زانایان له بنكه‌ی چاودێری بۆشایی گه‌ری له هاوای له مانگی هه‌شتی ساڵی رابردا دۆزینه‌وه‌ی هه‌ساره‌ی ده‌یه‌می كۆمه‌له‌ی خۆریان ئاشكرا كرد, وناوی فه‌رمی(2003 ی‌و بی 313) ناسراوه به زینا (Xena) به‌مانای شاژنی شه‌رانی ناوداری ته‌له‌فزیونی و ده‌كه‌وێته ُُُپشتێنه‌ی كه‌مه‌ره‌یی "كویبر" كه به‌پشتێنه‌ی كلكداره‌كان و نه‌یزه‌ك وتاوانه ئاسمانیه‌كان ده‌ناسرێت و به دوورترین هه‌ساره‌ی كۆمه‌له‌ی خۆر داده‌ندرێت, ونزیكه‌ی 16 ملیار كیلومه‌تر له خۆره‌وه دووره .
تیمێكی زانایان له زانكۆی كالیفورنیا بۆ ته‌كنولوجیا به سه‌رۆكایه‌تی مایكل براون كه چاودێری هه‌ساره‌كه‌یان ده‌كرد تێبینی ته‌نێكیان كرد كه به شێوه‌یه‌كی هاوتا به ده‌وری هه‌ساره‌كه‌دا ده‌سورایه‌وه‌و له ئه‌نجامی لێكوڵینه‌وه‌كانیاندا بۆیان ده‌ركه‌وت كه ته‌نه‌كه مانگی هه‌ساره‌كه‌یه,وناویان نا "گابریێل" كه پانیه‌كه‌ی نزیكه‌ی 248 كیلۆمه‌تره وته‌نی مانگه‌كه‌ش له ته‌نی هه‌ساره‌ی بلوتۆ گه‌وره‌تره .
ئه‌ۆه‌ی شایه‌نی باسه كه زانا مایكل براون پێشتر پێشبینی دۆزینه‌وه‌ی مانگی له ده‌وری هه‌ساره‌كه كردبوو, هه‌روه‌ها تیره‌ی ئه‌و ته‌لسكوبه‌ی كه مانگه‌كه‌ی پێدوزراوه‌ته‌وه ده‌گاته 10% تیره‌ی مانگه‌كه خۆی .