بێگومان هه‌ر ساڵێك كه ڕه‌ت ده‌بێت چه‌ندین شتى سه‌یر و سه‌مه‌ره به‌دواى خۆیدا به‌جێ دێڵێت ، ساڵى 2005 یش زۆر شتى له‌و بابه‌ته‌ى دواى خۆى جێ هێشتووه ئێمه‌ش ژماره‌یه‌كمان له‌وانه هه‌ڵیژاردووه بۆ ئێوه ئازیز كه هه‌مووى رووداوه سه‌یره‌كانى بوارى زانستین.
• زاناكانى زانكۆى (زیوزخ) له وو‌ڵاتى سویسرا رایانگه‌یاند كه ژنه مۆسیقا ژه‌نێك له كاتى بیستنى ده‌نگى جۆراو جۆرى پیانۆ ره‌نگى جۆراو جۆرى دێته به‌ر چاو، ئه‌وه‌ش سه‌لمێندرا له دواى تاقیكردنه‌وه‌یه‌كى كه بۆى سازكرا له تاقیكردنه‌وه‌كه‌دا له‌كاتى لێدانى تۆنێكى تایبه‌ت ره‌نگى شین هاته به‌رچاو له كاتى بیستنى تۆنێكى جیاواز ره‌نگى سوورى هاته به‌رچاو.
• كۆمه‌لێك له لیكۆلینه‌وه‌رانى زانكۆى نه‌ته‌وه‌ى له كالیفۆرنیاى ئه‌مریكا هه‌ڵسان به سازدانى داوه‌تێكى گه‌وره و تییایدا سه‌دان كه‌س به‌شداریان كرد، له‌دواى ته‌واو بوون زانایان هه‌ڵسان به تاقیكردنه‌وه‌ى (DNA)ى ئه‌وانه‌ى كه‌به‌شداریان له خواردنه‌كه‌دا كردووه و توانیان زانیارى ته‌واو ده‌رباره‌ى 43% ئه‌و كه‌سانه بدۆزنه‌وه و زانیارى جۆراو جۆر ده‌رباره‌ى 33% خه‌ڵكه‌كه دابین بكه‌ن. بۆیه به یارمه‌تى ئه‌وه ده‌توانرى ئه‌و دزانه ده‌ستگیر بكرێن كه له كاتى دزینى خانوێك خواردنى ئه‌و ماڵه بخۆن.
• زانایانى له وو‌ڵاتى ئه‌مریكا به یارمه‌تى زانایان له نه‌رویج توانیان به‌م دواییانه رووێكى لێكجوون له نێوان فیل و به‌به‌غا بدۆزنه‌وه ئه‌ویش لاساى كردنه‌وه‌یه، له‌دواى ئه‌وه‌ى سه‌لماندیان كه چه‌ند فیله‌ك له كینیا لاساى ده‌نكى ئه‌و بارهه‌ڵگرانه‌یان كردوه كه جادده‌كاندا تێده‌په‌رن، ئه‌وه جگه له فیلێك له له یه‌كیك له باخجه كانى ئاژه‌ڵ له‌گه‌ڵ باڵنده به خێو ده‌كرا لاساى ئه‌و باڵندانه‌ى ده‌كردووه.
• زانایان له وولاتى به‌ریتانیا رایانگه‌یاند كه له دواى ده‌رچوونى چه‌نده‌ها زنجیره فیلمانه‌ى كه ئاشكراى چه‌نده‌ها جۆرى نوێ ده‌ست گیر كردنى دزه‌كان و مرۆڤ كوژه‌كان ده‌كات له جیهان به تایبه‌تى له لایه‌نى پزیشكى، كۆمه‌لێك له زانا‌و پزیشكانى به‌ریتانیا رایانگه‌یاند كه له مه‌و دوا هیچ یارمه‌تى مێدیاكان ناده‌ن له‌م باره‌یه‌وه.
• بۆ ئه‌وه‌ى بسه‌لمێنن كه‌وا زاناكانیش روحى گاڵته‌و پێكه‌نینیان هه‌یه خه‌ڵاتییان ئاماده‌كرد بۆ سه‌یرترین داهینانى ئه‌م ساڵ و هه‌موو ساڵێك كه له رێزى خه‌ڵاتى ئۆسكاره. خه‌ڵاته‌كانى ساڵى رابردوو به‌ر ئه‌و داهینانانه‌ى خواره‌وه كه‌وت:
كاتژمێرێك له دواى ئه‌وه‌ى خاوه‌نه‌ى به‌ئاگا دینێته‌وه راده‌كات و خۆى ده‌شارێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ى خاوه‌نه‌كه‌ى له دواى بروات و دلنیا بێت له‌وه‌ى كه خاوه‌نه‌كه‌ى له خه‌و هه‌ڵساوه.
خه‌ڵاتێكى تر بۆ لێكۆلینه‌وه‌یه‌ك بۆ ئه‌وه‌ى بزانرێ مرۆڤ له‌ناو ئاو یا له ناو شه‌رابدا باشتر مه‌له ده‌كات؟
خه‌ڵاتێكى تر بۆ كۆمه‌لێك له زانایان كه هه‌ستان به پێوانى په‌ستانى خوێنى په‌نگوین.