كلور ووشه‌یه‌كى یونانى كونه به‌ماناى زه‌ردى سه‌وزباو له‌ساڵی 1774 له‌ڕێگاى (كارل ولیام شیلی ) به‌شێوه‌یه‌كى هه‌ڵه ووتى ئوكسجینى تێدایه . له‌لایه‌ن هفری دایفی كلور ناونرا له‌ساڵی 1810 كه دووپاتى كرده‌وه كهتوخمێكى كیمیاویه.
كلور وه‌ك توخم بریتیه لهگازێكى سه‌وزى زه‌ردباو به‌كارده‌هێنرێت بۆ پاكژكردنه‌وه‌ى ئاو له‌مادده پیسكه‌ره بایولوژیهكان له‌سه‌ر شێوه‌ى گیراوه‌ى شل (Sodium Hypochlorite) یاخود به‌شێوه‌ى پاودر تێكه‌ڵ به ئاو ده‌كرێت به‌ڕێژه‌ى تایبه‌ت.
پیس بوونى ئاو به‌یه‌كێك له‌و گرفته كۆنانه داده‌نرێت كه ژماره‌یه‌كى زۆر مرۆڤ دوچارى مردن هاتوون له‌سه‌ده‌ى بیسته‌م و سى هه‌مدا ئه‌مه‌ش به‌هۆی نه‌خۆشى كولێراو تایفود و ئهمیبیاى زه‌حیری و چه‌ندانى تر. كاتێك كه كلور به‌كارده‌هێنرا بۆ پاكژكردنه‌وه‌ى ئاوى خواردنه‌وه به‌یه‌كێك له‌هه‌نگاوه گرنگه‌كان له‌سه‌ده‌ى بیسته‌مدا دانرا له‌بوارى چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌ى پیس بوونى ئاو.له‌ساڵی 1908 له‌شارى شیكاغو به‌شێوه‌یه‌كى به‌رفراوان به‌كارهێنراو ئه‌نجامى باش و به‌رچاوى هه‌بوو توانى كلور و تایفود كونترۆڵ بكا. ئه‌وه‌ى جێگاى ئاماژه بۆ كردن بووه له‌دواى بهكارهێناى كلور و , پاڵاوتن و چاره‌سه‌ركردنى ئاوى ئاوه‌ڕۆكان ڕێژه‌ى مردن به‌رێژه‌یه‌كى به‌رچاوو كه‌مى كردووه , و مرۆڤایه‌تى گه‌شبینه به‌ئاستى پێشكه‌وتن له بوارى جۆرایه‌تى ئاوى خواردنه‌وه‌و پاراستنى ژینگه. له‌ئێستادا 98% ى ئاوى خواردنه‌وه له‌دونیا كلور به‌كارده‌هێنرێت بۆ پاكژكردنه‌وه.
كلور توانایه‌كى به‌هێزى هه‌یه بۆ له‌ناوبردنی به‌كتریا , له‌وانه‌ى كه‌ده‌بنه هۆی نه‌خۆشى وه‌ك تایفود و دیسانتاریا. ئه‌وه‌ى له‌ئێستادا توێژه‌ران و زانایانى ئه‌م بواره‌ى سه‌رقاڵ كردووه بریتین له‌و ماددانه‌ى كه له‌ئه‌نجامى كارلێكى كلور له‌گه‌ڵ مادده‌ى ئورگانى په‌یداده‌بێت و به( Chloride Hydrocarbone یاخود (Trihalomethane THMs) هه‌موو ئه‌م پێكهاتانه‌ى له‌ناو ئاودا دروست ده‌بن له‌كاتێكدا كلور كارلێك له‌گه‌ڵ چه‌ندین مادده‌ى سروشتى وه‌ك پاشماوه‌ى ڕووه‌ك و ئاژه‌ڵى.
