1. كۆكا كۆلا له ساڵ 1886 له ولایه‌تی جۆرجیای ئه‌مریكی له لایه‌ن ده‌رمانساز (جۆن ستیس بمبرتۆن)ـه‌وه دامه‌زراوه. به‌ڵام پێپسی له ساڵی 1893 له لایه‌ن كۆمپانیای (پێپسی كۆ)ـه‌وه دامه‌زراوه و ناوه‌كه‌ی له ئه‌نزیمی (بیبینسین)ـه‌وه هاتوه كه ووشه‌یه‌كی یۆنانیه‌وه هاتووه به مانای هه‌ره‌س دێت و سه‌ره‌تا پێپسی وه‌ك ده‌رمانێك به‌كارده‌هێنرا كه هاوكاری هه‌ره‌س كردن ده‌دات.
2. پێپسی له كۆكا كۆلا شیرینرته و رێژه‌ی شه‌كره‌كانیشیان له‌سه‌ر قوتووه‌كان نوسراوه.
3. كۆكا كۆلا به تامی ڤانیلیا، پێپسی ترشی زیاتره و تامی ترشییه.
4. پێپسی كه‌متر كاربۆنایز كراوه له كۆكا كۆلا، واته رێژه‌ی (CO2)ی كه‌متر تیایه له كۆكا كۆلا.
5. كۆكا كۆلا رێژه‌ی خوێ زیاتره له پێپسی، به شێوه‌یه‌ك كه قتوێكی 240 میلی گرامی پێپسی 20 میلیگرام سۆدیومی تیایه و قوتووێكی 240 میلیگرامی كۆكا كۆلا 33 میلیگرام سۆدیۆمی تیایه.
6. پێپسی رێژه‌یه‌كی زیاتری كافایینی تیدایه، بۆیه ئه‌وانه‌ی به‌دوای شه‌و نه‌خونی و هێزدا ده‌گه‌رێن زیاتر خولیای (پێپسی)ین.
7. به شێوه‌یه‌كی گشتی رێژه‌ی فرۆشتی كۆكاكۆلا له جیهان زیاتره له رێژه‌ی فرۆشتنی پێپسی، و به‌پێی ئه‌و داتانه‌ی كه له لای چه‌پی بابه‌ته‌كه‌یه رێژه‌ی فرۆشتی كۆكا كۆلا له ساڵی 1015دا 42% له رێژه‌ی فرۆشتنی گشت خوارده‌مه‌نییه كازییه‌كان هه‌یه، به‌ڵام پێپسی رێژه‌ی 30% هه‌یه.