یه‌كێك له گه‌وره‌ترین ئه‌و بابه‌تانه‌ی كه باسی لێوه ده‌كرێت له نێوه‌ندی ده‌رماندا بابه‌تی كاتی به‌سه‌رچوونی ده‌رمانه (Expire Date)، به تایبه‌تی له لایه‌ن به‌كارهێنه‌رانی ده‌رمان ج ئه‌گه‌ر به جۆرێكی به‌رده‌وام یان بۆ كاتێكی كورت بێت.
ئه‌گه‌ر وه‌كو سه‌ره‌تای بابه‌ت سه‌یری مانای به‌سه‌رچوونی ده‌رمان بكه‌ین له زۆربه‌ی سه‌رچاوه پزیشكییه‌كان به مانای ئه‌وه دێت كه‌وا ته‌نها (90%)ی ئه‌و ده‌رمانه سودبه‌خشه، یاخود به مانایه‌كیتر واته (10%)ی ئه‌و ده‌رمانه ئیتر كاریگه‌ر نییه، ئینجا له‌سه‌ر ئه‌و (10%) كه كاریگه‌ر نییه پزیشكان و ده‌رمانسازان و ته‌نانه‌ت خه‌ڵكانیش مشتومرێكی زۆریان هه‌یه، به‌شێك ئه‌ڵێن كه‌وا ئه‌گه‌ر (90%)ی ده‌رمان كاریگه‌ر بێت قهیجی ئه‌كا با (10%)ی كاریگه‌ر نه‌بێت، و به‌شێكی تر ده‌ڵێن ئه‌و (10%)ی كاریگه‌ر نییه دهبَته هۆكاری كێشه‌ی لاوه‌كی بۆ له‌شی مرۆڤ، بۆ ئه‌وه‌ش گۆڤاری ئۆزۆن رای دوو شوێنی وه‌رگرتووه، چه‌ند رێكخراوێكی نێوده‌وله‌تی پزیشكی و راوبۆچوونی چه‌ند زانایه‌ك له پسپۆرێكی بواری ده‌رمان. به پێی رێكخراوه پزیشكییه‌كان، رایان وایه كه‌وا له‌دوای به‌سه‌رچوونی مێژووی ده‌رمان كه له‌سه‌ر ده‌رمانه‌كه نوسراوه وا باشتره كه‌وا ده‌رمان به‌كارنه‌هێنرێت. به‌ڵام دكتۆری ده‌رمانساز (ئوناڵ یڵماز) له ووڵاتی توركیا له لێدوانێكی تایبه‌ت به ئۆزۆن سه‌باره‌ت به‌و بابه‌ته وتی، به‌كارهێنانی ده‌رمان دوای ته‌واو بوونی مێژووی به‌سه‌رچوونی په‌یوه‌سته به چه‌نده‌ها فاكته‌ر وه‌ك، جۆری ده‌رمانه‌كان، بۆ نمونه ده‌رمانی تایبه‌ت به كیمۆسیۆاپی (وه‌ك ده‌رمانی شێرپه‌نجه) جیاوازیان هه‌یه له‌گه‌ڵ ده‌رمانێك وه‌ك حه‌پی سه‌رئێشه، شێوازی عه‌مبار كردن و خهزنكردی ده‌رمان و پڵه‌ی گه‌رمان ئه‌و شوێنه‌ی كه تیایدا دانراوه كاریگه‌ری هه‌یه له‌سه‌ر به‌كارهێنان و بهكارهێنههێنانی ده‌رمان، هه‌وره‌ها رووبه‌رووبوونه‌وه‌ی ده‌رمان به خۆر و بوونی ئه‌وكاته‌ی كه له‌سه‌ر ره‌فه‌كان داده‌نرێت كاریكه‌ری هه‌یه له‌سه‌ر زوو به‌سه‌رچوونی كاریگه‌ری ده‌رمان.
به‌رێز یڵماز له درێژه‌ی وته‌كانی وتی، كاتێك كه كۆمپانیایه‌كی ده‌رمان مێژووی به‌سه‌رچوونی ده‌رمان دیاری ده‌كات بۆ نمونه بۆ سێ ساڵ، مه‌به‌ست له‌وه‌یه ئه‌و ده‌رمانه ده‌كرێت بۆ سێ ساڵ به‌كاربهێنرێت ئه‌گه‌ر به باشترین شێوه باربكرێت و خه‌زن بكرێت و له‌سه‌ر ره‌فه‌كانی ده‌رمانخانه به‌شێوه‌یه‌كی وا دانرابێت كه‌وا خۆر لێنه‌دات و رێژه‌ی شێی تیا نه‌بێت و له پڵه‌ی گه‌رمی پێویست پارێزراو بێت، ئه‌گه‌ر نا ته‌مه‌نی به‌كارهێنانی كه‌متر ده‌بێته‌وه، به‌ڵام ئه‌وه‌شی راگه‌یاند كه ئه‌گه‌ر ده‌رمان به شێووه‌یه‌كی باش خه‌زن بكرێت ئه‌وه ته‌نانه‌ت شه‌ش مانگیش دوای ته‌واو بوونی مێژووی به‌كارهێنانی ده‌رمانه‌كه ده‌توانرێت به كاربهێنرێت.
