ووشه‌ى گوگڵ له ناوه‌راستى سه‌ده‌ى بیسته‌مدا به‌كارهێنراوه و سه‌رۆكى گوگڵ (سێرجى برین) ئه‌و ناوه‌ى به‌كارهێنا بۆ كۆمپانیاكه‌ى كه له ووشه‌ى (googol)ه‌وه هاتووه، ئه‌و ووشه‌یه‌ش بۆ یه‌كه‌م جار (میلتۆن سیرۆنا)ى كورى خوشكى زانای ماتماتیكى ئه‌مریكى (ئیدوار كاستر)ه‌وه به‌كارى هێنا و ماناى ژماره (1)ه و له‌دواى (100)سفر بێت .
كۆمپانیاى گوگڵ له ساڵى 1998 به سێ كارمه‌ند دامه‌زرا و ئێستاش خاوه‌نى نزیكه‌ى (5) هه‌زار كارمه‌نده و رۆژانه چوار كارمه‌ندى بـۆ زیاد ده‌كرێ.
یه كێك له‌و كارمه‌ندانه‌ى له‌سه‌ره‌تاى دامه‌زراندنى گوگڵه‌وه په‌یوه‌ندى پێوه كردووه كوردێكه به‌ناوى (ئومێد كوردستانى) كه جێگرى سه‌رۆكى كۆمپانیاكه‌یه.
شایه‌نى باسه گوگڵ ئێستا خۆى ئاماده كردووه كه گه‌وره‌ترین كتێبخانه له جیهان ئاماده بكات به ئاماده‌كردنى نزیكه (30) ملیۆن كتێب، ئه‌وه جگه له‌وه‌ى كه گوگڵ ئیستا زیاتر له (250)ملیۆن وێنه به‌خۆوه ده‌گرێت و رۆژانه زیاتر له (100) ملیۆن بۆسه‌ى به‌دوا گه‌رانى تیا ئه‌نجام ده‌درێ.