١٠ ڕێنمایی زۆر گرنگ بۆ نوسینی سی ڤی (CV)
هه‌رچه‌نده زۆر که‌س گرنگی یه‌کی ئه‌وتۆ به (CV) ناده‌ن، له کاتێکدا یه‌کێکه له گرنگترین هۆکاره‌کانی ده‌ستکه‌وتنی پیشه‌یه‌کی به‌رزوگونجاو و به‌هه‌مان شێوه ده‌بێته‌هۆی به‌هێزی و ڕێکخستنی هه‌موو پله‌کانی زانیاریت، و ده‌ستنیشانکردنی پێگه‌که‌ت. زۆرکه‌س له باره‌ی مه‌رج و پێداویستییه‌کانی ئه‌م بابه‌ته شتی زۆریان نوسیوە، وەک کۆکراوەیەک و پوختەیەک لێره‌دا پێکه‌وه ده‌ستنیشانی گرنگترین مه‌رج ده‌که‌ین که‌یارمه‌تیده‌ره بۆ وه‌رگرتنی پیشه‌یه‌کی گونجا، و باس لە گرنگترین 10 خاڵی دەکەین:
١- (CV) پێویست ناکا له‌ناو چوارچێوهیەکی جوان بێت، بێویستی بە به‌کارهێنانی ناونیشانی کاریگه‌ر و هێڵکاری و هێما کێشانیش ناکات، چونکه ناساندنی خود داوای ئه‌وه‌ت لێ‌ناکات ئایا تۆ شاره‌زایت له گونجاندنی ڕه‌نگ و به‌ده‌رخستنی توانا و داهێنه‌رو شاره‌زایی له به‌رنامه‌ی مایکروسوفت وورد هه‌یه یانا، به‌ڵکو ته‌نها پێویستی به پوخته‌ی ئه‌و شتانه‌یه که ده‌یزانی و لەگەڵ ئەو کارانەى کە کردوتە لە رابردوو.
٢- ته‌نها ناووى(cv) بۆ تۆماری ناساندنی خودی (cv) ده‌ستنیشان مه‌که، پێویسته ناوی خۆت له‌گه‌ڵیا بێت بۆ نمونه (MUSTAFA CV).
و له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دا پێویسته وشه‌کان به‌نوسینی ئینگلیزی بێت چونکه هه‌ندێ جار له کاتی ناردندا به ئیمه‌یڵ هه‌ندێ له ناوه‌کان ئه‌گۆڕێ بۆ چه‌ند هێمایه‌ک که ناتوانرێ بخوێنرێته‌وه بۆیه ده‌بێ ئاگادار بیت.
(٥) ڕێنمایی گرنگ پێش چاوپێکه‌وتن:
٣- پێویسته سروشتی ئه‌و پیشه‌یه بزانی که پێشکه‌شی ده‌که‌یت، ئه‌گه‌ر هاتوو دام و ده‌زگایه‌ک بوو پێویسته زمانی (دایک) به‌کاربێت بۆ نمونه (ڕۆژنامه،گۆڤار،دامووده‌زگاکانی ڕاگه‌یاندن،وڕیکلام کردن)، به‌ڵام ئه‌گه‌ر (کۆمپانیه‌کی په‌تڕۆڵ یاخود پیشه‌یه‌کی ته‌کنیکی بوو ) پێویسته به زمانی ئینگلیزی (cv) پێشکه‌ش بکرێ.
٤- ئەگەر پێویست بوو (cv) بە ئینتەرنێت بنێردرێت، (PDF) باشترین پرۆگرامە کە فایلەکەتی پێ ئامادە بکەیت و بینێریت، چونکە ئەگەری نەکردنەوە و تێکچونی رستە و فۆنتەکانی نییە، و چونت نوسیەوە وا دەگات بە لایەنی پەیوەندیدار.
٥- ئاگاداربه له‌هه‌ڵه‌ی داڕشتن و هەڵەی نوسین، و هەلەی هه‌ڵسوکه‌وت له کاتی پێشکه‌ش کردنی (CV)، چونکه ده‌بێته هۆیه‌ک بۆ ڕه‌تکرنه‌وهى (cv)یەکەت، و بەرامبەرەکەت وا هەست دەکات کە تۆ گرینگییەکی بەو کارە و بەو لایەنە نادەیت. تەنانەت ئەگەر بکرێت پێش پێشکەشکردنی (cv)کەت کەسێکی شارەزا پێداچوونەوەى بکات ئەوە باشتریش دەبێت.
٦- پێویسته دوانه‌که‌وی له پێشکه‌شکردن (cv) بۆ هه‌رکارێک کاتێ ڕاگەیاندنی بۆ ده‌کرێ، و هەوڵبدە گشت زانیارییەکان وەربگریت لەسەر کارەکە زوو پێشکەسی بکە، چونکە بیرت نەچێت دەیان کەسی تر هەن کە بۆ هەمان پیشە و کار هەوڵدەدەن.
٧- پێویسته به ڕاستی زانیاری پێشکه‌ش بکەیت و نابێت ئەو توانایانە بنوسیت کە لە ناوتا نییە، و نابێت ناوی خول و راهێنانێک بنوسیت کە خۆت لە راستیدا بەشداریت تیا نەکردبێت و شارەزایی تەواوت لێی نەبێت، چونکه ده‌که‌ویته هه‌ندێ پرسیاری وورده‌وه کە دواتر توشی ئیحراج بوونت دەکات.
٨ -پێویسته ڕوون و ئاشکرا و دەقیق بیت، چه‌ند وته‌یه‌کی گشتی مه‌نوسه که توانای پێوانیت نەبێت، پێویسته گرنگی به به‌روار، و شوێنی و پلەىی کارکردنەکانت بنوسیت لەو شوێنانەى کە لە رابردوودا کارت تیا کردوە.
٩- پێویسته هه‌موو شاره‌زه‌ییه‌کان له کار‌و پیشه‌کان له تازه‌وه بۆ کۆن ده‌ستنیشانبکرێ، له‌گه‌ڵ ناوی ئه‌و به‌ڕێوبه‌رانه‌ی کارت له گه‌ڵیان کردووه له‌گه‌ڵ ژماره‌ی ته‌له‌فونه‌کانیان بۆ ئه‌وی په‌یوه‌ندیان پێوه بکرێ و بزانن تواناکانت چه‌نده، که ئه‌مه به هه‌نگاوێکی گرنگ دادەنرێ بۆ زۆر له دامووده‌زگا و کۆمپانیاکان، و کاتی وا هەیە بەراستی پەیوەندی دەکرێ بەو شوێنانەوە بۆ پرسینی ئاستی تۆ. و پێدانی ژمارە و ئەدرێسی راستی ئەو شوێنانەى کارت تیاکردوە دەبێتە هۆی متمانەى زیاتر بۆ خاوەن کارەکە.
١٠- دڵنیابه له‌ڕاستی و دروستی ناونیشانت، بۆ ئه‌وه‌ی به ئاسانی په‌یوه‌ندیت پێوه بکه‌ن له ڕێگه‌ی ته‌له‌فون یاخود تۆڕه‌کانی ئه‌لکترۆنی.