هەمەرەنگ و رۆشنبیری
بە کورتی .... دوو دڵى چییە؟! سەرچاوەی لە کوێوەیە و چارەسەرى چۆنە؟!  
نوسەر
وەرگێرانی ئۆزۆن

 

جۆر و کاریگەرى:
*دیاردەیەکە کاردەکاتە سەر:-
1-چالاکى و بیرکردنەوە دەبێتە هۆى دڵتەنگى.
2-بیروخەیاڵ و دەبێتە هۆى گۆڕانى ڕەفتار.
3-هەڵس و کەوت و دەبێتە هۆى تەنیایى.
4-کۆئەندامەکان و دەبێتە هۆى دابەزینى پەستانى خوێن –خێرا لێدانى دڵ-سکچوون.
سەرچاوەکانى:
*بیرکردنەوە.
*ترس.
*ڕووداوێک.
*توڕەیى.
زیانەکانى:
1-دەبێتە هۆى دروست بوون و زۆر بوونى ترشى گەدەو کە ئەمەش برین و تێکچوونى کۆئەندامى هەرسى بەدوادا دێت وەک سکچوون –ڕشانەوە-قەبزى-نزگەرە-تێکچوونى هەستى تام کردن.
2-کاردەکاتە سەرفەرمان و ڕژێنەکانى گورچیلەوتێکچوونى چەندینەى میزکردن و زیندەپاڵ بەدوا خۆیدا دێنێت.
3-دابەزین و نزم بوونەوەى تواناکانى مێشک تێکچوونى هەرچى کردارى دەمارى و هۆرمۆنى ناو لەش. 
4-دابەزینى ئاستى بەرگرى لەش و ئەمەش ڕێخۆشکەرە بۆ تووش بوون بە نەخۆشیە درمەکان.
5-بەکارهێنانى ئەو دەرمانانەى کە بۆ چارەسەرى ئەم مەبەستە بەکاردێن دەبێتە هۆى ئاڵوودە بوون بە دەرمانەکە.
خۆپاراستن:
1-دوورکەوتنەوە لە شتی مەترسیدار.
2-دوور کەوتنەوە لە قوڵ بوونەوەى ڕووداوەکان و زۆر بیرکردنەوە لێیان.
3-وەرزش کردن.
4-خوێندنەوە.
5-دوورکەوتنەوە لە تەنیایى.


Copyright © 2016 OZONE MAGAZINE - All Rights Reserved