تەندروستی
بۆ چى کێشى لەش زیاد ناکات ...؟  
نوسەر
عەبدولرەحمان باسەرەیی


ئەوەى من دەمەوێ بیخەمە بەردیدى خوێنەران، زۆر لە گۆڤارو رۆژنامەکان بابەت دادەبەزێنن لەسەر چۆنیەتى دابەزاندنى کێش، ئەمەش روون و ئاشکرایە کە زیادبوونى کێش بەشێوەیەکى زیاد لە سنوورى سروشتى ئەبێتە هۆى نەخۆشى چەندەها ماکى لێئەکەوێتەوە. بەڵام بەپێچەوانەى ئەمەش دابەزینى کێش بەشێوەیەکى نادروست، یان کەمتر لە ئاستى سروشتى بەهەمان شێوە ماکى لێ دەکەوێتەوە، یان نەتوانین هەستان بەکارى رۆژانە بەشێوەیەکى رێک و پێک، وە یان هەندێ جار ئەوەى لەسەر ئەرزى واقع هەیە کەهەندێ لە پیاوان و ئافرەتان شەکواى حاڵى خۆیان دەکەن بەهۆى بێبەشیان لەپارچە کیلۆگرامێک لە چەورى لەسەر شانیان یان شوێنى تر، تاکو شکڵ و شێوەیان رێک و پێک بێت، ئەو کەموکوریانەى هەیانە پێى پڕبکەنەوە، بەمەش ئەو گرێ دەرونیەى بۆیان دروست بووە لاى بدەن.
لاوازى وەکو قەڵەوى پەیوەندى هەیە بە هۆکارى بۆماوەیی کە لە دایک و باوک بۆ مناڵەکەیان ئەمێنێتەوە. بەڵام هەندێ جار دەکرێ لەم چوارچێوەش لابدات.
مرۆڤ چى بەمیرات وەردەگرێ؟. ئایا میراتەکەى کە وەرى دەگرێ پێکهاتەى لاشەى هەمان شتە لە خانە و ئەنزیمەکان کەیارمەتى پاراستنى مژادى چەورى وەجگە لەمانە لەلاشەدا.
ئایا میراتەکە کە وەریدەگرێ هەڵسوکەوتى خواردنە لەماڵەوە، وەهەندێ ماڵ زۆر خۆراک ناخۆن بڵکو خۆراکەکەیان زۆر سوک و قورس نیە..وە ئێواران لەسەر سفرە دانانیشن.. بەڵکو ساندەویجى سووک ئەخۆن، گەر شارەزاییت هەبێت لەسەرقەڵەوى ..لاوازى پێچەوانەیەتى.. 
بەم مانایە کە ئەو کەسانەى خواردن کەمتر دەخۆن لەوەى پێویستیانە لەماوەى 24 کاتژمێر لە کارو ئیش کردن کە بەکارى ئەهێنن.. وەیان ئەو خۆراکانە هەڵنابژێرن  کە پێویستى لەشیان پڕ بکاتەوە و زیادبێت لەپێویستى.
لێرەوە کێشەى لاوازى ئەکەین بە دووبەشى سەرەکیەوە:
1- لاوازى بنچینەیى:
بەماناى ئەوە تاک بەهیچ شێوەیەک قەڵەو نابێت، وەناگات بەکێشى سروشتى..بەو مانایە کە بە بەردەوامى کێشى کەمە، لەوئاستەدا رائەوەستێ. ئەمەش ئەچێتە ژێر هۆکارەکانى بۆماوەیی و هەڵسوکوتى نەگونجاوى خۆراک خواردنى و هەندێ کەم و کورى رژێنى ناوەکى وەجگە لەمانەش.
2- لاوازى نابنچینەیی:
ئەم حاڵەتە تاک لەمەو پێش کێشى سروشتى بووە یان زیاتر لە سروشتى، بەڵام کێشى لەدەستداوە، لەکۆتاییدا بەهۆى چەند هۆکارێک، پێویستە دیارى بکرێت تاکو چارەسەرى بۆ بدۆزرێتەوە.
  ئەو هۆکارە گرینگانەى ئەبنە هۆى لاوازى کێش، بریتیە لە هۆکارى دەروونى، ئەمەش زۆرترینى ئافرەتان ئەناڵێنن پێیەوە بەهۆى ئەو هۆکارە دەرونیانەى پەیوەندیان بە شوکردن و مارەکردن کەئەبنە هۆى کەمى ئارەزووى خواردن..هەندێ جار ئەم حاڵەتە زۆر بەهێز دەبێت و دەبێتە هۆى لەدەست دانى ئارەزووى خواردن کەپەیوندى بە دەمارەوە هەیە کە چارەسەرى زۆر گرانە.
  لەبەر ئەوە پێویستە لەسەر پزیشک هەموو حاڵەتەکانى
