زۆر كه‌سى وا هه‌یه كاتێك كه سه‌یرى سیما‌و روخسارى یا هه‌ڵس و كه‌وتى ده‌كه‌یت به كه‌سێكى زۆر بڕوا به‌خۆو له‌خۆڕازى دێته به‌رچاو به‌ڵام له ناخه‌وه كه‌سێكه كه زۆر كه‌م رێز له ناخى خۆى ده‌گرێت و ئه‌وه‌نده‌ى تواناى ئه‌وه‌ى هه‌یه كه به‌رگرى له مافى كه‌سێك بكات ئه‌و توانایه‌ى نیه كه به‌رگرى له مافه‌كانى خۆى بكات و یان ره‌نگه نه‌توانێت ئه‌و كاره ئه‌نجام بدات كه وای ده‌رده‌خات (ره‌نگه تۆش یه‌كێك بیت له‌و كه‌سانه) جا بۆیه داوات لێ ده‌كه‌ین كه‌وا له‌گه‌ڵمان بێت له‌م گه‌شته كورته بۆ ئه‌وه‌ى له‌گه‌ڵ چۆنیه‌تى بڕوا به‌خۆبوون ئاشنات بكه‌ین و فێربیت بزانیت كه‌سانى بڕوا به‌خۆ و خۆبه‌كه‌مزان كێن و چۆن له بارى یه‌كه‌مه‌وه ده‌گۆڕێیت بۆ بارى دووه‌م ...
ئایا رێزگرتن له خود (ژات) له‌و شتانه‌یه كه بتوانیت له روخسارى ده‌ره‌وه‌ى كه‌سێك تێبینى بكه‌یت؟
به‌ڵى ... زۆربه‌ى جار ده‌توانرێت تێبینى بكرێت. روونترین و ووردترین هۆكار كه وا بكات تێبینى ئه‌وه بكه‌یت ئه‌وه‌یه كه ئه‌و كه‌سه پێویستى به خۆ ئیسپات كردن نیه‌و خۆى فه‌رز ناكات. ئه‌مه‌ش ماناى وایه كه ئه‌و كه‌سه ئه‌و كارانه‌ى خواره‌وه ئه‌نجام نادات:
به‌خۆ نازین
رێزنه‌گرتن له تواناكانى به‌رامبه‌ر
خۆنیشاندان
وا به خه‌ڵك بڵێت كه ئه‌و كه‌سانى گرنگ و به‌ناوبانگ ده‌ناسێت
زۆر گوتن له قسه‌كردن
زۆر باسكردنى سه‌ركه‌وتن و به‌ده‌ستكه‌وته‌كانى
ئه‌و كه‌سه‌ى ئه‌م كارانه‌ى سه‌ره‌وه ئه‌نجام بدات به‌ده‌ست نه‌خۆشیه‌كه‌وه ده‌ناڵێت كه رێزنه‌گرتنه له خودى خۆت.
هه‌ڵسوكه‌وتى كه‌سێك بڕواى ته‌واوى به‌خۆى هه‌یه زۆر جیا ده‌بێت له كه‌سێك كه بڕواى به‌خۆ نه‌بێت و رێز له خودى خۆى نه‌گرێت هه‌رچه‌نده كه‌سى بڕوابه خۆبوو به‌ناوبانگ و گرنگیش بێت ئه‌م سیفه‌ت و هه‌ڵسوكه‌وتانه‌ى خواره‌وه‌ى هه‌ر وه‌كو خڕى ده‌مێنێت.
بڕوایه‌كى جێگیر و نه‌گۆڕاوى به خۆى ده‌بێت.
به‌دوای گفتوگۆدا ناگه‌ڕێت به‌ڵام قبووڵى ده‌كات چونكه ده‌زانێت پێویستى به چیه
زۆر یارمه‌تیده‌ر و هاوكار ده‌بێت
رێز له سه‌ركه‌وتنه‌كانى به‌رامبه‌ر ده‌گرێت و گرنگى زۆرى پێده‌دات
هه‌رگیز به رێزگرتنه ده‌ره‌كیه‌كان بۆ كه‌سێكى تر دڵته‌نگ نابێت.
