"ئینته‌رنێت پێده‌چێت بوبێته دوا راستی، جگه له وڵاته هه‌ژارو تازه فراژووبووهكان، ئه‌گینا له هه‌موو جێگایه‌ك ده‌ست ده‌كه‌وێت، بۆته گرینگ‌ترین هۆكاری په‌یوه‌ندی كردنی نێوان مرۆڤ، له رووی گرینگیش به سه‌ره‌وه‌ی هێله‌كانی ته‌له‌فۆن كه‌وتووه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی هێشتاش په‌یكه‌ربه‌ندی كارگوزارییهكانی ئینته‌رنێت پێكده‌هێنن"
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی ئینته‌رنێت بۆته كۆگایه‌كی گه‌وره‌ی زانیارییه‌كان و گه‌وره‌ترین په‌رتووكخانه‌ی مه‌عریفیش كه له هه‌موو په‌رتووكخانه مه‌زنه‌كانی مێژوو گه‌وره‌تربێت، بۆته ئامراز بۆ گواستنه‌وه‌و گۆڕینه‌وه‌ی زانیارییه‌كان و ناوه‌ندێكی بازرگان‌یش كه له‌هه‌موو بازاره‌كان گه‌وره‌تربێت و گرنگترین ئامرازی گواستنه‌وه‌ی پاره‌و جیهانیش وه‌های لێهاتووه به‌بێ ئه‌و ناوه‌نده مه‌حاڵ بێت، به‌ڵام چ رووده‌دات ئه‌گه‌ر كرده‌یه‌كی تێكده‌رانه له‌كاری بخات؟ ئه‌ی ده‌كرێت ئه‌و پاڵه‌په‌ستۆیه زۆره‌ی سه‌ری نه‌بێت به‌هۆكارێكی رووخانی؟ ئه‌ی سه‌باره‌ت به مه‌ترسیه‌كانی ڤایرۆسه‌كان چ بڵێین؟ تا چ ئاستێك ئه‌گه‌ری مه‌ترسی رووخان و له‌ناوچوونی ئینته‌رنێت شتێكی رێگاتێچووه؟
له‌و توێژینه‌وه‌یه‌ی كه به‌م دواییه ده‌زگای Numerates ئه‌نجامیدا هاتووه: له‌گه‌ڵ هاتنی ساڵی 2010خواستی زۆر له‌سه‌ر خستنه‌ڕووی شه‌پۆڵه‌كه ده‌بێته هۆی له‌كارخستنی تۆڕی ئینته‌رنێت. توێژینه‌وه‌كه پێشبینی ئه‌وه‌ش ده‌كات كه به‌هۆی پێویست بوون به مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ ئه‌و هه‌موو داتایانه‌ی كه به‌ناویدا ده‌ڕوات. خاوبونهوهیهكی زۆر له تۆڕه‌كه رووبدات.
به‌دڵنیاییه‌وه روودانی ئه‌مكاره له توانایدایه به‌شێوه‌یه‌كی سه‌رتاسه‌ری شێوازی به‌كارهێنانی ئینته‌رنێت له‌لایان خه‌ڵكی بگۆڕێت، به‌ڵام گرفتی سه‌ره‌كی له‌وه‌دایه كه ئه‌م كاره ده‌توانێت هه‌ر له سه‌ره‌تاوه ركابه‌ره داهاتووه‌كانی گوگڵ و یوتیۆب و ئه‌مازۆن بكوژێت. له‌به‌ر كه‌می خواستی به‌كاربه‌ران له ئاستیاندا، به‌ڵكو له‌به‌ر نه‌بوونی ژێرخانی ته‌واو بۆ پشتیوانی كردنی كۆمپانیا دروست بووه‌كان.
