له باسه سه‌یره‌كانى جیهان باسى درۆى نیسانه، لێره‌دا ده‌پرسین درۆى نیسان چىیه؟ و بۆچی له یه‌كى نیسان درۆكردنى به گاڵته باوه؟ بۆیه ئێمه‌ش له لای خۆمانه‌وه له‌م ماوه‌یه‌دا هه‌وڵماندا كه‌وا وه‌ڵامێك بۆ ئه‌م پرسیاره بدۆزینه‌وه به گه‌ڕان له دواى مێژووى نیسان كه له راستیدا چه‌ند باسێكى جیا جیا هه‌یه، به‌ڵام زۆربه‌یان مێژووى ده‌به‌نه‌وه بۆ ساڵى (1582ز). كاتێك كه له ساڵى (1562ز) یه‌كێك له پاپاكانى ئه‌وكات هه‌ستا به گۆرینى رۆژ ژمێرى (جولیانی) بۆ (گریگۆرى) واته گواستنه‌وه‌ى سه‌رى ساڵ له یه‌كى نیسان بۆ یه‌كى كانونى دووه‌م. بۆیه پاشا (تشارلزى نۆیه‌م) پاساى ئه‌و كاتى وو‌ڵاتى فه‌ره‌نسا و له ساڵى (1582ز) یه‌كه‌م كه‌س بوو كه ئه‌م بریاره‌ى جێبه‌جێ كرد له ووڵاته‌كه‌ى خۆیدا، به‌ڵام وه‌كو هه‌موو بریارێك ئه‌م بریاره‌ش كه‌سانێك هه‌بوون كه له دژى ئه‌م بریاره وه‌ستان و سوور بوون كه یه‌كى نیسان بكه‌نه سه‌رى ساڵ له لاى خۆیان، بۆیه خه‌لكیش هه‌ڵسان به گاڵته‌كردن پێیان و ناردنى دیارى سه‌یر بۆیان، بۆ نمونه ناردنى سه‌ندوقێكى گه‌وره به‌تاڵ یاخود به‌خشینى جۆرێك له شیرینى كه به خوێ دروست كرابوو. بۆیه ئه‌وانشی ناوى ئه‌م جۆره كارانه‌یان نا به (درۆى نیسان). ئیتر به‌و شێوه‌یه ئه‌م باسه بڵاو بویه‌وه و بوو به بۆنه‌یه‌كى جیهانى. شایه‌نى باسه له هه‌ندێك شوێنێكیش به یه‌كى نیسان ده‌گوتریت (ماسى نیسان).