هه‌رچى زمانى(لغه) جه‌سته‌یه‌تى ئه‌وا ناخى ئه‌و ده‌رده‌بڕێت، زۆر جار وا ده‌رده‌كه‌وێت كه له بارێكى پشووداندایه ، له‌سه‌رخۆو ئارامه له هه‌موو جووڵه‌كانیدا، خاوه‌ن بڕیارى به‌كلاییكه‌ره‌وه‌و دوور له دوودڵیه ، له‌كاتى گفتوگۆدا سه‌یرى ئه‌ولاوئه‌ولا ناكات ته‌نها چاوى به‌رامبه‌رى نه‌بێت.
هه‌روه‌كو له پێشه‌كى بابه‌ته‌كه‌دا باسمان كرد، ره‌نگه تۆ یه‌كێك بیت له‌و كه‌سانه‌ى كه بڕوایه‌كى ئه‌وتۆت به‌خودى خۆت نیه و زۆر كه‌م رێز له‌خۆت ده‌گریت به‌ڵام هه‌رگیز وات نه‌كردووه كه ئه‌م بڕوابه‌خۆنه‌بوونه له رووخسارى ده‌ره‌وه‌ت دیار بێت و كه‌سى به‌رامبه‌ر هه‌ستى پێ بكات.
بیر له‌و كه‌سانه بكه‌وه كه خاوه‌ن بڕوایه‌كى پته‌ون به‌خۆیان یان هه‌ر هیچ نه‌بێت وا نیشان ده‌ده‌ن كه رێز له خودى خۆیان ده‌گرن ، ئه‌و كه‌سانه چۆن هه‌ڵسوكه‌وت ده‌كه‌ن؟ چۆن بیر ده‌كه‌نه‌وه وه‌كو ده‌یانبینى؟ ئه‌و شتانه چین كه به‌لایانه‌وه گرنگه؟ بیروباوه‌ڕیان چیه؟ چ شتێكه كه وات لێده‌كات وا هه‌ست بكه‌یت ئه‌وانه ناخى خۆیان ده‌ناسن؟ باشترین جۆرى چاودێرى له‌سه‌ر ئه‌و كه‌سانه دابنێت و به‌گوێره‌ى توانا‌و رێكه‌وتنى خۆت تێبینى كار‌و هه‌ڵسوكه‌وتیان بكه.
وادابنێ كه تۆ سه‌یرى خۆت ده‌كه‌یت به چاوى كه‌سێكى تر چۆن خۆت ده‌بینى؟ له‌هه‌ڵسوكه‌وتت رازى؟ یان كه زۆر جار له فلیمێكى ڤیدیۆییدا سه‌یرى خۆت ده‌كه‌یت كام كرداره‌ى خۆتت به‌دڵ نیه؟
هه‌ندێك هۆكار هه‌ن و پێویستن و ده‌بێت بگیرێنه به‌ر كه وا ده‌كه‌ن تاك به نامۆ خۆى نه‌بینێت له‌ناو كۆمه‌ڵگایه‌ك كه ره‌نگى كۆمه‌ڵایه‌تى پێوه دیار بێت، پێمان خۆش بێت یان نا كاتێ له‌ناو كۆمه‌ڵگادا ده‌ژیت و ده‌ڕۆیت و ده‌خۆیت و ده‌خوێنیت ... به‌گوێره‌ى هه‌ڵسوكه‌وتت سه‌یر ده‌كرێیت و رێزت لێ ده‌گیرێت ، له‌مه‌شدا نا‌توانیت كه‌سى به‌رامبه‌ر خه‌تابار بكه‌یت چونكه كه‌س نیه بتوانێت ناخى تاكێك ببینێت تاكو به‌گوێره‌ى ئه‌وه مامه‌ڵًَه‌ى له‌گه‌ڵدا بكات. لێره‌دا ئامرازێك هه‌یه بۆ نیشاندانى