به‌پێی ده‌زگای com Scoreی پێوانه‌یه‌ش نزیكه‌ی 75%ی به‌كاربه‌رانی ئینته‌رنێت له ئه‌مه‌ریكا مانگی ئایاری رابردوو زیاتر له 8.3بلیۆن پارچه‌ی ڤیدیۆییان له‌سه‌ر تۆڕه‌كه بینیوه، ئاشكراشه كه‌وا خواستی پشتێنه‌ی فراوانتر له زیادبوونی به‌رده‌وام دایه، به‌ڵام ئایا ئه‌مه به‌و خێراییه ده‌توانێت تۆڕی ئینته‌رنێت په‌ك بخات؟ ئه‌گه‌ر كاره‌كه به‌مجۆره بێت، كه‌واته چۆن ئه‌م كاره‌ساته دووربخه‌ینه‌وه؟
له‌ساڵی رابردوو پسپۆڕان گوتیان: ئه‌و یه‌كه سێرڤه‌ره Serverسه‌ره‌كییه‌ی كه هه‌ڵده‌ستێ به‌ناردنی پۆستی ئه‌لیكترۆنی و لاپه‌ڕه‌كانی ئینته‌رنێت بۆ لایه‌نه داواكراوه‌كانی سه‌رتاسه‌ری جیهان دووچاری شاڵاوێكی وه‌هابوو كه ده‌یویست تۆڕی زانیارییه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان له‌كاربخات. پۆل فیكسی سه‌رۆكی كۆمپانیای پڕۆگرامی ئینته‌رنێت له كالیفۆرنیا كه خاوه‌نی یه‌ك له ئامێری سێرڤه‌ره سه‌ره‌كیه‌كانه، ده‌ریخست كه له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی هێرشه‌كه له پێكانی مه‌به‌سته‌كه‌ی سه‌ركه‌وتوونه‌بوو، به‌ڵام ئاڕاسته‌ی 13سێرڤه‌ری سه‌ره‌كی كرابوو كه پشتێنه‌كانی ناونیشانه‌كانی ناو بۆشایی ئینته‌رنێتیان تێدایه.
هێرشه‌كانی له‌م جۆره ده‌بێته هۆی داخستنی كاتی یه‌كه‌كانی سێرڤه‌ر كه به‌لافاوی به‌خوڕی نامه‌كان نغرۆیان ده‌كات و سیسته‌می پشتێنه‌ی ناوه‌كانیش كه یارمه‌تی به‌كاربه‌رانی ئینته‌رنێت ده‌دات بۆ گه‌یشتن به‌و ناونیشانه ئه‌لیكترۆنیانه‌ی كه داوای ده‌كه‌ن له‌گه‌ڵ ئه‌و یه‌كه سێرڤه‌ره سه‌ره‌كیانه‌ی كه پشتی پێ ده‌به‌سترێت له‌وانه‌ی كه تایبه‌تن به داتاكانی ناونیشانه‌كان، به لاوازترین بازنه له ئینته‌رنێت داده‌نرێت، ئه‌گه‌ر دووچاری شاڵاو بێت ده‌كرێت ببێت به‌هۆی داخرانی تۆڕی زانیارییه‌كانی نێوده‌وڵه‌تی.
به‌ر له‌باس كردنی ئه‌و مه‌ترسیانه‌ی كه هه‌ڕه‌شه له ئینته‌رنێت ده‌كه‌ن، پێویسته چه‌مكی ئه‌و تۆڕه بناسین كه‌وا ئینته‌رنێت پشتی پێ ده‌به‌ستێ، بۆ روونكردنه‌وه‌ی كاره‌كه‌ش ده‌توانین سه‌یری خودی تۆڕی ئینته‌رنێت بكه‌ین، كه بریتییه له كۆمه‌ڵێك ئامێری كۆمپیوته‌ر و ئامێره‌كانی ده‌وروبه‌ری كه به یه‌كه‌وه بهستروان. جا ئه‌گه‌ر تۆڕی كۆمپیوته‌ر له شوێنێك بێت "نووسینگه‌یه‌ك، یان بینایه‌ك" ئه‌وه به تۆڕی ناوخۆ LAN-local Area Network ناو ده‌برێت، به‌ڵام ئه‌گه‌ر تۆڕه‌كه بۆ سه‌ر زیاتر له شوێنێك دابه‌شكرابێت "چه‌ندان بینا، یاخود چه‌ندان شار" ئه‌وسا به تۆڕی فراوان WAN-wide Area Networkناو ده‌برێت.
ده‌كرێت تۆڕه‌كه فراوان بێت كۆمه‌ڵێك ئامێری كۆمپیوته‌ر بگرێته‌خۆی كه به‌سه‌ر چه‌ندان شوێن دابهشكرابن، یاخود له كۆمه‌ڵێك تۆڕی ناوخۆیی پێك بێت. یان هه‌ردوو جۆریان له‌مه‌وه به‌دیار ده‌كه‌وێت كه تۆڕی ئینته‌رنێت بریتییه له تۆڕی چه‌ندان كۆمه‌ڵه‌ی مه‌زن له زنجیره‌یه‌ك تۆڕی به یه‌كه‌وه به‌ستراو له‌سه‌ر ئاستی نێوده‌وڵه‌تی، جا ئه‌گه‌ر یه‌ك له‌و تۆڕانه له‌كاركه‌وت، ئه‌مه هه‌رگیز ئه‌وه ناگه‌یه‌نێت كه‌وا هه‌موو تۆڕه‌كان به‌ره‌و په‌ككه‌وتن ده‌چن، چونكه په‌یوه‌ندی نێوان تۆڕه‌كان به‌ڕێڕه‌وی تری جۆراوجۆردا ده‌ڕۆن. بۆ نموونه ئه‌وه‌ی كه له رێگای تۆڕه‌كانی فه‌ڕه‌نسا پێی نه‌گه‌ین، ئه‌وه ده‌توانین له رێگای تۆڕه‌كانی به‌ریتانیا بگه‌ین پێی.
