خواى گه‌وره ده‌فه‌رموێت : [له‌سكى هه‌نگ چه‌ند جۆرێك هه‌نگوینى لێده‌رده‌چێت كه هه‌موویان شیفا به‌خشن بۆ نه‌خۆشیه‌كان ]
قال الرسول الله صلى الله علیه وسلم [ علیكم بلشفائین : العسل والقران ] واتا [ده‌ستبه‌ردارى 2 شیفا به‌خش مه‌بن : هه‌نگوین و قورئان ] .
1- لێكوڵینه‌وه‌یه‌كى نه‌خۆشخانه‌ى ( ئیسلز )ى تایبه‌ت به‌نه‌خۆشیه‌كانى شێر په‌نجه له‌ئه‌لمانیا ئاشكراى كرد , هه‌نگوینى سپى خواردنێكى به‌سووودو شیفا به‌خشه بۆ نه‌خۆشى شێر په‌نجه .
2- ئه‌و سوودانه‌ى له 1 كیلۆ هه‌نگویندا هه‌ن یه‌كسانه به‌سوودى 5 كیلۆ شیر و 26 مۆز و 60 پڕته‌قال و 50 هێلكه و 11 كیلۆ گۆشت و 12 كیلۆ سه‌وزه .
3- 100 گرام هه‌نگوین 300 یه‌كه‌ى پێوانه‌ى وزه‌ى گه‌رمیى ( كالۆرى ) ده‌به‌خشێت .
4- ( ئه‌لن كایاس كیمیاناسى فه‌ره‌نسا رایگه‌یاند : هه‌نگوین برێك له‌ڕادیۆمى تێدایه .
5- 15 جۆر شه‌كر له‌هه‌نگویندا هه‌یه .
6- هه‌نگوین وه‌كو شیرینییه‌كانى تر زیان به‌ددان ناگه‌یه‌نێت , به‌ڵكو به‌پێچه‌وانه‌وه ده‌بێته هۆى به‌هێز كردنى ددانه‌كان و پاراستنیان هه‌روه‌ك ددان ده‌ركردنى دنداڵ ئاسانتر ده‌كات .
7- ( جارفس ) دكتۆرى به‌ناوبانگى ئه‌مریكا له‌كتێبێكیدا ده‌ڵێت : به‌كتریا ناتوانێت له‌هه‌نگویندا بژى , چونكه مادده‌ى پۆتاسیۆمى تێدایه , كه‌رێگه به‌ژیانى به‌كتریا نادات .
8- دكتۆر ساكب مامۆساتى زانستى به‌كتریا له‌كۆلێژى كشتوكالى زانكۆى (ڤۆرت كۆڵتر ) ى نه‌توه یه‌كگرتووه‌كان رایگه‌یاند : ا- به‌كتریاى ( دوسنتاریا ) میكرۆبى سكچوون , دواى 10 كاتژمێر له‌ناو هه‌نگوندا ده‌فه‌وتێن.
ب – پاش 48 كاتژمێر میكرۆبى ( تیفۆئید ) میكرۆبى نه‌خۆشى گرانه‌تا له‌ناو هه‌نگویندا له‌ناو ده‌چێت .
ج- پاش 4 رۆژ میكرۆبى لقه‌كانى بۆریچكه‌ى هه‌وا له‌ناو هه‌نگویندا له‌ناو ده‌چێت .
9- په‌یمانگاى (باستۆر ) ى فه‌ره‌نسى دواى چه‌ند تاقیكردنه‌وه‌یه‌ك له‌سه‌ر هه‌نگوین بڵاویكرده‌وه : هه‌نگوین زۆر خاوێنه‌و دژى خراپبوونه و له‌ناو ناچێت و هیچ میكرۆبێك ناتوانێت بۆ ماوه‌یكى درێژ خایه‌ن تێیدا بژى , چونكه چڕى و په‌یتى ئه‌و خواردنه ده‌توانێت ئاوى له‌شى میكرۆب بمژێت و له‌پاشان بیكوژێت .
10- لێكۆڵینه‌وه‌كان له‌روسیا ده‌ریانخستووه هه‌نگوین بۆنى تێك ناچێت و نافه‌وتێت. به‌پێى لێكۆڵینه‌وه‌كان , ئه‌گه‌ر هه‌ندێك له‌ناوشتێكى سه‌ر به‌تاڵدا دا بنرێت رێگه به‌هیچ میكرۆبێك نادات له‌ناویدا بژى و گه‌شه بكات , به‌ڵگه‌ش بۆ خراپ نه‌بوونى هه‌نگوین ئه‌وه‌یه كه‌ئێستا هه‌نگوین له‌هه‌ره‌مه‌كانى میسردا هه‌یه‌و مێژووه‌كه‌شى ده‌گه‌رێته‌وه بۆ سه‌رده‌مى فیرعه‌ونه‌كان به‌ڵام ئێستاش تێكنه‌چووه و بۆگه‌نى نه‌كردووه , واته ته‌مه‌نى ئه‌م هه‌نگوینه له 3 هه‌زار ساڵ زیاتره .