ناخ بۆ كه‌سى به‌رامبه‌ر ئه‌ویش به زمانى جه‌سته، واته جووڵه جه‌سته‌ییه‌كان ده‌توانن ناخ نیشان بده‌ن و ئه‌مه‌ش خۆى له‌خۆیدا زانستێكه و وام پێ باشه به‌دواى ئه‌و كتێب و سه‌رچاوانه‌دا بگه‌ڕێیت كه ئه‌م زانسته‌ت تێبگه‌یه‌نن. له نموونه‌ى ئه‌م زانسته‌شدا وه‌كو ئه‌وه‌ى كاتێك كه‌سى به‌رامبه‌ر قسه‌ت له‌گه‌ڵدا بكات ئه‌گه‌ر هات و سه‌یرى چاوى كردى یان ده‌ستى دایه لووتى یان گوێچكه‌ى ، هه‌ریه‌كه له‌مانه ماناى خۆى هه‌یه‌و ده‌ریده‌خه‌ن كه ئایا كه‌سى به‌رامبه‌ر راست ده‌دوێ یان ناڕاستى له قسه‌كانیدا هه‌یه! ئیتر زۆر له بابه‌ته‌كه ده‌رناچم و هه‌وڵ ده‌ده‌م په‌نا به‌خوا له ژماره‌كانى داهاتوودا گه‌ر به كورتیش بێت باس له‌و زانسته بكه‌م، به‌ڵكو ئه‌وه‌ى مه‌به‌ستمه لێره‌دا ئه‌ویه كه د‌رك به ناخى خۆت بكه‌یت و ده‌مانه‌وێت بزانیت ئایا تۆ ته‌واو ناخى خۆت ناسیوه؟ چونكه مرۆڤ كاتێك كه خۆى ناسى ده‌توانێت گفتوگۆ له‌گه‌ڵ خۆیدا بكات و به‌سه‌ر هه‌موو خاڵه لاوازه‌كانى ژیانیدا زاڵ بێت كه تا ئێستا نه‌یتوانیوه په‌نجه‌یان له‌سه‌ر دا‌نێت یان باشتر وایه بڵێن نه‌وێراوه به‌لایاندا بچێت.
پاڵپشتكردنى رێزگرتن له خود (چۆن بڕوات به‌خودى خۆت هه‌بێت)؟
بۆ ئه‌وه‌ى له‌ده‌ست هه‌موو ئه‌و كێشانه رزگار بیت كه به خاڵى لاوازى خۆتى ده‌زانیت وه‌كو تاكێك له‌ناو كۆمه‌ڵگا چه‌ند خاڵێكى زۆر گرنگ و هه‌ستیار هه‌ن كه پێویسته بیانگریته به‌ر، له‌به‌ر سنوورداری گۆڤاره‌كه‌مان له‌م ژماره‌یه‌دا ته‌نها خاڵه‌كان باس ده‌كه‌ین و له ژماره‌ى داهاتوودا په‌نا به‌خوا باس له هه‌موو خاڵه‌كان ده‌كه‌ین به‌گوێره‌ى پێویست.
هه‌ڵسوكه‌وت كردن له سه‌ر بنه‌ماى ئه‌گه‌رێك (افتراچ)
ووردبوونه‌وه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى كه پێویسته‌و سوودبه‌خشه
هه‌موو كردارێك بخه‌یته قاڵبێكى ئیجابیه‌وه
رازى بوون به خودى خۆت (هه‌ر چۆنێك بێت باش یا خه‌راپ)
هه‌ره‌وه‌زى كردن له‌گه‌ڵ لایه‌نه ناوه‌كیه شه‌ڕانگێزه‌كانت.