ده‌زگاى (ناسا)ى ئاسمانى ئه‌مریكى له لێكۆلینه‌وه‌یه‌كى نوێیدا رایگه‌یاند كه چه‌ند وێنه‌یه‌كى نوێى فۆتۆگرافیان به‌ده‌ست كه‌ووتووه له‌و وێنه‌یه‌دا ئه‌كتیڤێكى نوێى هه‌ساره‌ى مه‌ریخ ئاشكرا ده‌كات، وێنه‌كان به‌یارمه‌تى كه‌شتێكى ئاسمانى تایبه‌ت به هه‌ساره‌ى مه‌ریخه‌وه به ناوى (مارس گلۆبل سێرڤه‌ر) گیراون هه‌ندێك دۆلى ووشك له‌سه‌ر رووى ئه‌و هه‌ساره‌وه پیشان ده‌دات كه ماوه‌یه‌ك به‌ر له ئیستا نه‌بوون.
(مایكل میر) كه‌یه‌كێكه له كارمه‌ندانى ده‌زگاى (ناسا) و به‌رپرسى كامێراى (مارس گلـــــۆبه‌ڵ سێرڤه‌ر)ه رایگه‌یاند كه جگه له و دۆڵانه كۆمه‌ڵـه به‌ردێـكى گـــه‌وره‌ش دۆزراوه‌تــــه‌وه كـــــه‌وا هـــیــــج شێوێنه‌وارێكیان نه‌بوو به‌ر له ئیستا، وه له درێژه‌ى ووته‌كانیدا (میر) گووتى ئه‌مه به‌ڵگه‌یه‌كى زانســـتىیه له‌سه‌ر روودانى بومه‌له‌رزه‌یه‌ك له‌سه‌ر رووى هه‌ساره‌ى مه‌ریخ. شایه‌نى باسه (مارس گلۆبه‌ڵ سێرڤه‌ر) له ساڵى 1997ز له ده‌وراو پشتى هه‌ساره‌ى مه‌ریخ ده‌سورێته‌وه و له‌وانــــه‌یـــه بۆ مــــاوه‌ى (5 تا 10) ساڵیتریش به‌كاربێت.