زۆر جار باس له پێكهاته‌ى كۆكاكۆلا ده‌كرێت و هه‌ریه‌ك به جۆرێك و به شێوه‌یه‌ك باس له نهێنی ئه‌م جۆره خواردنه‌وه‌یه ده‌كات، به‌ڵام له راستیدا هیج كه‌سێك وه‌ڵامی ئه‌كیدی لا ده‌ستناكه‌وێت، و نهێنی ئه‌م پێكهاته‌یه ده‌گرێته‌وه بۆ ماوه‌ی یه‌ك سه‌ده به‌ر له ئێستا و تا ئێستاش كۆكاكۆلا باس له‌وه ئه‌م نهێنییه وه‌ك خاڵێكی رێكلامی به‌كاریده‌هێنێت بۆ راكێشانی كریار.
كۆمپانیای كۆكاكۆلا له ساڵی 1866 یه‌كه‌م به‌رهه‌می خۆی خسته بازاره‌وه و دوای ئه‌وه به نزیكه‌ى نیو سه‌ده و له ساڵ 1919 ئینجا هه‌ڵسان به نوسینه‌وه‌ى پێكهاته سه‌ره‌كییه‌كه‌ی كۆكا كۆلا و تا ئه‌و كاته واته بۆ ماوه نیو سه‌ده ئه‌و پێكهاته‌یه ته‌نها به‌ده‌م له نه‌وه‌یه‌ك بۆ نه‌وه‌یه ده‌گوازرایه‌وه، كه ئه‌و پێكهاته‌یه‌ش له لایه‌ن ده‌رمانسازێك ئاماده‌كرابوو كه ئاڵوده‌ی ماده‌ی مۆرفینی بێهۆشكه‌ر بوو و ناوی (جۆن بیمبرۆتۆن) بوو.
نوسینه‌وه‌ى ئه‌م پێكهاته‌یه‌ش له لایه‌ن كۆمپانیای (ئیرنست وود راف) بوو دوای ئه‌وه‌ی كه له ساڵی 1919 هه‌ڵسا به كرینی كۆمپانیای كۆكاكۆلا، و له ناو سهندوقیكی تایبه‌ت له بانك دایناوه و دواتر له ساڵی 1920 بڕیاری داوه كه‌وا وه‌ك كاڵایه‌كی رێكلامی نهێنی ئه‌و پێكهاته‌یه به‌كاربهێنێت.
ئێستاش و له‌دوای تێپه‌ربوونی نزیكه‌ى 86 ساڵ له نوسینه‌وه‌ى ئه‌و پێكهاته‌یه كۆمپانیای كۆكاكۆلا بڕیاری داوه ئه‌و پێكهاته‌یه بباته مۆزه‌خانه‌ى كۆمپانیاكه‌یان له ئه‌تلانتا، و له‌وێ له ناو شوێنه‌كی گه‌وره‌یه به‌شێوه‌ی قه‌ڵا و به چه‌نده‌ها شورای ئاسنی چوارده‌ور دراوه و چه‌نده‌ها درگای هه‌یه كه به‌چه‌نده‌ها جۆر كۆدی تایبه‌تی مۆدرێن كۆد كراوه، كه كشتی پێكهاتووه له ته‌نها كاغه‌زێك و هیجی تر، و به‌وه‌ش ده‌بێته گه‌وره‌ترین نهێنی له جیهان.
به پێ سایتی فه‌رمی كۆمپانیای كۆكاكۆلا، له ناوكۆمپانیاكه ته‌نها دوو كه‌س نهێنی راسته‌قینه‌ى ئه‌و پێكهاته ده‌زانن، به‌ڵام هیج زانیارییه‌كیان له‌سه‌ر ئه‌و دوو كه‌سه نه‌داوه ته‌نها ئه‌وه نه‌بێت كه‌وا هه‌ردووكیان به هه‌مان فرۆكه هاتوچوو ده‌كه‌ن.
چێگای باسه ماوه ماوه ده‌ستنوسێك ده‌رده‌چێت گوایه ئه‌مه پێكهاته ئهسلهكهى كۆكاكۆلای تێدایه، به‌ڵام كاریگه‌رییه‌كی ئه‌وتووی له‌سه‌ر كه‌مكردنه‌وه‌ى كۆكاكۆلا نه‌كردووه كه ته‌نها له ساڵی رابردوودا زیاتر له 8.6 ملیار دۆلاریان ده‌ستكه‌وتووه.