11- هه‌نگوین قه‌ره‌بووى ڤیتامین K ده‌كاته‌وه كه‌یارمه‌تى دروستبوونى مه‌یینى پرۆپرۆمبین ده‌دات له‌جگه‌ردا كه‌به‌شدارى خوێن مه‌یین ده‌كات له‌كاتى خوێن به‌ربووندا .
12- باشترین به‌كارهێنانى هه‌نگوین و گه‌یاندنى زۆرترین سوود و قازانجى ئه‌وه‌یه كه له‌ئاوى گه‌رمدا بتوێنرێته‌وه ئینجا بخورێته‌وه .
13- ژه‌هرى هه‌نگ و مه‌لاریا .. مامۆستاى شه‌شنسكایا له‌په‌یمانگاى بترسبورغ ئاشكراى كرد پێوه‌دانى هه‌نگ بۆ نه‌خۆشیى مه‌لاریا چاره‌سه‌ره , گه‌ر 10 هه‌نگ بدات به تووشبوویه‌كى ئه‌م نه‌خۆشییه‌وه به‌ته‌واوه‌تى چاك ده‌بێته‌وه .
14- ژه‌هرى هه‌نگ چاره‌سه‌ره بۆ نه‌خۆشییه‌كانى چاو ... زانایانى روسیا به‌دواداچوونێكیان كردووه و له‌ئه‌نجامدا بۆیان ده‌ركه‌وتووه , له‌كاتى هه‌وكردنى گلێنه‌ى چاو یا دابه‌زینى هێزى بینین‌دا , ژه‌هره‌ى هه‌نگ كاریگه‌رییه‌كى سه‌رسورهێنه‌رى ده‌بێت بۆ چاره‌سه‌ر كردنى ئه‌و هه‌وكردنه له‌ماوه‌ى سێ تا چوار رۆژدا و بینینى چاوه‌كه‌ش ده‌گه‌رێنێته‌وه دوخى جارانى .
15- مامۆستا ( م.س . كولم ب دراف ) له‌ئه‌لمانیا ئاشكراى كردووه , خواردنى هه‌نگوین ( 50-140) گرام رۆژانه بۆ ماوه‌ى یه‌ك مانگ , كاریگه‌ریه‌كى باشى ده‌بێت بۆ نه‌خۆشییه‌كانى دڵ , هه‌روه‌ك لووله‌كانى دڵ فراوانتر ده‌كات و سووڕى خوێن بۆ ماسولكه‌كانى دڵ خێراتر ده‌كات .
16- زاناى ئه‌لمانى ( تیوباڵد) ده‌ڵێ : هه‌نگوین بۆ نه‌خۆشیه‌كانى دڵ باشترین چاره‌سه‌ره‌و , ماسولكه‌كانى به‌هێز ده‌كات پێویسته نه‌خۆش خواردنى هه‌نگوینى لێ قه‌ده‌غه نه‌كرێت , ته‌نانه‌ت له‌نه‌خۆشى شه‌كره‌شدا .
17- دكتۆر ( شاردكرنكس ) ى به‌ڕه‌گه‌ز روسى ده‌لێت : تێكه‌ڵكردنى هه‌نگوین و ئارد و لێدانى چاره‌سه‌رى مێخ و دومه‌ڵى قاچ ده‌كات .
18- دكتۆر ( هاناسى ) ى به‌ڕه‌گه‌ز فه‌ره‌نسى رایگه‌یاند : توشبوون به‌نه‌خۆشى شێر په‌نجه له‌نێوان ئه‌و كه‌سانه‌دا كه هه‌نگوین ده‌خۆن مه‌حاله .
19- دكتۆر (بیك) ى به‌ڕه‌گه‌ز ئه‌مریكى له‌سالى 1985 دا ئاشكرایكرد : ژه‌هره‌ى هه‌نگ كاریگه‌ریى زۆرى له‌سه‌ر هێوركردنه‌وه‌ى ئازاره‌كانى نه‌خۆشى هه‌یه , هه‌روه‌ك ده‌یان جار له (مۆرفین) به‌هێزتره و پێنج ئه‌وه‌نده‌ى حه‌بى (ئیسپرین) پله‌ى گه‌رمى (تا) دێنێته خواره‌وه .