 دابەزینى کێش، بە شێوەیەکى قوڵ شى بکاتەوە (دەروونى و لاشەیى).. هەتا  ئەگات بەدۆزینەوەى هۆکارە بنەرەتیەکان وەهەوڵى چارەسەرى بدات، یەکێ لەونەخۆشیانەى کە ئەبێتە هۆی لاوازى: کەمو کورى رژێنە ناوەکیەکانە(غدد الداخلیە)، بۆ نمونە: زیاد دەردانى دەردراوى هۆڕمۆنى رژێنى پەریزادە (غدد الدرقى) ئەبێتە هۆى سوتاندنى مژادە خۆراکیەکان لەلاشە، بەشێوەیەکى زۆر لەوکەسانە ئەوە رودەدات کە توشى توڕەیى و لەرزینى دەستەکان و کەم خەوى و زیادلێدانى دڵ بەشێوەیەکى نارێک ئەبن، لەگەڵ ئەمەش تووشى لاوازى ئەبێت هەرچەندە نەخۆش زۆر خۆریشە.
هەروەها کەمى دەردراوى رژێنى سەرگورچیلە نەخۆش توشى رەنگ ئەسمەر بوون دەکات لەگەڵ کەمى پەستانى خوێن و شەکرەى خوێن، لەگەڵ کەمو کورى کۆئەندامى هەرس کەدەبێتە هۆى لاوازى کێش.
ئەوە رون و ئاشکرایە نەخۆشى شەکرە لەدیارترین نەخۆشیەکانە کەدەبێتە هۆی لاوازى لەش، لەگەڵ ئەمە نەخۆش ئاو زۆر دەخواتەوە میز زۆر دەکات وە توشى هەوکردنى پێست و خورشت دەبێت.
هەروەها نەخۆشى کۆئەندامى هەرس وەک رشانەوەیەکى بەردەوام وە سکچونێکى بەردەوام دەبێتە هۆى کەمى حۆراک لەناو لاشە کە پێویستیەکى لاشەیە...وەچاک نەجوینى خۆراک کەزۆربەى کەس زۆر گرینگى بەجوین نادەن، وەیان ئەوکەسانەى کە ددانیان نەماوە وەیان کێشاویانە کاردەکاتە سەر لاوازى لەش. هەریەکە لەنەخۆشى توشبونى جگەرو پەنکریاس دەبێتە هۆى لاوازى کێش. زۆر خواردنەوەى مەى وە کێشانى جگەرە بەشێوەیەکى زۆر کاردەکاتە سەر نەمانى ئارەزوى حواردن  بەمەش کێش دادەبەزێت.
لەگەڵ ئەمەش هەندێ نەخۆشى درێژ خایەن وەک توشبونى کۆئەندامە هەناسە بەسبل، وەستانى گورچیلەکان، بوونى لووى شێرپەنجەیی.. دەبنە هۆى لاوازى کێش بەشێوەیەکى خێرا بۆیە پێویستە چارەسەربکرێت.
  چەند ئامۆژگاریەک کەیارمەتى دەربێت بۆ زیادبوونى کێش:
• گۆرینى شێوەى خواردنى بەپەلە.
• هەوڵدان بۆ خواردنى مژادى خۆراکى شیاو کەنرخە گەرمیەکەى زۆر بەرز بێت.
• هەوڵدان بەزیادکردنى خۆراکى شیرن یان خواردنەوەى کوپێک شیر لەنێوان ژەمەکاندا.
• هەوڵدان بۆ کەمکردنەوەى کارى قورسى ماسولکەى رۆژانە.
• نوستنى دووکاتژمێر لەپاش نیوەڕۆ.
• سود ئەبینیت لەوەرگرتنى رێژەیەکى کەم لەئەنسولین بۆ کردنەوەى ئارەزوى خواردن بۆ ئەوەى یارمەتى نیشتنى چەورى بدات لەناو لاشە ئەمەش لەژێلر چاودێرى پزیشک دەدرێت، ئەگینا ماکى سەرسورهێنەرى لێدەکەوێتەوە.

لەگەڵ ئەمانەش لەشوێنى هەوایەکى پاک بمێنەوە- هەناسە بەشێوەیەکى باش بدە-خۆت شەکەت مەکە لەئیشکردن-خۆت دووربگرە لەدڵەراوکێ و وەسواسى- زۆر گرنگى بەوخوارنانە بدە کەچەورن وە گەشەپێدەرن وەک ئەمانەى خوارەوە (برنج و مەعکەڕۆنى، پەتاتە و بسکویت، پەنیرو هەنگوین و مورەباکان، زۆر خواردنى سەوزەو میوە، شیرى چەور، گوشراوى میوە لەگەڵ شەکر...هتد).  
 

Copyright © 2016 OZONE MAGAZINE - All Rights Reserved