له سه‌ره‌تای حه‌فتاكان هه‌ردوو زانای ئه‌مریكى "جۆن گرینده‌ر و ریتجارد باندله‌ر گه‌یشتن به‌یه‌ك له‌زانكۆى سانتاكروز له‌كالیفۆرنیا و بینیان كه‌وا هه‌ردووكیان یه‌ك ئامانجیان هه‌یه, ئه‌ویش گه‌ڕانه به‌دواى ستراتیژیه‌تى سه‌ركه‌وتن , له‌به‌ر ئه‌وه بڕیاریاندا به‌یه‌كه‌وه كاربكه‌ن.
ده‌ستیان كرد به‌توێژینه‌وه و گه‌ڕان به‌دواى ستراتیژیه‌تى ئه‌و زانایانه‌ى كه‌له‌ده‌وربه‌ریان بوون و زۆر سه‌ركه‌وتوو بوون هه‌ر یه‌كه‌و له‌بوارى خۆى , مه‌به‌ستمان له‌ستراتیژیه‌تى سه‌ركه‌وتنیان ئه‌مه‌یه كه‌دۆزینه‌وه‌ى خاڵه به‌هێزه‌كانى هه‌ر زانایه‌ك كه‌واى كردووه ئه‌م زانایه سه‌ركه‌وتنێكى زۆر به‌ده‌ستبێنێ و جۆرى بیركردنه‌وه‌ى و شێوازى مامه‌ڵه كردنى له‌گه‌ڵ كێشه‌كان. چه‌ند زانایه‌كیان دیارى كرد وه‌ك ڤێرجینیا ساتیر ناودارترین ئافره‌ت له‌بوارى چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانى ناو خێزان. ماڵتۆن ئریكسۆن ناودارترین كه‌س له بوارى خه‌واندن و هیپنۆتیزم له چه‌رخی بیسته‌م و خاوه‌نى زمانێكى تایبه‌ته له هیپنۆتیزم پێی ده‌گوترێ (زمانى ئه‌ریكسۆن). هه‌روا چه‌ندین زانای وه‌ك فرێتس بێرلز، گریگۆرى باینسۆن، رۆن هیبارد و كه‌سانى تر.
له دوای ئه‌م توێژینه‌وه هه‌ڵسان به به‌كارهێنانى ئه‌م ستراتیژیه‌تانه له لایه‌ن خۆیانه‌وه، بینیان كه‌وا به
ماوه‌یه‌كى زۆركورت توانیان وه‌ك ئه‌م زانایانه‌ى سه‌ره‌وه بن له لێهاتووی و توانایی، دواتر به‌كاریان هێنان له‌سه‌ر كۆمه‌ڵێك پسپۆر و خه‌ڵكى ساده بینیان به هه‌مان شێوه كاریگه‌ره، له‌وێوه گوتیان ئێمه رێگاى سه‌ركه‌وتنمان دۆزییه‌وه، ئه‌ویش ئه‌مه‌یه كه سه‌ركه‌وتن ستراتیژییه‌ته نه‌ك چانس و به‌خت، ناوى ئه‌و زانسته‌یان نا (NLP) كه كورتكراوه‌ى (Neuro Linguistic Programming)ـه، (Neuro) واته كۆئه‌ندامى ده‌مارى مرۆڤ، (Linguistic) واته (زمانى). مه‌به‌ست له هه‌ردوو زمانى ده‌ره‌كى كه خودى ئه‌م ووشانه‌یه كه‌وا به‌كاردێن و ناوه‌كه‌ى كه‌وا زمانى جه‌سته‌و و ده‌موچاو و به‌رزى و نزمى ده‌نگه، (Programming) واته پرۆگرامسازى.
مه‌به‌ست له‌و سێ ووشه‌یه ئه‌وه‌یه كه مرۆڤ ده‌توانێت سه‌ر له‌نوێ كۆئه‌ندامى ده‌مارى و مێشكى خۆى پرۆگرامسازى بكات، به به‌كارهێنانى زمانى لاوه‌كى و ده‌ره‌كى، واته هه‌ركه‌سێك كه حه‌ز بكات به‌ره‌و سه‌ركه‌وتن بروات پێویسته زمان و لاشه‌و مێشكى به‌ره‌و یه‌ك ئاراسته ببات، كه رێگاى سه‌ركه‌وتنه. ده‌توانێ سه‌رله‌نوێ كه‌سایه‌تى خۆى بنیات بنێته‌وه بۆیه جوانترین زاراوه ئه‌م زانسته ده‌رده‌بڕێت (ئه‌ندازه‌ى ده‌رونییه).
له ساڵى 1975 ئه‌م زانسته راگه‌یه‌ندرا و له‌وكاته‌وه له رێگای خولى تایبه‌ت ده‌گوترێته‌وه و ئێستا به‌سه‌دان په‌رتووك و هه‌زاران توێژیینه‌وه‌ى له‌سه‌ر كراوه. (NLP) بۆته سه‌رچاوه‌ى 32 زانستى تر وه: (NLP new code)، (human design engineering)، (neuro conditioning dynamic)، (Neuro associative conditioning)، (Photo reding)، (time line therapy) هتد.