مرۆڤى درۆزن زۆربه‌ى جار له شێوه‌ى هه‌ڵسوكه‌وتیان زۆر له یه‌كتر ده‌چن.
كه زانینى هه‌ندێ له‌م ره‌فتارو هه‌لسوكه‌تانه یارمه‌تیمان ده‌دات تا راده‌یه‌ك مرۆڤى درۆزن بناسینه‌وه.
1. مرۆڤى درۆزن چاوى له راده‌ى ئاسایى زیاتر كرایته‌وه (چاوى زه‌قتره) هه‌میشه سه‌یرى شوێن و شته‌كانى ده‌وروبه‌رى خۆى ده‌كات له كاتى درۆكردن دا. چونكه ئه‌گه‌ر سه‌یرت بكات هه‌ست به ئاسوده‌یى ناكات بۆیه هه‌وڵ ده‌دات چاوى به چاوه‌كانت نه‌كه‌وێ.
2. هه‌ندێ جار به‌شێ له ده‌م و چاویان یا خود ده‌میان به ده‌ست داده‌پۆشن.
3. كاتێك پرسیاریان لێ ده‌كه‌یت لوت یا خود گوێ یان به توره‌یى ده‌خورێنن.
4. له كاتى قسه‌كردن زمانیان ده‌گیرێ و زۆر هه‌له‌ده‌كه‌ن و هه‌ول ده‌ده‌ن ئه‌م هه‌لانه بشارنه‌وه.
5. زۆر ده‌جولێنه‌وه له كاتى قسه‌كردنیان دا.
6. هه‌میشه به گشتى باسى شته‌كان ده‌كات،واته به وردى باس ناكات..... زۆریش قسه‌كانى دوباره ده‌كاته‌وه به‌م كاره هه‌وڵ ده‌دات خۆى رازى بكات كه كه‌سى به‌رامبه‌رى باوه‌رى پێ كردىیه.
7. زۆر به تێكه‌لى و ئالۆزى و نادیار قسه ده‌كه‌ن چونكه نایانه‌وێ فرسه‌ت به به‌رامبه‌ریان بده‌ن كه قسه‌كانیان شى بكه‌نه‌وه نه‌وه‌ك تێبگه‌ن درۆیه.
8. كاتێك ده‌ته‌وێ له باره‌ى بابه‌ته‌كه پرسیارى لێ بكه‌یت بابه‌تى قسه‌كردنتان ده‌گۆرێ و وا پێشان ده‌دات كه گوێ له پرسیاره‌كت نه‌بووه!
9. ئه‌گه‌ر ده‌ته‌وێ دڵنیا بیت كه درۆى له گه‌ڵت كردووه پاش چه‌ند رۆژێك له باره‌ى هه‌مان بابه‌ت پرسیارى لێ بكه ده‌بینیت كه روداوه‌كان به شێوه‌یه‌كى تر ده‌گیرێته‌وه!
10. گه‌ر هه‌ندێ جار وا پێشان بده‌یت كه باوه‌رت به قسه‌كانى نیه به‌وه گوناهبارت ده‌كات كه چۆن باوه‌رت به قسه‌كانى نیه و به‌وه كۆتایى به قسه‌كانى دێنێت!
11. مرۆڤى درۆزن زۆر به‌یان زۆر قسه ده‌كه‌ن له باره‌ى هه‌موو شتێك راى خۆیان ده‌رده‌برن.
12. مرۆڤى درۆزن زۆربه‌ى جار له‌و كه‌سانه‌یه كه له ژیانى تایبه‌تى یا خود خێزانى یان دا گرفتیان هه‌یه.كه‌واته زیاتر ئاگات له قسه‌كانى ئه‌م جۆره مرۆڤه بێت!
13. تۆن (tone)ى ده‌نگیان له كاتى درۆكردن به‌رزتره له تۆنى ده‌نگى ئاسایى......
14. پێكه‌نینى بێ هۆ و نه‌گونجاو له كاتى قسه‌كردندا یه‌كێكه له نیشانه‌كانى مرۆڤى درۆزن.
15. هه‌میشه هه‌ول ده‌دات قسه‌كانى جوان و سه‌رنج راكێش بێت،به‌م قسانه ده‌یه‌وێ درۆیه‌كانى بشارێته‌وه.
به‌ڵام ئه‌گه‌ر ئه‌م جۆره مرۆڤانه بتوانن بۆ ماوه‌یه‌كى كورت راستیه‌كان بشارنه‌وه له كۆتایى دا هه‌ر ئاشكرا‌و روسوا ده‌بن.