مۆبایل... ئه‌و ئامێره‌ى كه ئه‌مڕۆ بووه به به‌شێك له له‌شى مرۆڤ زۆربه‌ى زۆرى كاره‌كانمانى ئاسان كردووه‌و ڕێگا دووره‌كانى كورت كردۆته‌وه له‌هه‌موو سوچێكى ئه‌م دونیایه ئه‌م ئامێره به‌كار ده‌هێنرێ. جا سیسته‌مى GSM ( Global System for Mobile) ئه‌و سیسته‌مه‌یه كه له ڕێگایه‌وه مۆبایله‌كانمان ئیش ده‌كا. سه‌ره‌تا ئه‌م سیسته‌مه له ئه‌وڕوپا سه‌رى هه‌ڵداوه‌و كارى پێكراوه دواتر گوازراوه‌ته‌وه بۆ ووڵاتانى دیكه‌ى جیهان. له‌سه‌ره‌تاى ساڵانى حه‌فتاوه ئه‌م سیسته‌مه لێكۆڵینه‌وه‌ى زانستى بۆ ئه‌نجام دراوه و كارى بۆ كراوه تا ساڵى1991 بووه به كۆمێرشیاڵ و كه‌وتۆته نێو بازاڕه‌كانه‌وه. له ساڵى 1994 دا 1.3 ملیۆن هاوڵاتى له جیهاندا ئه‌م سیسته‌مه‌یان به‌كار هێناوه بۆ په‌یوه‌ندى كردن. ئه‌م سیسته‌مه زۆر به خێرایى ته‌شه‌نه‌ى كردووه تا ئه‌مڕۆش كه %78 په‌یوه‌ندى كردن له دنیا له ڕێگاى سیسته‌مى (GSM) ئه‌نجام ده‌درێ كه نزیكه‌ى 1.5 بلیۆن هاوڵاتى له زیاتر 210 وو‌ڵاتى جیهان ئه‌م سیسته‌مه به‌كار ده‌هێنن. ئه‌م سیسته‌مه وێستگه‌كانى به‌شێوه‌ى شانه دانراوه له سه‌ر ڕووى زه‌وى بۆ بڵاو كردنه‌وه‌ى شه‌پۆڵه‌كانى كه به فریكوێنسى MHz900 كار ده‌كات. له ڕێ ى (GSM) ه‌وه ته‌له‌فۆن،SMS، فاكس چه‌ند كارێكى تر‌ى دیكه‌ى پێ ئه‌نجام ده‌درێ وه تواناى ناردن و وه‌رگرتنى داتاى 9.6 Kbps . سیسته‌مىGSM له‌گه‌ڵ ئه‌و ڕێژه زۆره‌ى به‌كار هێنانى ئێستا شێوازێكى تازه‌ى په‌یوه‌ندى كردن خزمه‌ت گوزارى GPRS (General Packet Radio Service)ه كه سیسته‌مێكه زیاتر بۆ گۆڕێنه‌وه‌ى داتا به‌كار دێ كه تواناى Kbps170 هه‌یه. ده‌توانرێ له ڕێگه‌یه‌وه ئینته‌رنێت به مۆبایله‌كانمانه‌وه به‌كار بهێنین هه‌روه‌ها بۆ بینى لاپه‌ڕه‌كانى نێتیش براوسه‌رى WAP به‌كار ده‌هێنرێ وه‌ك براوسه‌رى WEB كه له كۆمپیوته‌ر هه‌یه. ئه‌مه جگه له‌وه‌ى ده‌توانین مۆبایله‌كانمان به كۆمپیوته‌ره‌وه بگه‌یه‌نین له ڕێگاى Bluetooth و چه‌ند كارتێكى تایبه‌ت بۆ به‌كار هێنانى ئینته‌رنێت