به‌ر له 2000 ساڵ و له بیابانى میسر، یه‌كێك له خێزانه غه‌مگینه‌كان مناڵه بچووكه‌كه‌یان ناشت به‌گوێره‌ى یاسا‌و كه‌لتورى ئه‌وكات. دواى مردنى منداڵه‌كه، خێزان و خزموكهسهكهى هه‌ناو و ئه‌ندامه‌كانى ناوه‌وه‌ى ئه‌و منداڵه‌یان ده‌رهێنا جگه له دڵه‌كه‌ى، ئه‌وه‌ى مابوه‌وه له له‌شى منداڵه‌كه له‌ناو خوێ دانرا بۆ پاراستنى، پاشان پێچكراوه به چنینێكى كه‌تانى بۆندار. میسریه‌كان له‌و سه‌رده‌مه‌دا هیوایان ده‌خواست كه رۆژێك له رۆژان مردووه‌كانیان زیندوو ببنه‌وه، خێزانى ئه‌و كۆرپهیهش وه‌ك هه‌ر میسرى یه‌كى دیكه هیواى زیندووبوونه‌وه‌ى منداڵه‌كه‌یان ده‌خواست، نه‌یانده‌زانى رۆژێك له رۆژان هیواكه‌یان دێته جێ به‌ڵام نه‌ك به‌و شێوه‌یه‌ى كه ده‌یانویست !
ئه‌و ماوه‌یه له زانكۆى ئۆكسفۆردگروپێك له زانایان توانیان روخسارى ئه‌و منداڵه مومیا كراوه ده‌ربخه‌ن به سایه‌ى نوێترین ئامێرى وێنه‌گرتن و به‌كارهێنانى تیشك. ته‌كنه‌لۆجیاى نوێ رێگه‌ى به‌و گروپه دا كه وێنه‌یه‌كى ووردى سێ دوورى منداڵه‌كه‌یان ده‌ست بكه‌وێت، بێ ئه‌وه‌ى كه زانایان ناچار بن ده‌سكارى پێچه‌كه بكه‌ن له كاتێكدا كه پێشتر ده‌بووایه ئه‌و پێچه چنینیه بكه‌نه‌وه.
وێنه‌كان ده‌ریانخست كه مومیاكه ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ منداڵێك كه به هۆى نه‌خۆشى سى یه‌كانه‌وه مردووه هه‌روه‌ها بڕێكى زۆر له خشڵ و زێڕ لاشه‌ى منداڵه‌كه‌ى داپۆشیبوو.