له قۆناغی سه‌ره‌تاییه‌وه ته‌نها ئه‌وه ده‌زانین كه ده‌بێ بچین بۆ شوێنێك پێی ده‌لێن قوتابخانه... دوای ئه‌وه‌ش ده‌چین بۆ ناوه‌ندی و دواناوه‌ندی ده‌خوێنین به‌ڵكو له كۆلێژێكی به‌رز وه‌ربگیرێی، كه‌چی كاتێك ده‌گه‌ی به كۆلێژ واده‌زانی ته‌واو ژیانت ئه‌وه‌نده‌ی نه‌ماوه ده‌ست پێبكات و ته‌واو مووچه‌یه‌كی باشت ده‌بێ و زوو داده‌مه‌زرێیت و له‌سه‌ر خێران ژیانی هاوسه‌ریشت مسۆگه‌ره‌و خانووشت ده‌بێ به كرێیه‌كی هه‌رزان، وه‌ره قوتابی ئازیز بتبه‌م بۆ ژیانی دوای كۆلێژ...
- جل و به‌رگی ئاهه‌نگی ده‌رچوونت هه‌ڵگره چونكه هه‌ر ئه‌وه‌ت بۆ ده‌مێنێته‌وه یه‌كێكی ترت پێناكڕێته‌وه "ده‌ڵێن بۆ چیته؟".
- مانگێك و دوو مانگ و سێ مانگ بۆخۆت له ماڵه‌وه دابنیشه كێشه‌ت نیه ده‌ڵێن تازه كۆلێژی ته‌واو كردووه با رێستێك وه‌ربگرێ. "به‌ینی خۆمان بێ ره‌زاشت قورس ده‌بی".
- پاش ماوه‌یه‌كی تر ئینجا قسه‌ی خه‌ڵكی ده‌ست پێده‌كات "ئه‌رێ ئێستا چ ئیش ده‌كه‌ی؟"، "ته‌عین بووی؟" یان "ئه‌رێ ژن ناهێنی؟"... "ژن به چی دێنی؟؟ مه‌گه‌ر ده‌رماڵه‌ى مانگانه‌ی كۆلێژت كۆكردبێته‌وه"
-ته‌قدیمی دائیره حكومی و ئه‌هلیه‌كان بكه به‌ڵكو وه‌ڵامێك بێته‌وه "له‌به‌ر واسته به‌به‌ر تۆ ده‌كه‌وێ؟"
-به‌یانیان كاتژمێر 10 بۆخۆت به‌خه‌به‌ر وه‌ره، كه‌س ناڵێ ده‌وامت هه‌یه و رۆژه‌كانی هه‌فته‌شت بیر ده‌چێته‌وه نازانی ئه‌ورۆ چ رۆژه..."جه‌ژنی له دایك بوونیشت مۆدیلی ده‌ڕوا... هه‌ر نه‌بێ پێیان ده‌ووتی Happy birthday"
-ئێواره پیاسه‌یه‌كی ناو بازاڕه‌كان ده‌كه‌ی له‌گه‌ڵ سێ چوار براده‌ری كۆن یان براده‌ری كۆلێژ "رۆژێك دوو رۆژ سێ رۆژ ئه‌رێ به‌س نیه؟؟"
- جار به‌جار سه‌رێك له كۆلێژ ده‌ده‌یه‌وه كه چی هه‌ر خه‌م و خه‌فه‌ت به‌شی تۆیه، یادگاری و به‌سه‌رهاته‌كانت بیر دێته‌وه بۆیه كۆڵێك خه‌م به دڵتدا دێت و هه‌ر زوو دێیه ده‌ره‌وه.
- خۆ ئه‌گه‌ر كه‌پڵیشت هه‌بێ ئه‌وا هه‌ر له‌یه‌كه‌م رۆژی ده‌رچوونت له كۆلێژ ده‌لێ زوو وه‌ره داوام، فلان و فلانه كه‌س هاتوون بۆ داوام ئه‌گه‌ر دێی زوو وه‌ره ئه‌گینا به شووم ده‌ده‌ن "قوڕبه‌سه‌ریه له خۆشترین كاتی گه‌نجێتی تووشی ئه‌م هه‌موو هه‌رایه ببی"
- پرۆگرامی هه‌موو كه‌ناڵه ئاسمانیه‌كان له‌به‌ر ده‌كه‌یت و هه‌ر سه‌یری گۆرانی و فیلمی میسری ده‌كه‌یت "بێ ئیشیه"
-جار به‌جاره ته‌له‌فۆنێك بۆ هاورێیه‌كانت ده‌كه‌ی و هه‌واڵێكی سه‌رپێیی ده‌پرسی و بزانی كێ له هاورێیه‌كانت ته‌عین بووه یان ژنی هێناوه یان شووی كردووه.
- دونیایه و ئه‌گه‌ر به واسیته یان به شانس ته‌عین بووی بێ گومان به له‌وه‌ی كه‌وا له بوارێك كار ده‌كه‌ی زۆرئ دووره له‌وه‌ی كه له كۆلێژه‌كه‌ت خوێندووته.