هه‌روه‌ك ده‌زانین كه نووستن شتێكی سروشتی و پێویسته له‌ژیانی رۆژانه‌ماندا. ئینجا گرنگیدان به كاته‌كانی نووستن زۆر پێویسته بۆ مرۆڤ. كه‌می نووستن به هۆكارێكی سه‌ره‌تایی یان لاوه‌كی داده‌نرێت بۆ زۆربه‌ی ئه‌و كاره‌ساتانه‌ی كه به ئۆتۆمبێل ده‌كرێت. هه‌روه‌ها به‌هۆی كه‌م نووستنه‌وه خه‌لك ئیش و كاره‌كانی به رێك و پێكی ئه‌نجام نادات یاخود هه‌ر نایكات، هه‌روه‌ها پێویسته ئه‌وه‌ش بزانین كه نووستن به رۆژ زیان به‌خشه كاتێك كه هه‌ڵده‌ستی له‌خه‌وه‌كه هه‌موو گیانت قورس ده‌بێت. سه‌ره‌رای ئه‌وه‌ی باس كرا ده‌بێته هۆی ئه‌وه‌ی كه مرۆڤ تووشی دڵه راوكێ ببێت و وای لێدێت كه به خه‌و قسه بكات و به‌ده‌م خه‌وه‌وه بروات ته‌نانه‌ت ده‌بێته هۆی ئه‌وه‌ی كه كه‌سایه‌تی ئه‌و مرۆڤه‌ش بگۆرێ كه تووشی نه‌خۆشیه‌كی ده‌كات پێی ده‌لێن (دا‌و الفصام- schizophrenia). ئه‌وه‌ی كه ده‌بێته هۆی كه‌م نووستن ئه‌وه‌یه كه مرۆڤ خه‌مێك یان حه‌زێك یان شتێكی دوودلی هه‌بێت و لای كه‌سێكی نزیكی باسی نه‌كات بۆیه وا به باش ده‌زانرێ كه شت له ناو دل هه‌لنه‌گیرێ چونكه مێشك ماندوو ده‌كات و ناهێلێ بخه‌ویت. توێژینه‌وه‌یه‌ك به ناوی (The window of mental health) نووستن به یه‌كه‌م هه‌نگاو داده‌نێ بۆ چاره‌سه‌ركردنی ئه‌و كه‌سانه‌ی كه نه‌خۆشی ده‌روونی و دله راوه‌كێیان هه‌یه.
له رۆژێكدا چه‌ند بخه‌وی باشه؟
كاتی نووستن له مرۆڤ بۆ مرۆڤ ده‌گۆرێت به گوێره‌ی ئه‌و ژینگه‌ی كه ده‌وری ده‌دات ئه‌و رێژه گشتیه‌ی كه وه‌گیراوه بریتیه له 7.2 كاتژمێر له رۆژێكدا. به‌لام هه‌ندێك كه‌س پێویستیان به 4-5 كاتژمێر هه‌یه، هه‌ندێكی تریش 8-10 كاتژمێر . به‌لام ئه‌وانه‌ی كه تازه له‌دایك ده‌بن هه‌تا 6 مانگ پێویسته 16.2 كاتژمێر بخه‌ون پاش ئه‌وه 14 كاتژمێر ئاسایىیه.