانى له گۆشه‌ى ژووره‌كه‌ت گڵۆپى بچوك دابنێى به ره‌نگى جیاواز.
ئیكسسوارات: كه خۆى له خۆیدا جوانى تایبه‌ت ده‌به‌خشێته ژووره‌كه‌ت و ره‌نگدانه‌وه‌ى كهسایتى و هه‌ستى خاوه‌ن ژووره‌كه‌یه، بۆیه هه‌وڵبده له‌كاتى هه‌ڵبژاردنى تابلۆى دیواره‌كان ره‌نگى ناسك بن و وێنه‌ى دڵخۆشكهربن، ده‌توانى پارچه مافورێكى بچوكى نه‌خشێنراو بخه‌یته ناوه‌راستى ژووره‌كه‌ت، و له بیرت نه‌چێت كه گوڵدانێك بچوك یان گه‌وره به‌پێى ژووره‌كه‌ت و چه‌ند گوڵێكى ره‌نگاو ره‌نگى بخه‌یته ناو كه ئه‌ویان به ته‌نیا تابلۆیه‌كى زۆر ره‌نگینه لهژوورهكهت.
كه‌ل و په‌ل: ده‌كرێ ماوه ماوه شوێنى كه‌ل و په‌لى ژووره‌كه‌ت بگۆرى بۆ ئه‌وه‌ى هه‌ست به‌گۆڕان بكه‌ى بۆ نمونه شوێنى سیسه‌مه‌كه‌ت له لا ته‌نیشت بێنیه ناوه‌راست یان شوێنى مێزى خوێندنت بگۆڕه، و ئه‌گه‌ر ژووره‌كه فراوان بێ ده‌توانى لایه‌ك دابین بكه‌یت بۆ قهنهفهیهكى دانیشتن.
هه‌روه‌ك بابه‌ته‌كه‌ى تر بۆ ئه‌وه‌ى ته‌نیا گۆڕان له شێوه نه‌بێ به‌ڵكو له بۆنیش، ده‌توانى ئاسانترین رێگا به‌كار بێنى بۆ بۆن خۆش كردنى ژووره‌كه‌ت، ئه‌ویش به رشاندنى بۆنیك له‌و بۆنانه‌ى سه‌ر مێزه‌كه‌ت به‌سه‌ر تێبل لهمپهكه یان له چوارچێوه‌ى ده‌رگاكه، ئه‌وه له‌كاتى پێكردنى گلۆپ یان هاتنه ژووره‌وه بۆنێكى زۆر خوش ده‌به‌خشێته ژووره‌كه‌ت. له هه‌مووشی گرنگتر بێ شك پاك و خاوین را‌گرتن و ساده‌یى ژووره‌كه‌ته.