کۆمپانیاى Siko Epson لە مانگى رابردوو هەڵسا بە نمایش کردنى بچووکترین و سووکترین فرۆکەى جۆرى هێلیکۆپترە لە پێشانگاى رۆبۆتى نێودەوڵەتى لە تۆکیۆ کە هەموو دوو ساڵ جارێک ساز دەدرێت.
کۆمپانیاى ناوبراو هیواى خواست کەوا ئەم جۆرە فڕۆکە بچووکە ببێتە یارمەتیدەرێک و لە بوارى وێنە گرتن دا بەکار بێت بە تایبەتى لەو کاتانەى کە کارى وێنەگرتن ئاسان نابێت بەهۆى کەش و هەواى نالەبارەوە، ئەم فڕۆکەیەش ناوبراوە بە رۆبۆتى هەڵفڕیوى ماکرۆیى.
کێشى ئەم هێلیکۆپتەرە کە لەسەر چوار پێچکە دا دەوەستێت 10 گرام دەبێت و بەرزى یەکەى 7 سم دەبێت. دەتوانرێت لەدوورەوە کارى تێ بکرێت و بە هۆى کۆنتڕۆڵى تایبەتەوە.