هەمەرەنگ و رۆشنبیری
مێژووى درۆى نیسان  
نوسەر
ئۆزۆن

مێژووى درۆى نیسان!


لە باسە سەیرەکانى جیهان باسى درۆى نیسانە، لێرەدا دەپرسین درۆى نیسان چىیە؟ و بۆچی لە یەکى نیسان درۆکردنى بە گاڵتە باوە؟ بۆیە ئێمەش لە لای خۆمانەوە لەم ماوەیەدا هەوڵماندا کەوا وەڵامێک بۆ ئەم پرسیارە بدۆزینەوە بە گەڕان لە دواى مێژووى نیسان کە لە راستیدا چەند باسێکى جیا جیا هەیە، بەڵام زۆربەیان مێژووى دەبەنەوە بۆ ساڵى (1582ز). کاتێک کە لە ساڵى (1562ز) یەکێک لە پاپاکانى ئەوکات هەستا بە گۆرینى رۆژ ژمێرى (جولیانی) بۆ (گریگۆرى) واتە گواستنەوەى سەرى ساڵ لە یەکى نیسان بۆ یەکى کانونى دووەم. بۆیە پاشا (تشارلزى نۆیەم) پاساى ئەو کاتى ووڵاتى فەرەنسا و لە ساڵى (1582ز) یەکەم کەس بوو کە ئەم بریارەى جێبەجێ کرد لە ووڵاتەکەى خۆیدا، بەڵام وەکو هەموو بریارێک ئەم بریارەش کەسانێک هەبوون کە لە دژى ئەم بریارە وەستان و سوور بوون کە یەکى نیسان بکەنە سەرى ساڵ لە لاى خۆیان، بۆیە خەلکیش هەڵسان بە گاڵتەکردن پێیان و ناردنى دیارى سەیر بۆیان، بۆ نمونە ناردنى سەندوقێکى گەورە بەتاڵ یاخود بەخشینى جۆرێک لە شیرینى کە بە خوێ دروست کرابوو. بۆیە ئەوانشی ناوى ئەم جۆرە کارانەیان نا بە (درۆى نیسان). ئیتر بەو شێوەیە ئەم باسە بڵاو بویەوە و بوو بە بۆنەیەکى جیهانى. شایەنى باسە لە هەندێک شوێنێکیش بە یەکى نیسان دەگوتریت (ماسى نیسان).
 

Copyright © 2016 OZONE MAGAZINE - All Rights Reserved