كه خواى گه‌وره مرۆڤى له لاشه‌و ڕۆح دروست كردووه ، خواى گه‌وره‌ش سروشتى مرۆڤى تێكه‌ڵ به چه‌ند ڕه‌گه‌زو شه‌پۆلێكى كاره‌بایى وتیشكدانه‌وه‌ى خۆیى كردووه به جۆرێك كه هاوباربێت له‌گه‌ڵ ئه‌و ڕه‌گه‌زانه‌ى له گه‌ردوندا هه‌ن و ده‌وریان داوه به شه‌پۆله كارۆموگناتیسی یه‌كان وتیشكدانه‌وه گه‌ردونى یه‌كان وشه‌پۆله ڕه‌نگییه‌كان ،كه هه‌رسێكیان پێكهاتون له چه‌ند پله‌یه‌كى جیاواز له له‌ره‌له‌رى شوپۆل ،كه واله‌مرۆڤ ده‌كات كه خۆى بگونجێنێت بۆ ژیان له ڕێگه‌ى ئه‌و هێزه كاره‌بایى وتیشكدانانه‌وه،وه هه‌ركه‌سیش تیشكدانه‌وه‌ى خۆى هه‌یه كه جیاوازه له هى كه‌سانى دى له ڕ‌وى درێژى شه‌پۆل و ژماره‌ى هێڵه شه‌پۆلییه‌كان وله‌ره‌له‌ره‌كانیان ،بۆیه هه‌ركه‌سه‌و سیفه‌ت وسروشتى تایبه‌تى و جیاواز له‌كه‌سانى دى هه‌یه،زۆر ده‌گمه‌نیشه كه دوو كه‌س لێكچونێكى ته‌واویان هه‌بێت له نێواندا،به‌م شێوه‌یه هه‌ركه‌سه‌و ڕه‌نگى تایبه‌تى خۆى هه‌یه كه پێى ده‌ناسرێته‌وه(واته:درێژى شه‌پۆل و له‌ره‌له‌رى تایبه‌ت كه‌سه‌كه)،وه‌ك مۆرى سه‌رپه‌نجه،بۆیه هه‌ر مرۆڤێك كۆمه‌ڵه تیشكدانه‌وه‌یه‌كى تایبه‌تى لێوه ده‌رده‌چێت و كۆمه‌ڵه تیشكدانه‌وه‌یه‌ك له گه‌ردونه‌وه كه له‌و تیشكدانه‌وه‌و له‌ره‌له‌ره ڕه‌نگییانه‌ى له‌و ژینگه‌یه‌ى تیایدا ده‌ژى وه‌رده‌گرێت .
ده‌گونجێت ئه‌و تیشكدانه‌وه و شه‌پۆله به‌له‌رانه ببنه هۆى له‌ش ساغى و نه‌خۆشى و خۆشه‌ویستى و ڕق(به ویستى خودا)، بۆیه گه‌ر هات وهه‌ردوو شه‌پۆلى نیردراو و وه‌رگیراو له نێوان دوو كه‌سدا له‌یه‌كه‌وه نزیك بن ئه‌وا ده‌ره‌نجامه‌كه‌ى لێكگه‌یشتن و خۆشه‌ویستى به‌هێز ده‌بێت، وه هه‌ر كات له‌یه‌ك دور بوون ئه‌وا ئه‌نجامیان جیاوازى و ڕق و كینه ده‌بێت...
بێگومان ئه‌و زانیاریانه بۆچه‌ندین ساڵ لێكۆڵینه‌وه‌ى له‌سه‌ر كراوه له لایه‌ن زانایان.
ئه‌و كه‌سه‌ى كه ئاره‌زووى ڕه‌نگێكى تایبه‌تى ده‌بێت ئه‌و ڕه‌نگه كاریگه‌رى ده‌بێت له‌سه‌ر هه‌ستى ،چونكه ڕه‌نگ ئاماژه‌یه بۆ ڕووناكى. وه وه‌رگره‌كانی ڕوناكیش له تۆڕى چاودا هه‌ڵده‌سن به وه‌رگێڕانى ئه‌م ووزه‌یه بۆ ڕه‌نگه‌كان.
ئه‌وه‌ى جێى سه‌رسوڕمانه ئه‌وه‌یه كه ڕه‌نگه‌كان كاریگه‌رییان هه‌یه له‌سه‌ر نابینایانیش ئه‌وانه‌ى پێیان وایه كه هه‌ست به ڕه‌نگه‌كان ده‌كه‌ن،له ده‌ره‌نجامى له‌ره‌له‌رى ئه‌و ووزه‌یه‌ى له‌ناوه‌وه‌ى له‌شیدا به‌رهه‌م دێت ،ئه‌میش به‌ڵگه‌یه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى كه ئه‌و ڕه‌نگانه‌ى هه‌ڵى ده‌بژێریت بۆ جل وبه‌رگ و خانوو و نوسینگه‌و سه‌یاره‌و شته‌كانى دى تایبه‌ت به خۆت كاریگه‌رى قوڵیان له‌سه‌رت ده‌بێت.
ئه‌وه‌ى كه زانراوه ئه‌وه‌یه كه ڕه‌نگه‌كان ده‌بێته هۆى كه‌مكردنه‌وه‌ى دوودڵى ، وه مرۆڤ پڕ له ووزه‌و تین ده‌كات، هه‌روه‌ها ئازار‌و كێشه جه‌سته‌ییه‌كانى دیش كه‌م ده‌كاته‌وه،ئه‌وه‌ى شایانى باسه ئه‌وه‌یه كه ئه‌م بۆچوونه(فكره)یه نوێ نییه و له ڕاستیدا ئه‌م چاره‌سه‌ره له زانسته كه‌له‌پورییه كۆنه‌كانى وڵاتى (چین)ه كه به (فینگ شوى) ناسراوه.