ساڵانه ملیۆنه‌ها دۆلار خه‌رج ده‌كرێت بۆ به‌رگرى كردن و رێگرتن له بڵاوكردنه‌وه ڤایرۆسه جۆراوجۆره‌كانى كۆمپیوته‌ر و ئینته‌رنێت. یه‌كه‌م ڤایرۆسى كۆمپیوته‌ر له (20/كانونى دووه‌م/1986) به دیار كه‌وت و تووشى سیسته‌مى (دۆز)ى مایكرۆسفت بوو به‌ناوى "برین" و ئه‌و ڤایرۆسه‌ش به یارمه‌تى (floppy disc) بڵاو كرایه‌وه، كه زۆربه‌ى فایرۆسى دواى ئه‌ویش هه‌ر به‌و رێگه‌یا بڵاو ده‌كرانه‌وه. به‌ڵام فایرۆسى ئیستا رێگه‌یه‌كى ئاسان تریان گرتۆته به‌ر بۆ بڵاو بوونه‌وه‌ى خۆیان ئه‌ویش تۆرى ئینته‌رنێته به گشتى و نامه‌ی ئه‌له‌كترۆنى به‌تایبه‌تى. و به پله یه‌ك توشى ئه‌و كۆمپیوته‌رانه ده‌بن كه سیسته‌مى ویندۆز به‌كارده‌هینن بۆ ئیشپێكردنى كومپیوته‌ره‌كانیان، ئه‌وه‌ش چونگه سیسته‌مى ویندۆز به‌ناوبانگترین سیسته‌می كارپێكردنه له جیهان له كاتێك كه سیسته‌مى له چۆرى (ئه‌پل، یونیكس و لینوكس) دورن له‌م جوره فایرۆسانه.
شایه‌نى باسه ئه‌و فایرۆسانه زه‌ره‌رێكى زۆر به كۆمپیوته‌ر و پرۆگرامه‌كانیان ده‌گه‌یه‌نین و به‌كاتێكى زۆر كه‌میش له زۆرترین ژماره‌ى كۆمپیوته‌ر بڵاوده‌بنه‌وه، بۆ نمونه له ساڵى (1999) فایرۆسێكى به‌ناوبانگ به ناوى (I love you) به دیار كه‌وت و له ماوه‌ى ته‌نها 24 كاتژمێردا توانى توشى چه‌نده‌ها ملیون كۆمپیوته‌ر بێت له جیهان، و ته‌نها له‌ساڵى (2005)دا نزیكه‌ى (98)هه‌زار فایرۆس له‌سه‌ر تۆرى ئینته‌رنێت بڵاوكرایه‌وه، و هه‌تا ئێستا پرۆگرامێك دانه‌نراوه كه كۆمپیوته‌ره‌كه‌ت بپارێزى له‌و هه‌موو چۆره فایرۆسێك ته‌نانه‌ت بۆ ئه‌وانه‌ى كه به تۆڕى ئینته‌رنێته‌وه‌ش نه‌به‌ستراون، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ش توانراوه تاكو ئێستا گشت ئه‌و جۆره فایرۆسانه بن بڕ بكرێن كه بڵاوكراونه‌ته‌وه. و بۆ ئه‌وه‌ى خۆت له‌و جۆره فایرۆسانه دووربكه‌یته‌وه پێویسته به‌لاى كه‌م هه‌فتانه سیسته‌مى(anti-virus) دژه فایرۆسه‌كه‌ى خۆت نوێ بكه‌یته‌وه كه‌ئه‌وه‌ش به خۆڕاى به‌ده‌ست ده‌كه‌وێت له سه‌ر تۆڕى ئینته‌رنێت. ئه‌گه‌ر له‌و كه‌سانه‌شى كه كاتێكى زۆر به‌سه‌ر ده‌به‌ى له وه‌رگرتن و ناردنى ئیمه‌یل ده‌بێ زۆر ئاگادارى ئه‌و نامه نه‌ناسراوانه بیت كه‌بۆت ده‌نیردرێن، ئه‌وه جگه له به كارهێنانى ووشه‌ى تایبه‌ت و ئێكه‌ل له پاسوۆرده‌كانى ئینته‌رنێت.
ئه‌وه ماوه بڵَیین كه زۆربه‌ى ئه‌وانه‌ى هه‌ڵده‌ستن به بڵاو كردنه‌وه‌ى ئه‌و جۆره فایرۆسانه ته‌نها بۆ كات بردنه سه‌ر یاخود گاڵته پێ كردن ئه‌و كاره ئه‌نجام ده‌ده‌ن ئه‌وه جگه له‌وه‌ى كه هه‌ندێك ئه‌و جۆره كاره ده‌كه‌ن بۆ خۆ سه‌لماندن كه گوایه ده‌توانى كار بكاته سه‌ر پرۆگرامه‌كانى كۆمپیوته‌ر ئه‌گه‌ر بۆماوه‌یه‌كى كه‌میش بێت.