هه‌رچه‌نده ته‌مه‌نى مرۆڤ به‌ده‌ستى خودایه به‌ڵام هه‌ر مردنێك و نه‌خۆشى یه‌ك هۆكاره‌كانى خۆى هه‌یه. له‌م دوایانه‌دا له دواى (19) ساڵ له لێكۆلینه‌وه‌و تاقیكردنه‌وه‌ى زانستى له یه‌كێك له زانكۆى (شیجا)ى ژاپۆنى كه‌یه‌كێكه له زانكۆ به‌ناو بانگه‌كانى جیهان بۆ زانسته پزیشكیه‌كان رایانگه‌یاند كه خواردنى ماسى له هه‌ر (2-3) رۆژ جارێك پیاو له مردن ده‌پارێزیت به‌هۆى نه‌خۆشى دڵ و جه‌ڵته‌كانى مێشك به رێژه‌ى 30%.
لێكۆلینه‌وه‌كه كه له ساڵانى هه‌شتاكان ده‌ستى پێكرد و تیایدا (4070) پیاو و (5182) ئافره‌ت به‌شدارییان كردبوو و هه‌ردوو گروپ له نێوان (2-3) رۆژ ماسیان ده‌رخوارد ده‌درا و هه‌ستیان به گاریگه‌رىیه‌كى پۆزێتیف كرد له‌سه‌ر ته‌ندروستى پیاوه‌كان زیاتر له ئافره‌تان. به‌ڵام له‌هه‌مان كاتددا زانایان رایانگه‌یاند كه زۆر خواردنى ماسى گاریگه‌رى نێگه‌تیفى ده‌بێته سه‌ر ته‌ندروستى.