هه‌رچی سوودی سه‌ره‌كی بوونی تۆڕهكهشه ئه‌وه به‌شداری كردنی توانستی خۆیه‌تی له‌نێوان به‌كاربه‌ران به‌پێی ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌ی كه به‌ڕێوه‌به‌ری تۆڕه‌كه رێگای پێداوه، بۆ نموونه یه‌ك له به‌كاربه‌رانی ئامێری كۆمپیوته‌ر له تۆڕه‌كه ده‌توانێت "ئه‌گه‌ر رێگای پێدرابێت" بچێته ناو فایله عه‌مباركراوه‌كانی ئامێری كۆمپیوته‌ری سێرڤه‌ر، یاخود بچێته ناو یه‌ك له ئامێره‌كانی تر. هه‌روه‌ها هه‌ندێك له به‌كاربه‌رانی تۆڕه‌كه ده‌توانن پرینته‌رێك یان زیاتر به‌كار بهێنن. به‌گوێره‌ی ئه‌مه‌ش ئینته‌رنێت بریتییه له تۆڕی تۆڕه‌كان، واتا پێكدێت له رایه‌ڵ بوونی ملیۆنه‌ها ئامێری كۆمپیوته‌رو تۆڕی ناوخۆ‌و تۆڕی فراوان به‌ناویه‌كدا. ناوه‌كه‌شی له زاراوه‌ی ئینگلیزی International Network داڕێژراوه كه مانای تۆڕی جیهانی ده‌دات. و به‌خێرایی و فراوانیش بڵاوبۆوه‌و رۆژ دوای رۆژیش ژماره‌ی به‌شداربوونی ناو خزمه‌تگوزارییه‌كه‌ی به‌خێرایی زیاد ده‌بێت، له‌مه‌شه‌وه بۆمان ده‌رده‌كه‌وێت كه ئینته‌رنێت موڵكی یه‌ك كۆمپانیا، یان وڵاتێك نییه. له‌وانه‌یه كۆمپانیایه‌ك یان لایه‌نێك له شوێنێكی دیاریكراو كارگوزاریهكانی ئینته‌رنێت رابگرێت، یاخود له‌كار بخات، به‌ڵام هیچ كۆمپانیایه‌ك یان لایه‌نێك نییه، بتوانێت له‌سه‌رتاسه‌ری جیهان ئینته‌رنێت رابگرێت، له‌كاركه‌وتنی یه‌ك له تۆڕه‌كانی ئینته‌رنێتیش مانای له‌كاركه‌وتنی تۆڕه‌كانی تر ناگه‌یه‌نێت. ناو به‌ناویش گه‌وره به‌رپرسه حكوومییه‌كان ئاگادارمان ده‌كه‌نه‌وه له مه‌ترسی ئه‌و هه‌ڕه‌شانه‌ی كه دووچاری تۆڕه‌كه ده‌بن. له وڵایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا ئه‌و جۆره به‌رپرسانه وه‌ها داده‌نێن كه چوونه ناو سیسته‌می كۆمپیوته‌ر وه‌ك ئه‌وه‌ی لێهاتووه كه هه‌ڕه‌شه له ئه‌منی قه‌ومی و ئابووری وڵات بكات. به‌رپرسانی ئاسایش ده‌ڵێن: تاوانه‌كانی كۆمپیوته‌ر به‌خێرایی له زیادبووندان و وه‌ها هه‌ڕه‌شه ده‌كات كه له سنووری ده‌سه‌ڵات و زاڵبوون به‌سه‌ری به‌ده‌ربێت. ئه‌و شاڵاوانه‌ی كه ده‌كرێنه سه‌ر تۆڕه‌كان و سیسته‌مه‌كانی كۆمپیوته‌ر قه‌باره‌ی گرفتی ئه‌و كێشانه‌یان زیاتر كردووه كه نووسینگه‌ی به‌دواداچوونی فیدراڵی ئه‌مه‌ریكی مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵدا ده‌كا. ژماره‌كان ئاماژه به‌وه ده‌ده‌ن كه‌وا نووسینگه‌ی ناوبراو له‌ساڵی رابردوو نزیكه‌ی 3000 كێشه‌ی چوونه ناو تۆڕه‌كانیان بۆ لێكۆڵینه‌وه كردبێته‌وه، ئه‌مه له‌كاتێكدایه كه له‌ساڵی 2000 ژماره‌ی كێشه‌كانی به‌رده‌م لێكۆڵینه‌وه هه‌زار دانه بووه.
