وه‌ك لاى هه‌موومان ئاشكرایه كه‌وا هه‌ر سایتێكى ئینته‌رنێت پێویستى به پاشكرێك هه‌یه وه‌ك (.com)،(.net)،(.org) و (.tv) و هتد... هه‌ندێك جاریش كورت كراوه‌ى ناوى ووڵاته‌كه‌ى له‌گه‌ڵدایه وه‌ك (.uk) و (.iq) و هتد... هه‌ریه‌كێك له‌و پاشگرانه‌ش ماناى تاتیبه‌تى خۆى هه‌یه و چۆرى سایته‌كه دیارى ده‌كات.
(دۆت كۆم)یش یه‌كێكه له‌و پاشگرانه‌ى ئینته‌رنێت و كورتكراوه‌ى ووشه‌ى (company) و(communication)ى ئینگلیزىیه و پاشگرێكى تایبه‌ت به گۆمپانیا بازرگانى و گۆمپانیاى تایبه‌ت به رێكلامه بازگانىیه‌كانه. ئێستاش له تازه‌ترین سه‌رژمێره‌كانی ئینته‌رنێت بڵاوكراوه‌ته‌وه كه‌وا (30-35%)ى سایته‌كانى ئینته‌رنێت به پاشكرى (دۆت كۆم) كۆتایى دێت. هیچ یه‌كێك له پاشگره‌كانی تریش نه‌یان توانیوه تا ئێستا ركابه‌رى ئه‌م پاشگره بكه‌ن، هه‌ر بۆیه پسپۆرانى ئینته‌رنێت، بازرگانى ئه‌له‌كترۆنى به (بازرگانى دۆت كۆم) ناوده‌به‌ن و به‌هۆى ناوبانگى ئه‌م پاشكره نرخی كرینى سایتێك به‌و پاشگره له گشت پاشگره‌كانى تر گرانتره. به‌ڵام له‌به‌ر نه‌بوونى هیچ چاودێرییه‌ك له‌سه‌ر كۆمپانیاكانى ئینته‌رنێت ئیستا هه‌موو كه‌سێك ده‌تونێت سایت بكرێت به پاشگرى (دۆت كۆم) و ئه‌وه‌ش گیروگرفتى زۆرى بۆ گۆمپانیاكان دروست كردووه له‌به‌ر ئه‌وه ناوى كۆمپانیاكانیان به‌كارهێنراون، بۆ نمونه سایتى كه‌ناڵى (الجزیره) نه‌یتوانیوه ببێته خاوه‌نى پاشكرى (دۆت كۆم) له به‌ر هه‌بوونى ئه‌و ناوه و نه‌شى توانیوه ناوه‌كه‌ى له خاوه‌ن سایته‌كه‌ى تر وه‌ربگرێت، بۆیه ناجار بووه پاشگره‌كه‌ى خۆى بگۆرێت بۆ (دۆت نێت). به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا هه‌ندێك جار توانراوه له‌دواى به‌كارهێنانى ناوێك به یارمه‌تى دادگاوه وه‌ربگیرێته‌وه، بۆ نمونه گۆرانى بێژى به‌ناوبانگ (مادۆنا) توانى ناوه‌كه‌ى به پاشگرى (دۆت كۆم) وه‌ربگرێته‌وه له دواى ئه‌وه‌ى له‌لایه‌ن گروپێكى تروه به‌شێوه‌یه‌كى خه‌راپ به‌كارده‌هێنرا كه گاریگه‌رى نێگه‌تیڤانه‌ى هه‌بووه بۆ ئه‌و گۆرانیبێژه.
هۆكاره‌كانى هه‌ڵبژاردنى (دۆت كۆم) وه‌ك پاشگرى ئینته‌رنێت زۆرن، یه‌كێك له‌و هۆكارانه هۆكارى ده‌رونین، چونكه (دۆت كۆم) له‌سه‌ره‌تاى پلاندانانی ئینته‌رنێته‌وه هه‌بووه و به بڵاوترین پاشگر داده‌نرێ بۆیه ده‌بینین كه (دۆت كۆم) ئێستا پاشگرى هه‌موو چۆره سایتێكه ... كۆمپانیا، زانكۆ، گۆڤار، كه‌ناڵه ته‌له‌فیونىیه‌كان و هتد... به‌ڵام چونكه زۆربه‌ى ناوه گشتى و بڵاوه‌كانى جیهان و به تایبه‌تى به زمانى ئینگلیزى به‌كارهێنراوه‌ن ئێستا به‌كارهێنه‌رانى نوێى ئینته‌رنێت ناجارن:
په‌نا به‌رنه به‌ر پاشگره‌كانى تره بۆ نمونه (.net) كه كورتكراوه‌ى (network)ى ئینگلیزىیه یا (.org) كه كورت كراوه‌ى (organization) و به‌ماناى رێكخراو دێت، یا (.tv) كه‌ئه‌ویشیان كورت كراوه‌ى (television)ى ئینگلیزیه و هتد...
یاخود ئه‌وه‌ى كه سوره له سه‌ر ئه‌وه‌ى كه پاشگرى سایته‌كه‌ى به (دۆت كۆم) كۆتایى بێت ئه‌وه ناجاره زمانى تر جگه له ئینگلیزى به‌كاربهێنى، بۆ نمونه له جیاتى به‌كارهێنانى (govariozone.com) ده‌توانین بنوسین (govariozone.net) به‌وه‌ش ده‌توانیت ببیته خاوه‌ن سایتێنى تایبه‌ت به‌خۆت و به پاشگری (دۆت كۆم) و ئه‌و رێگایه‌ش رێگایه‌كى نوىیه و ئێستا له گشت جیهان ده‌ستیان به‌به‌كارهێنانى ئه‌م رێگایه كردوه.