بۆ ماوه‌ى چوارده سه‌ده به‌ر له‌ئێستا خواى گه‌وره قورئانى پیرۆزى نارد بۆ مرۆڤایه‌تى وه‌ك ڕێ نیشانده‌ر.
ئه‌و زانیاریانه‌ى به‌ر له 1400 ساڵ قورئانى پیرۆز ڕوونى كردۆته‌وه ئێستا زانستى سه‌رده‌م سه‌لماندوویه‌تى،لێره‌دا ده‌بێ ئه‌وه‌ش بزانین كه‌وا نابێت ڕاستى قورئانى پیرۆز به ئیعجازهكان بسه‌لمێنین ، به‌ڵكو ڕاستى قورئان هه‌ر له‌مێژه‌وه چه‌سپاوه ژیرى نكوولى لێ ناكات،بهپیشتوانى خوا لهژمارهكانى داهاتوو به‌رده‌وام ده‌بین له‌سه‌ر بابه‌ته‌كانى قرئان و زانست.
پیاو وه‌ك ئافره‌ت نى یه
خواى گه‌وره له قورئانى پیرۆز ده‌فه‌رمووێ ((ۆڵیسَ الژَّكَرُ كالأُنپى)) ال عمران :36
واته (پیاو وه‌ك ئافره‌ت نى یه)
زاناى سویدى(دافد انغمار) له‌زانكۆى (لۆنا)ى سویدى هه‌ستا به به‌كارهێنانى گازى (زه‌ینون)كه ئه‌م گازه له‌خوێندا ده‌توێته‌وه‌و ڕۆڵى به‌رچاوى هه‌یه لهپهیداكردنى تیشكى (گاما) بۆ وێنه‌گرتنى مێشك كه ئه‌م تیشكانه ئه‌م گازه بۆ مێشك ده‌گوێزنه‌وه و به‌هۆى (32) ههستهوهرهكهوه به‌له‌شه‌وه به‌ستراوه وێنه‌ى ده‌گرێت.
1. زاناكان بۆیان ده‌ركه‌وتووه كه نیوه‌ى لاى ڕاستى مێشكى پیاوان چالاكتره،به‌پێچه‌وانه‌شه‌وه نیوه‌ى لاى چه‌پى مێشكى ئافره‌تان چالاكتره.
هه‌ر ئه‌مه‌شه بووه‌ته هۆى سه‌ركه‌وتنى پیاوان له‌بواره‌كانى بیركارى و ئهندازیارىو كاره تییۆریهكان،له‌كاتێكدا لاى چه‌پ بیستن و له‌به‌ركردنى زۆرتره له‌به‌ر ئه‌مه‌شه ئافره‌تان له‌بوارى ئه‌ده‌ب و له‌به‌ركردندا له‌پیاوان به‌هێزترن.
2. پیاوان له‌ئافره‌تان درێژترن: قه‌د و باڵاى ئافره‌تان تا ته‌مه‌نى (19) ساڵى زیاد ده‌كات، به‌ڵام له‌ش و باڵاى پیاوان تا ته‌مه‌نى (20)ساڵى زیاد ده‌كات.
3. خوێن : ڕێژه‌ى (هیمۆگلۆبین)ى له ئافره‌تاندا بڕى (12_14) گرامه بۆ هه‌موو (100)میللترێك،به‌ڵام ڕێژه‌ى هیمۆگلۆبین لهخوینى پیاواندا به بڕى (14_16) گرامه بۆ هه‌موو (100)میللترێك.
4. ڕێژه‌ى نیشتنى خوێن له‌ئافره‌تاندا(0_7) ملیمه‌تره،به‌ڵام ئه‌م ڕێژه‌یه له پیاواندا (0_5) ملیمه‌تره.
5. جیاوازى قه‌باره‌ى (سى) ى پیاوان و ئافره‌تان: سى ئافره‌ت (4.2)سانتیمه‌تر سێ جایه، به‌ڵام سى پیاو (3.2)سانتیمه‌تر سێ جایه.
6. جیاوازى (HB-RBC)ده‌گه‌رێته‌وه بۆ هۆرمۆناتى سه‌ر گۆرچیله كه ئه‌ویش له‌پیاواندا ده‌بێته هۆى جوڵاندن و سووڕاندانى خانه‌كانى خوێن، به‌ڵام له‌ئافره‌تاندا ده‌بێته هۆى وه‌ستاندنیان.