له‌سه‌ره‌تادا كه كلور تێكه‌ڵ به ئاو ده‌بێت كارلێك له گه‌ڵ ئاسن و مه‌نگه‌نیز و كبریتیدى هایدروجین ده‌كات , ئه‌و بڕه كلورهى كارلێكى نه‌كردووه به (كلورى ماوه( Residual Chlorine ) ده‌ناسرێت. هه‌روه‌ها كارلێك له‌گه‌ڵ مادده‌ى ئۆرگانى ده‌كات. به‌مه‌به‌ستى پاراستنى ئاو لهتۆر~ه‌كانى گواستنه‌وه‌ى ئاو كلور به‌ڕێژه‌ى (5ppm) تێكه‌ڵ به‌ئاو ده‌كرێت , هاوكات لهتۆڕهبهرفراوانهكاندا له‌چه‌ندین شوێنى جیاوازدا جه‌ندین جار تێكه‌ڵ به ئاو ده‌كرێت.
له‌پاش ته‌واوبوونى كلۆر , لهكارلێكهكانى له‌گه‌ڵ مادده‌ى كانزاى و مادده‌ى ئۆرگانیه‌كان به‌شێكى ئه‌م كلوره ده‌مێنێته‌وه مرۆڤ له‌كاتى به‌كارهێنانیدا هه‌ستى پێ ده‌كات له‌ڕێگاى تام و بۆن وه به‌ڵام به‌تێپه‌ڕبوونى كات ئه‌م حاڵه‌ته ئاساییه.له‌ساڵی 1970 ئاشكرا كرا كه ئه‌و ماددانه‌ى له‌ئه‌نجامى كارلێكى نێوان مادده ئۆرگانیه‌كان په‌یداده‌بێت و به(Disinfection by products DBD) ئه‌مه‌ش ده‌بێته هۆی په‌یدابوونى چه‌ندان كێشه‌ى ته‌ندروستى وه‌ك شیرپه‌نجه.
توێژینه‌وه‌كان ئاماژه بهبهرزبوونهوى ڕێژه‌ى تووش بوان بهنهخوشى شێرپه‌نجه ده‌كه‌ن به‌ڕێژه‌ى 44% لهكهسانهى كه‌ئاوى كلوراوى به‌كارده‌هێنن. سه‌رۆكى ئاژانسی ژینگه لهوولاِته یه‌كگرتووه كانى ئه‌مریكا ده‌ڵێت له‌كاتى خۆشوشتندا له‌به‌رده‌م دووشدا كاریگه‌ر تر‌و زیان به‌خش تره له‌به‌كارهێنانه بۆ خواردنه‌وه‌و چونكه له‌كاتى خواردنه‌وه‌دا ته‌نها كۆئه‌ندامى هه‌رس و كۆئه‌ندامى ده‌رچه زیانیان پێ ده‌گات, به‌ڵام له‌كاتى دوشى حه‌مامدا ئاور گه‌رم كونوچكهكانى له‌شى مرۆڤ ده‌كرێنه‌وه پاشان كلور و پیس كه‌ره‌كان ده‌چنه له‌شى مرۆڤه‌وه له‌ڕێگه‌ى پێستوه بۆیه په‌یوه‌ندیه‌كى ڕاسته‌وخۆ هه‌یه له‌نێوان ڕێژه‌ى كلور و شێرپه‌نجه‌ى پێست هه‌روه‌ك له گۆفارى (Public Health Magazine) . هه‌ڵمژینى كلور له‌كاتى خۆشوشتندا ده‌بنه هۆی زیادبوونى گرفته‌كانى ته‌نگه‌نه‌فه‌سى , گرفته‌كانى پێست و زیادبوونى گرفته‌كانى چاو و ڕێژه‌ى به‌ڵغه‌م و ئازاره‌كانى سنگ. له‌كانى هه‌ڵمژینى بڕێكى زۆر ئه‌گه‌رى توش بوون بهگرفتهكانى كۆبونه‌وه‌ى ئاو له‌سنگدا و هه‌ڵئاوسانى سنگ .له‌یه‌كێك له‌و توێژینه‌وانه‌ى له‌زانكۆی بیتسبیرغ له ووڵاته یه‌كگرتووه‌كانى ئه‌مریكا له‌بوارى ئاودا رایان گه‌یاند كهلهشى مرۆڤ تواناى هه‌ڵمژینى مادده كیمیاویهكانى هه‌یه 100به‌رامبه‌ر بهخواردنهوى ئه‌و ئاوه‌ى بۆ خۆشوشتن به‌كارده‌هێنرێت , هه‌روه‌ها ئاماژه به‌وه‌ده‌كه‌ن كه له‌شى مرۆڤ چه‌ندجار زیاتر مادده كیمیاویه‌كان هه‌ڵده‌مژێت له‌كاتى خۆشوشتندا بهدوش له‌ڕێگاى یپَست و كۆئه‌ندامى هه‌ناسه‌دان به‌به‌راورد به‌كاریگه‌رى خواردنه‌وه‌ى ئاوى كلوراوى به‌هه‌مان بڕ لهكلور تێیدا.
