له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی كه نینۆك ده‌ورێكی گرنگی هه‌یه بۆ ده‌رخستنی جوانی و ناسكی ئافره‌ت، نینۆك باری ته‌ندروستیش ده‌رده‌خات. هه‌ر به هۆی نینۆكه‌وه به‌دیارده‌كه‌وێت كه ئه‌گه‌ر له‌ش پێویستی به ڤیتامینێك یان جۆره خۆراكێك بێت. له رووی ته‌ندروستیه‌وه نینۆك مادده‌ی كیراتینی تێدایه، ئه‌ویش هه‌ر ئه‌و پرۆتینه‌یه كه له قژ و پێست دا هه‌یه. كێشه‌كانی نینۆك زۆره و دیارترینیان نینۆك نه‌رمیه یان شه‌ق بوونی نینۆكه كه به ئاسانی ده‌شكێ یان هه‌ڵده‌وه‌رێ یان هه‌ندێكیان پلاستیكیه و هتد...
پزیشكان هۆی هه‌ریه‌ك له‌م نیشانانه به‌وه لێك ده‌ده‌نه‌وه كه چه‌ندین كێشه‌و نه‌خۆشی هه‌یه له له‌شی ئه‌و كه‌سه، بۆ نموونه ئه‌و نینۆكهی كه په‌ڵه‌ی سپی تێدایه ئه‌وا ئاماژه به‌وه ده‌كات كه له‌ش پێویستی به توخمی (زه‌نك)ه. هه‌روه‌ها ئه‌گه‌ر نینۆكه‌كانت زه‌رد بوو یان ئه‌گه‌ر نینۆكت ئه‌ستوور بوو ئه‌وا ئاماژه به‌وه ده‌كات كه‌وا تووش به نه‌خۆشیه‌ك ده‌بێت، یانیش له‌وانه‌یه ئه‌و نیشانانه‌ی كه له‌سه‌ره‌وه باسمان كرد به هۆی خواردنی جۆرێك له ده‌رمانه‌وه رووبدات. هه‌ندێك جار نینۆك خوار ده‌بێت ئه‌وه‌ش لێره‌دا ئاماژه به‌وه ده‌كات كه ئاسن له له‌ش زۆر كه‌مه، بوونی چه‌ند هێڵێكی ئاسۆیی له‌سه‌ر نینۆك واته سیسته‌می خواردنت ته‌واو نییه و زۆر ماندووی، جا بۆ ئه‌وه‌ی خاوه‌ن نینۆكێكی جوان و ناسك بیت ئه‌وا ده‌بێت خۆراكت باش بكه‌یت وه‌ك: خواردنی گۆشتی سوور ( اللحم الاحمر ) و ماسی و شیر چونكه ئه‌و ماددانه ده‌وڵه‌مه‌ندن به پرۆتین و كالسیۆم . وه دانهوێلهش زۆر بخۆ چونكه ڤیتامین A و ڤیتامین B –complex و سلیكا و كانزاكانی تێدایه. هه‌مان ئه‌و ماددانه له برنج و شۆفان هه‌یه، میوه و سه‌وزه رێژه‌یه‌كی باش له ئاسنی تێدایه، باشترین میوه بۆ ئه‌م چوارچێوه‌یه بریتی یه له گێزه‌ر و سپێناغ و توو و په‌تاته.