قه‌لاى كۆیه ده‌كه‌وێته ناو شارى كۆیه له‌لاى رۆژئاواى دا,ئه‌مه‌ش به‌گه‌وره‌ترین و به‌هێزترین قه‌لایه له‌م ناوچه‌یه‌دا(1).چه‌ندین سه‌رچاوه‌و راى جیاواز هه‌یه ده‌رباره‌ى سه‌رده‌مى دروست كردنى ئه‌م قه‌لایه,به‌م شێوه‌یه‌ن.
یه‌كێك له‌م سه‌رجاوانه مێژووى دروست كردنى ده‌گه‌رنێته‌وه بۆسه‌رده‌مى ممالیك.سه‌رچاوه‌یه‌كى تر ده‌لێت كه مێژووى دروست كردنى ده‌گه‌ریته وه بۆنیوه‌ى دووه‌مى سه‌ده‌ى 19ز له‌سه‌رده‌مى والى عوسمانى مه‌دحه‌ت پاشا (1869-1872ز)دا وه‌به‌راوردى ده‌كات له‌گه‌ڵ قه‌ڵاى راوه كه ئه‌م والى یه دروستى كردووه نه‌خشه‌ى ژماره‌وه.ئه‌م قه‌لایه دروستكراوه بۆ خاوه‌نه‌كه‌ىو پاسه‌وانى كردنى به‌بێ ئه‌وه‌ى رێنمایه‌كانى بیناسازى ئیسلامى به‌جێ بگه‌یه‌نێت له شێوازى بیناسازىدا.
له سه‌رده‌مى عوسمانیه‌كان بزوتنه‌وه‌یه‌كى بیناسازى به‌رفراوان ده‌ستىپێكرد, له‌وكاته‌دا كه مه‌ركه‌زیه‌تى حوكمى ئیسلامى له ولاته عه‌ره‌بیه‌كان دا نه‌ما, بۆیه له ناوچانه‌دا گرنگیه‌كى زۆریان به دروستكردنى قه‌لا و قوتابخانه‌ى سه‌ربازىو مزگه‌وته‌كاندا. سه‌رچاوه‌یه‌كى تر دروست كردنى ئه‌م قه‌ڵایه ده‌گه‌رێنێته‌وه بۆساڵى 1225ك له‌سه‌رده‌مى فه‌رمانره‌واى مه‌حه‌مه‌د به‌گى رۆمى,ئه‌م زانیاریه‌ش له نوسراوێكى فارسى زانراوه كه له‌م شوێنه دۆزراوه‌ته‌وه
. ئه‌م قه‌لایه به شێوازێكى ئه‌ندازیارى رێك وپێك دروست كراوه,وه هه‌ر لایه‌ك له‌گه‌ل لایه‌كانى ترىدا له‌رووى درێژىو پانى كه‌مێك جیاوازیان هه‌یه,وه‌چوار قۆلغ(برج)ى هه‌یه كه هه‌ریه‌كه‌یان به‌شێوازێكى ئه‌ندازیارى جیا دروست كراون, شووره‌و قۆلغه‌كان به یه‌كه‌وه به‌ستراون.