له لایهكیتره به‌رێز دكتۆر عه‌بدوحه‌مید مایه، كه خاوه‌نی بروانامه‌ی دكتۆرایه له ده‌رمانسازی و یه‌كێكه له خاوه‌نه‌كان كومپانیا گه‌وره‌كانی ده‌رمان له ووڵاتی ئوردن له لێدوانێكی تایبه‌ت به گۆڤاری ئۆزۆن گوتی كه‌وا نوسینی مێژووی به‌سه‌رچوونی ده‌رمان له لایه‌ن كارگه‌كانی ده‌رمانه‌وه په‌یوه‌ستیشه به یاسای كارگه‌كانی ده‌رمانیشه‌وه، ئه‌گه‌ر نا گشت میژووی بهسهرچوونهكانی سه‌ر گشت ده‌رمانه‌كان 100% زانستی نین، وه‌ك نمونه‌یه‌ك بۆ راوبۆجوونیشی نمونه‌ی راپۆرتێكی سوپای ئه‌مریكی هێنایه‌وه كه له ساڵانی رابدروو ئه‌نجامیان داوه و ده‌ركه‌وتووه به شێكی له ده‌رمانه‌كانی وه‌ك ئازار شكێنه‌كان، دژه هه‌وكردنه‌كان، و چه‌ند ڤیتامینێك ده‌ركه‌وتووه كه‌وا زۆربه‌یان كاریگهرهن ته‌نانه‌ت دوای شه‌ش مانگیش له به‌سه‌رچوونی مێژووی به‌كارهێنانیان. له كۆتایدا به‌رێز مایه وتی من ئه‌و بابه‌ته بۆ ئه‌وه باس ناكه‌م كه خه‌ڵك هانبده‌م كه ده‌رمان به كار بهێنین ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر مێژووی به‌كارهێنانیشی به‌سه‌ر چووبێت، به‌ڵام هیج نه‌بێت نه‌كه‌ونه دڵه‌راوكی و نه‌خۆشی ده‌رونی و كیشه‌وه ئه‌گه‌ر هاتوو جارێك ده‌رمانێكیان خوارد كه مێژووه‌كه‌ی به‌سه‌رچووبێت.
رای پێچه‌وان: ده‌توانین بڵیین كه‌وا ئه‌و راوبۆجونانهی باسمان لێوه‌كرد له سه‌ره‌وه زۆربه‌ی له‌سه‌ر ئه‌وه كۆكن كه‌وا ده‌رمان دوای به‌سه‌رچوونی مێژووی به‌سه‌رچوون به‌كارنه‌هێنرێت، به‌ڵام به پێچه‌وانه‌ی ئه‌و رایانه رای تریش هه‌یه كه باس له‌وه ده‌كرێت كه‌وا ئاسایی زۆربه‌ی ده‌رمانه‌كان به‌كاربهێنرێت دوای به‌سه‌رچوونی مێژووی به‌سه‌رچوونیشیان، له‌وانه‌ی كه خاوه‌نی ئه‌و رایه‌ن، پسپۆر ده‌رمانساز (د. عه‌بدولكه‌ریم عه‌لی)یه، كه له نوسراوێكیدا له سایتی (ته‌یبی)ی پزیشكی بڵاویكردۆته‌وه و ئاماژه‌ی به چه‌ند راپۆرتی جیهانی كردوه، گوایه كاریگه‌ری ده‌رمان ده‌مێنێت نه‌نانه‌ت دوای به‌سه‌رچوونی چه‌ند ساڵێكیش دوای به‌سه‌رچوونی مێژووی به‌سه‌رچوونی، و نوسینی واده‌ی به‌سه‌رچوون بۆ زۆرینه‌ی ده‌رمانه‌كان ته‌نها به‌هه‌ده‌ردانی ملیاره‌ها دولاره ساڵانه و پێویسته ئه‌و كێشه‌یه جاره‌سه‌ر بكرێت.
رای گۆڤاری ئۆزۆن: له راستیدا له كاتی ئاماده‌كردنی ئه‌م راپۆرته خۆشم له‌سه‌ر چه‌ند خاڵێك به شك كه‌وتم، به‌ڵام زیاترین وته كه قه‌ناعه‌تمان پێی كرد وته‌كانی به‌رێز د.مایه بوو، كه وتی ئێمه ناڵێین ده‌رمان بخۆن له‌دوای به‌سه‌رچوونی واده‌ی بهسهچوونی، به‌ڵام ده‌ڵێن ئه‌و كه‌سه‌ش كه به هه‌ڵه ده‌رمانێكی ماوه به‌سه‌رچوو خوارد نه‌بێته هۆی سهخلهتبوونی و دڵه راوكێی و له لای خۆمانه‌وه پشگیری به‌كارهێنانی ده‌رمانی ماوه به‌سه‌رچوو ناكه‌ین.
له لایه‌كی تره و وه‌ك دڵنیا بوون له‌م ووتانه ئێمه‌ش وه‌كو گۆڤاری ئۆزۆن بریارماندامه كه‌وه رێكبكه‌وین له‌گه‌ل یه‌كێك له تاقیگه به‌ناوبانگه جیهانییه‌كان بۆ ئه‌وه چه‌ند جۆرێك له ده‌رمانی ماوه به‌سه‌رچوو شی بكه‌نه‌وه و ئه‌نجامه‌كانی له گۆڤاره‌كه‌مان بڵاوبكه‌ینه‌وه، بۆ ئه‌وه‌ش ئێستا گۆڤاره‌كه‌مان له‌گه‌ڵ چه‌ند سپۆنسه‌رێك رێككه‌وتن ئه‌نجام ده‌دات بۆ ئه‌وه‌ی له زووترین كات ده‌ست پێبكریت به ئه‌نجامدانی تاقیكردنه‌وه‌كان. لهگۆتاییدا له چاوه‌روانی ئه‌نجامی تاقیكردنه‌وه‌كان، هیوای ته‌ندروستییه‌كی باش بۆ هه‌موو لایه‌ك ده‌خوازین.