ده‌توانین گرفته‌كانى كلور له‌ناو ئاودا له‌م چه‌ند خاڵانه‌ى خواره‌وه‌دا بخه‌ینه ڕوو:
1. شیر په‌نجه : كلور له‌گه‌ڵ چه‌ندین مادده‌ى ئۆرگانى ناو ئاو یه‌كده‌گرن و له‌ئه‌نجامدا (Chloroform) دروست ده‌بێت . چه‌ندین توێژینه‌وه سه‌لماندویانه كه په‌یوه‌ندیه‌كى به‌تین هه‌یه له‌نێوان نه‌خۆشى شێر په‌نجه‌ى پێست و خۆشوشتن به ئاوى كلور. دكتور (Dalass) له ده‌زگاى پاراستنى ژینگه ى جیهانى EPA ده‌ڵێت كهخۆشوشتن هۆكارى سه‌ره‌كیه له‌به‌رزبونه‌وه‌ى ڕێژه‌ى كلورفورم .
ڤۆڤارى (Amirican Journal Public Health) توێژینه‌وه‌یه‌كى سه‌باره‌ت به كاریگه‌رى كلۆ ر وزیادبوونى ڕێژه‌ى نه‌خۆشی شێر په‌نجه تێدا هاتووه ده‌ڵێت ڕێژه‌ى (15-35) توش بوون به‌نه‌خۆشی شێرپه‌نجه زیادده‌بێت له‌و مرۆڤانه‌ى ئاوى كلۆراوى به‌كارده‌هێنن به‌به‌راورد له‌گه‌ڵ ئه‌و مرۆڤانه‌ى كه ئاوى كلۆراوى به‌كارناهێنن.
3. گرفته‌كانى دڵ : به‌رزبونه‌وه‌ى ڕێژه‌ى توش بون به‌نه‌خۆشی دڵ په‌یوه‌سته به‌خواردنه‌وه و خۆشوشتن به‌ئاوى كلۆراوى, چونكه كلور ده‌بێته هۆی له‌ناوبردنى ڤیتامین E.
4.گرفته‌كانى پێست و قژ : دكتور Kimit ده‌ڵێت كلۆر په‌یوه‌ندى به پڕۆتینى قژه‌وه هه‌یه و ده‌بێته هۆی له‌ناوبردنى و ووشك بوونه‌وى قژه‌كه‌و زیادبوونى ڕێژه‌ى كڕێش , هه‌روه‌ها كاریگه‌رى له‌سه‌ر ڕه‌نگی قژ یش هه‌یه.
4. ماده ئۆكسێنه‌ره‌كان : بریتین له جزیئاتى ناجێگیر له‌گه‌ڵ مادده‌ى تردا به‌ئاسانى یه‌كده‌گرن و مادده‌ى ترسناك په‌یدا ده‌بێت. مادده ئۆكسێنه‌ره‌كان له‌ڕاستیدا ده‌بێته هۆیكهم بوونه‌وه‌ى ڕێژه‌ى ئۆكسجین له‌خانه‌كاندا كه‌ئه‌مه‌ش هۆكارن بۆ تووش بوون به‌نه‌خۆشی شێرپه‌نجه‌ى دڵ . بونى كلۆر له‌ناو ئاو به‌یه‌كێك لهسهرچاوهى مادده ئۆكسَنهرهكان داده‌نرێت.
