له‌گه‌ڵ هه‌بوونی به‌شێكی زۆر له كێشه و ناخۆشی له جیهان به گشتی و له كوردستان به تایبه‌تی و به تایبه‌تی تریش كێشه‌ی داعش و هه‌بوونی ژماره‌یه‌كی زۆر له شه‌هید،و كێشه‌ی دارای و سیاسی، به‌ڵام به شێوه‌یه‌كی گشتی له جیهان چه‌نده‌ها خاڵی پۆزێتیڤ هه‌یه كه 11 دانه‌یان له‌م بابه‌ته‌مان باس ده‌كه‌ین:
1. دابه‌زینی رێژه‌ی نه‌خوێنده‌واری: به پێی راپۆرته‌كانی یونیسكۆ ژماره‌ی مناڵی نه‌خوێنه‌وار له 100 ملیۆن دابه‌زیوه بۆ 57 ملیۆن مناڵ.
2. هه‌ژاری: به شێوه‌یه‌كی گشتی رێژه‌ی هه‌ژاری له 12.8%ـه‌وه دایهزیوه بۆ 9.6% له‌گه‌ڵ ساڵی 2012، كه باسی هه‌ژاریش ده‌گه‌ین باسی ئه‌و كه‌سانه ده‌كه‌ین كه به كه‌متر له 2 دولار ده‌ژین له رۆژێكدا.
3. كه‌سی زیاتر په‌یوه‌ندی به ئینته‌رنێت هه‌یه: به پێی تازه‌ترین راپۆرته‌كان باس له‌وه ده‌كه‌ن كه رێژه‌ی به‌كارهێنه‌رانی ئینته‌رنێت دوو به‌رامبه‌ر به‌رزبۆته‌وه به به‌راورد له‌گه‌ڵ چوار ساڵی رابردوودا.
4. كه‌م بونه‌وه‌ی رێژه‌ی مردووان به ڤایرۆسی ئه‌یدز: ئێستا رێژه‌ی 14% توشبوان به ڤایرۆسی ئه‌یدز چاره‌سه‌ر ده‌كرێن و به‌شێكی زۆریان ده‌رمان وه‌رده‌گرن بۆ چاره‌سه‌ر و رێژه‌ی مردن به‌م نه‌خۆشییه دابه‌زیوه.
5. دابه‌زینی رێژه‌ی مردوان به نه‌خۆشی مه‌لاریا: له ئاسیا رێژه‌ی مردوان به رێژه‌ی 85% دابه‌زیوه، له ئه‌مریكا 72% دابه‌زیوه، و له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست به رێژه‌ی 64% دابه‌زیوه. ژماره‌ی مردوان به مه‌لاریا 839 هه‌زار كه‌س بوون له هه‌ر ساڵێكدا تا ساڵی 2000 و ژماره‌ی مردوان به‌م نه‌خۆشییه ئێستا 438 هه‌زار كه‌سه.
6. كه‌مبوونی رێژه‌ی ئیفلیجی مناڵان: به‌پێی راپۆرته‌كانی رێكخراوه نێوده‌وله‌تییه‌كان رێژه‌ی ئیفلیجی منالان به رێژه‌ی 99% كه‌م بۆته‌وه و له‌و بروایه‌ن له چه‌ند ساڵی داهاتوودا به‌رێژه‌ی 100% بن بڕبكرێت.
7. كه‌مبوونه‌وه‌ی رێژه‌ی برسییه‌كانی جیهان: هه‌تا ساڵی 2012 كه‌سێك له‌هه‌ر نۆ كه برسیبوون، به‌ڵام له‌م ساڵانانه‌ی دووایدا ئه‌و رێژه‌یه كه‌م بۆته‌وه.
8. ملیۆناها كه‌س ئێستا خاوه‌نی حیسابی بانكی خۆیان هه‌ی و ئه‌وه‌ش به یه‌كێك له‌هۆكاره‌كانی پێشكه‌وتنی ووڵاته‌كان هه‌ژمارده‌كرێت.
9. كه‌مبوونی رێژه‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی كه ئاوی پاكیان ده‌ست ده‌كه‌وێت: بۆ یه‌كه‌م جار له جیهان ژماره‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی ئاویان ده‌ست ناكه‌وێت كه‌م بۆته‌وه بۆ كه‌متر له 7 ملیۆن كه‌س.
10. بۆ 42"وه‌مین ساڵ له‌سه‌ر یه‌ك ئه‌م ساڵه‌ش مردنی مناڵانی ته‌مه‌ن خواروی 5 ساڵه كه‌مبۆته‌وه.
11. له‌ساڵی 2015 دا پێشكه‌وتنێكی باشیش هه‌یه له بواری پاراستنی ژینگه و دابه‌زینی پله‌ی گه‌رمیشدا ئه‌م ساڵه یه‌ك پڵه‌ی گه‌رمی دابه‌زیوه ئه‌وه‌ش به پێشكه‌وتنێكی باش ده‌ده‌نرێت له‌دوای سه‌رهه‌ڵدانی شۆرش له دژی به‌رزبوونه‌وه‌ی پڵه‌ی گه‌رمی.