ئه‌مڕۆ جیهان زۆر پێشكه‌وتنى له هه‌موو بوارێكدا به‌خۆوه بینیوه و ركابه‌رى له هه‌موو لایه‌كه‌وه له‌سه‌ر ئاستى جیاجیادا دروست بووه‌و به‌رده‌وامه، بوارى ئه‌ندازه‌ییش وه‌كو بنه‌ماو جه‌مسه‌رێكى سه‌ره‌كى پێشكه‌وتن به‌تایبه‌تیش ئه‌و بوارانه ده‌ڵێن له ئه‌ندازه‌دا كه راسته‌وخۆ په‌یوه‌ندى به ژیانى رۆژانه‌ى هاوڵاتیه‌وه هه‌یه وه‌كو ئه‌ندازیارى شارستانى و سۆفتوێر و كاره‌با و ...هتد.
مه‌به‌ست له رێگه نوێیه‌كانى ته‌لارسازى له جیهانى ئه‌ندازیاریدا به‌كارهێنانى ئامێرى پێشكه‌وتووه له كارى ته‌لارسازى و بیناكاریدا به‌ڵام من له‌و بابه‌ته‌دا پێشینه ده‌ده‌م به به‌كارهێنانى ئامێره‌كان له كاره ههیكهلیهكاندا له بوارى ئه‌ندازه‌یى كه تا راده‌یه‌كى یه‌كجار زۆر كاره‌كانى ئاسان كردووه‌و كاتێكى زۆر ده‌گێرنه‌وه.
دروستكردن و به‌رزكردنه‌وه‌ى ته‌لاره‌كان له كارى ده‌ستى و ماسولكه‌ییه‌وه وورده وورده گۆڕا و ئه‌م بواره رووى له به‌كارهێنانى ئامێر كرد له ئیشكردندا. رێژه‌ى به‌شداریپێكردن و به‌كارهێنانى ئامێر له كارێكه‌وه به كارێكى تر ده‌گۆڕێ هه‌روه‌ك چۆن له ووڵاتێكه‌وه بۆ ووڵاتێكى تر ده‌گۆڕێت ئه‌مه‌ش به‌گوێره‌ى پێشكه‌وتنى ته‌كنه‌لۆجى و ئه‌ندازه‌یى ئه‌م ووڵاته به شێوه‌یه‌كى گشتى. لێره‌دا ئێمه ده‌بێت جیاوازى بكه‌ین له نێوان ئه‌و ئامێرانه‌ى كه به‌كار دێن بۆ به‌ره‌و پێشبردنى رێگه‌كانى دروستكردن له بوارى ته‌لارسازى ئاسایى دا و هه‌روه‌ها له نێوان رێگاى دروستكراوه‌ى پێشوه‌خته (precast) كه به قۆناغێكى پێشكه‌وتوو و جیاواز داده‌نرێت، له هه‌مان كاتدا پێشكه‌وتنى رێگاكانى دروستكردن له بواره ئهندازهییهكاندا و به تایبه‌تیش له ئه‌ندازیارى شارستانیدا به‌رده‌وامه‌و هه‌موو قۆناغه‌كانى دروستكردنى هه‌ر ته‌لارێك ده‌گرێته‌وه هه‌ر له سهبكردن و كۆنكریترێژى له شوێنى كاركردن و دانانى شیش (شیشبهندكردن) ، له هه‌موو ئه‌مانه‌دا به‌كارهێنانى ئامێر رۆڵێكى كاراى ده‌بێت له گێڕانه‌وه‌ى كاتێكى زۆر له پڕۆژه‌كاندا.
رێگه‌كانى دروستكردن له ته‌لارسازیدا (به به‌كارهێنانى ئامێر) دابه‌شى ئه‌م خاڵانه‌ى خواره‌وه ده‌بن:
1- رێگاى روویی (floor)ى به‌رزكراوه (Lift slab System)
2- رێگاى لاركردنهوهو به‌رزكردنه‌وه (Tilt-up system)
3- رێگاى به‌رزكردنه‌وه به‌ره‌و سه‌ره‌وه (Push-up system)
4- سیسته‌مى بهزركهرهوهى سكهیى ستوونى (Vertical Slip for)
5- سیسته‌مى راكێشانى تونێلى ( Tunnel Form Construction)
6- سیسته‌مى ته‌كنیكى گشتى (یه‌كگرتوو) (Combined Technique)
له هه‌ر ژماره‌یه‌كدا هه‌وڵ ئه‌ده‌م كه‌وا باس له یه‌كێك یان زیاتر له رێگه‌یه‌ك له‌م رێگانه‌ى سه‌ره‌وه بكه‌م، له‌م ژماره‌یه‌دا باسى خاڵى دووه‌م ده‌كه‌م چونكه “رێگاى رووی (floor)ى به‌رزكراوه” پێویستى به‌وه هه‌یه به درێژى و تێر‌و ته‌سه‌لى باسى لێوه بكرێت.