به‌و پێیه‌ى ئه‌ندازه یه‌كێكه له بنه‌ماكانى پێشكه‌وتنى شارستانى هه‌ر میلله‌تێك , ده‌ركه‌وتنى سیمایه‌كى جوان و ئه‌ندازه‌یى هه‌ر شارێك خۆشگوزه‌رانى و پێشكه‌وتنى له‌دوایی, ده‌بێته كلتورێك به وه‌رگرتنى فۆرمێكى تایبه‌ت. جا لێره‌دا ئه‌ندازیار كه‌سى یه‌كه‌مه له‌به‌ره‌و پێشبردنى ئه‌و لایه‌نه ئه‌وه‌ش بێگومان به هه‌ولأوكۆشش و زیاتر په‌ره‌دان به زانیارییه‌كان دێته ئاراوه , وه‌ك ئاشكراییه پاش خوێندنێكى چه‌ند ساڵه له كۆلێژ قوتابى ده‌بێته ئه‌ندازیار پاشان تا كۆتایى زۆربه‌ى ئه‌ندازیاران له‌ناو ژیانى پراكتیكى به‌رده‌وام ده‌بێت به‌شێكى كه‌م نه‌بێت كارى كارگیرى یاخود كارێكى تایبه‌ت ده‌كات , ئه‌وه‌ى گه‌ره‌كمه لێره قسه‌و باس له‌سه‌ر لایه‌نه زۆره‌كه بكه‌م واتا ئه‌وانه‌ى ده‌چنه ناو دونیاى پراكتیكه‌وه , هه‌موو رێگایه‌كى دوور و درێژیش سه‌ره‌تاى هه‌یه جا گرینگه بۆ ئه‌و ئه‌ندازیاره چۆن له‌و سه‌ره‌تایه بناغه‌یكى باش دابنێ تا دواڕۆژێكى روونى هه‌بێت , ئه‌و چه‌ند خاڵه خاڵى زۆر گرینگن بۆ به‌رده‌وامى:
• متمانه به‌خۆبوون فاكته‌رێكى زۆر گرینگى سه‌ركه‌وتنه.
• به‌حه‌زێكى زۆره‌وه بچیته سه‌ر ئه‌و كاره ئه‌ندازه‌ییه‌ى كه پێت سپێردراوه چونكه زۆر گرینگه بۆ ئه‌ندازیار شاره‌زاى له هه‌موو بواره ئه‌ندازییه‌كان هه‌بێت.
• باشتره له سه‌ره‌تا به تایبه‌ت یه‌كه‌م پرۆژه وه‌ك ئه‌ندازیارى یریده‌ده‌ر له‌سه‌ر پرۆژه‌كه‌بێت چونكه راسته زۆربه‌ى ئه‌و شتانه به‌شێوه‌ى تیۆرى خوێندراون به‌ڵام هه‌ندێك بڕگه هه‌ن له ئه‌نجامى زۆر كاركردن هاتۆته ئاراوه یا ئێستاش وه‌ك زانست ئه‌و بڕگانه نه‌خوێندراون.
• ئه‌وه سه‌ره‌راى پابه‌ندبوون به كاته‌كانى ده‌وام بۆ سه‌ر پرۆژه‌كان به‌رده‌وام بوون له خوێندنه‌وى سه‌رچاوه ئه‌ندازییه‌كان و جار جار گه‌ڕانه‌وه بۆ ئه‌و بابه‌تانه‌ى كه خوێندراون . بۆ ئه‌ندازیار زۆر گرینگه كه بتوانێت خۆى له‌گه‌ڵ ئه‌و ژینگه‌یه‌ى كه كارى تێدا ده‌كا بگونجێنێت چونكه له‌گه‌لأ كه‌سانێكى زۆر راى جیاواز مامه‌ڵه ده‌كات هه‌بوونى رێز له نێوان ئه‌ندازیارو لایه‌نى جێ به جێكار كاره‌كه تۆكمه‌تر ده‌بێت ,
• هه‌روه‌ها هۆشیارى ئه‌ندازیار واده‌كات پڕۆژه‌كه زیاتر بنه‌ماكانى ئه‌ندازه‌ى له‌سه‌ر جێبه‌جێ بكرێ چونكه به‌داخه‌وه زۆر جار به‌ڵێنده‌ره‌كان به‌هه‌ست نه‌كردن به لێپرسراوه‌تییه‌وه‌و به فڕوفێڵ ده‌یانه‌وێ پرۆژه‌كه ته‌واو بكه‌ن لێره‌دا كاره‌كه زوو به‌ره‌و تێكچوون و هه‌ڵوه‌شانه‌وه ده‌چێت ئه‌وه‌ش له زۆر شوێن به‌دى كراوه
• له‌سه‌ر لایه‌نى به‌رپرس پێویسته به چاوێكى پڕ له ریزه‌وه سه‌یرى ئه‌ندازیاره تازه ده‌رچووه‌كان بكه‌ن هانیان بدات چونكه ئه‌وه‌ش فاكته‌رێكى گرینگه بۆ دروست بوونى متمانه بۆ ئه‌ندازیارى تازه ده‌رچووه‌كه , ئه‌و خاڵه هاوبه‌شه‌و گرینگه‌ى له هه‌موو پیشه‌كان هه‌یه ئه‌ویش ده‌ست پاكییه چونكه به‌ڕاستى په‌تى ناپاكى كورته ئه‌و كه‌سه به‌ره‌و هه‌ڵدێر ده‌بات جا چاو پۆشین له هه‌ر كارێكى نا ئه‌ندازه‌یى كاره‌ساتێك به دواى خۆیدا ده‌هێنێ و له‌وانه‌یه بێجگه له زه‌ره‌رى مادى زه‌ره‌رى گیانیشى به دوواوه بێت , سوود وه‌رگرتن له كه‌موكوڕییه‌كانى ده‌وروبه‌رت یان پرۆژه‌كانى سه‌ره‌تاییت و دووباره نه‌كردنه‌وه‌یان له ئاینده ئه‌مه‌ش هۆكارێكى تر‌ى سه‌ركه‌وتنى ئه‌ندازیاره له دووا رۆژ .
• به جێبه‌جێ كردنى هه‌موو ئه‌و خاڵانه‌ى سه‌ره‌وه‌و چه‌ندانى تر كه لێره‌دا ئاماژه‌ى پێ نه‌كراوه ئه‌ندازیار پێى به‌ره‌و دووا رۆژێكى گه‌شاوه هه‌نگاو ده‌نێت و پێگه‌ى كۆمه‌ڵایه‌تیشى به‌رز ده‌بێت.