هه‌ڕه‌شه‌كانی ئه‌م جۆره كێشانه جۆراوجۆرن له‌نێوان ئه‌و كرداره چوونه ناوه ساكارانه‌ی كه هه‌رزه‌كاره‌كان ئه‌نجامی ده‌ده‌ن و ئه‌و شاڵاوانه‌ی كه فه‌رمانبه‌ری تۆڕه‌كان بۆ سه‌ر ماڵپه‌ڕه‌كانی ده‌به‌ن، به‌ڵام مه‌ترسیدارترین شاڵاو كه رووبه‌ڕووی نووسینگه‌كه بۆوه ئه‌و بڕین و چوونه ناوه ئاڵۆزه‌یه كه ترسی ئه‌وه‌ی لێده‌كرێت هێزێكی بیانی له پشته‌وه‌ی بێت. جا له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی نووسینگه‌ی لێكۆڵینه‌وه له گه‌شه‌پێدانی تواناكان بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی ئه‌م جۆره هێرشانه سه‌ركه‌وت، كه‌چی به‌ڕێوه‌به‌ره‌كه‌ی دانی به وهدانا كه گرفته‌كه به‌خێرایی ئاڵۆزتر ده‌بێت و نووسینگه‌ش ده‌ربه‌ستی ئه‌و زیادبوونه به‌رده‌وامه نایه‌ت. وه‌زاره‌تی ناوه‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكی داوای دانانی پێوانه‌ی پێوه‌ری هاوشێوه‌یی ئامێره‌كانی كۆمپیوته‌ری و زهرووڕهتی توندكردنی سزا به‌سه‌ر ئه‌و كه‌سانه كرد كه تۆڕه‌كه ده‌بڕن، بۆ ئه‌وه‌ی رێگای دروستكردنی په‌شێوی له‌سه‌ر تۆڕی ئینته‌رنێت یان لێ بگرێت.
لێكۆڵه‌رانی ناو تاوانه‌كانی كۆمپیوته‌ر به‌رده‌وام له‌كاردان بۆ گه‌یشتن به‌و كه‌سانه‌ی كه هۆكارن له‌زیان پێ گه‌یاندنی ملیۆنه‌ها دۆلار به‌و كۆمپانیانه‌ی كه له كاره‌كانیاندا پشت به ئینته‌رنێت ده‌به‌ستن. شاره‌زایان ده‌ڵێن به‌رده‌ست بوونی پڕۆگرامی پێشكه‌وتوو، سه‌رچاوه‌ی كۆده پیسه‌كانی ڤایرۆسه‌كان، له‌گه‌ڵ بوونی كۆڕ‌و كۆبوونه‌وه‌و شاره‌زایی پڕۆگرامسازه خراپه‌كان له ئینته‌رنێت وه‌ها له كرداری پێشكه‌وتن یاخود داڕشتنی ڤایرۆسی نوێ ده‌كات. كه ته‌نیا پێویستی به ئاسانترین زمانه‌كانی پڕۆگرام له‌سه‌ر ئینته‌رنێت، یاخود ته‌نیا پێویستی به پڕۆگرامی پراكتیزه‌كردنی ئاسایی بێت، بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌وانه‌ی كه له‌م شتانه شاره‌زان بتوانن ڤایرۆسی نوێ گه‌شه پێبده‌ن، كه ببێته هۆی سه‌رهه‌ڵدانی زیانی وه‌ها كه پێشتر رووی نه‌دابێت.
ئه‌وه‌ی كه زیاتریش پسپۆڕانی ئه‌من و ئاسایش لێی ده‌ترسێن درێژه‌دانی ئارهزووكرنی سه‌ركێشانه‌ی ئه‌و كه‌سانه‌یه كه پڕۆگرام سازی شاره‌زاو گه‌شه‌پێده‌رن و بۆ داڕێژتنی ڤایرۆسی نوێ و سامناكیش له ڕكه‌به‌ری یه‌كتری دان. له‌به‌ر ئه‌وه‌ی كرده تێكدهرهكانیش به‌رده‌وام له‌به‌رزبوونه‌وه‌دایه، بۆیه كۆمپانیاكان ته‌نیا ئه‌وه‌نده‌یان پێده‌كرێت كه به‌جدی كاربكه‌ن بۆ سنووردانان نه‌ك بۆ زاڵبوون و له‌ناوبردن.