5. كاریگه‌رى كلۆر له‌سه‌ر ددان: به‌ركه‌وتنى به‌رده‌وامى ددانه‌كان به‌ئاوى كلۆراوى له‌ڕێگاى خواردنه‌وه ده‌بێته هۆی په‌یدابوونى كاریگه‌رى له‌سه‌ر ددانه‌كان هه‌یه.ده‌زگاى پاراستنى ژینگه ڕێنماى سه‌باره‌ت به‌بڕی (THMs) ئاماژه پێداوه و ده‌بێت له 100ppm زیاتر نه‌بێت وه‌ك هه‌نگاوێكى سه‌ره‌تاى.
كوپێك ئاوى پاك Pure وه‌ده‌ستهێنانى خه‌ونه یاخود ئه‌سته‌مه وه‌ده‌ستخستنى !!!!
ئاو واتاى به‌رده‌وام بوونى ژیان . هه‌رگیز ئه‌م ڕاستیه پێویستى به‌سه‌لماندن نیه . ئاو مه‌رجێكى سه‌ره‌كین بۆ بوونى ژیان له‌سه‌ر ئه‌م هه‌ساره‌یه.
ئاشكرایه ئاو پێكهاته‌ى 70% له‌شی مرۆڤ پێكده‌هێنێت. ئه و بڕه ئاوه‌ى ڕۆژانه بۆ خواردنه‌وه به‌كاری ده‌هێنین, خوێَ یه‌كان و ڤیتامینات . ئاو باشترین توێنه‌ره‌وه‌یه بۆ توانه‌وه‌ى مادده‌كان, له‌به‌ر بوونى ئه‌م سیفه‌ته‌و چه‌ندان خه‌سڵه‌تى تر.
ئاو ده‌فرۆشرێت ..... هه‌روه‌ك خۆیان دروستى بكه‌ن
سامانى ئاو به‌یه‌كێك له‌سامانه سروشتیه به‌نرخانه داده‌نرێت كه‌سه‌رچاوه‌ى ئاوه‌دانیه , بۆیه به‌شێكى زۆرى مرۆڤه‌كان له‌هه‌وڵی كۆنتڕۆڵ كردنه زۆرترین بڕی ئاون ئه‌ویش له‌ڕێگه‌ى سه‌رچاوه ئاویهكانى وه‌ك ده‌ریاچه و ڕووبار‌و كانى . ته‌نانه‌ت كار گه‌یشتۆته ئه‌و ڕاده‌یه‌ى كه ئاوى سروشتى هه‌ندێك لهكانزاكانى تێ ده‌كه‌ن و پاشان لهبوتڵى ده‌نێن له‌پاشان له‌ژێر ناوى ئاوى كانزاى سروشتى ده‌یفرۆشن.
كه‌ى مرۆڤایه‌تى گه‌یشته به‌كارهێنانى ئاوى بوتڵ
له‌گه‌ڵ زیادبوونى ڕێژه‌ى پیس بوونى ژینگه له‌ئه‌نجامى زیادبوونى ڕێژه‌ى كارگه‌كان, فڕێدانى پاشماوه‌كانیان به‌شێوه‌یه‌كى دوور له‌بنه‌ما زانستیكان بۆناو سه‌رچاوه ئاویهكانه و هۆكارى سه‌ره‌كیه بۆ زیادبوونى به‌كتریاو ڤایروس و چه‌ندانى تر......
لاى هه‌موان ئاشكرایه گازی كلۆر گازێكى كوژه‌ره وه‌كو چه‌كى كیمیاوى له‌جه‌نگى جیهانى یه‌كه‌م به‌كارهێنراوه.
دكتور ( J.M.Brayin) پسپۆڕی بایولوجى سه‌باره‌ت بهكلۆر ده‌ڵێت گه‌وره‌ترین كوژه‌ره له‌مێژووى نوێ ی مرۆڤایه‌تیدا, هه‌روه‌ها ئواماژه به‌په‌یدابوونى چه‌ندین گرفتى ته‌ندروستى ده‌كات كه‌له‌پاش به‌كارهێنانى كلور سه‌ری هه‌ڵداوه ..........